مه‌رگی پێشه‌وا و کۆڕه‌وی کوردان
Thursday, 01/04/2010, 12:00
شه‌ستوسێ ساڵ به‌ر له ئێستا و له مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباددا ، له به‌ره به‌یانییه‌کی ک‌ش و بێده‌نگدا ، له شارێکی سه‌رتاپا میلیتاریزه‌کراودا ، په‌تی سێداره ئاڵێندرایه گه‌ردنی سێ تێکۆشه‌ری ئه‌وینی ئازادی که یه‌کێک له‌و تێکۆشه‌رانه قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆکۆمار بوو ، ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی که له کورتترین ماوه‌دا و له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا به‌ناوی "ناوچه‌ی موکریان" کۆماری ڕاگه‌یاند و بوویه جێگا په‌سه‌ندی کوردان بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری .
به‌ڵێ ؛ له ڕۆژێکی وه‌کو ئیمڕۆدا که سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆزی کورده‌وارییه قازی محه‌مه‌دی ئازادی هێنه‌ر له سێداره درا ، ئازادی بۆ کێ ؟ ئازادی بۆ گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد ، هه‌ر ئه‌و ئه‌وینداری ئازادییه‌ش بوو که پێشه‌وای ناچارکرد به گیانی خودی خۆی گیانی مرۆڤه‌کانی ناوچه‌ی موکریان بپارێزێت .
هاوکات نۆزده ساڵ به‌ر له ئێستا و له ڕۆژێکی هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕۆژه شوومه‌ی که پێشه‌وای نه‌مری تێدا خنکێندرا ، تراژیدیایه‌کی دیکه به‌رۆکی کوردان ده‌گرێت و دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ میلله‌ت ناچار ده‌کات که ده‌ستبه‌رداری زێدی خۆیان ببن و باشووری کوردستان چۆڵ بکه‌ن به‌ره‌و هه‌ردوو به‌شی ڕۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان ، به بوونی یه‌ک جیاوازییه‌وه له‌گه‌ڵ تراژیدیای تێکچوونی کۆماری کوردستان ، که ئه‌و جیاوازییه‌ش ئه‌وه بوو که پێشه‌وا گه‌لی پاراست و گیانی خۆی به‌خشی ، به‌ڵام تراژیدیای باشوور ته‌واو پێچه‌وانه بوو چونکه له کاتی کۆڕه‌ودا هه‌موو ده‌روازه‌کانی ده‌ربازبوون داده‌خرێن به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا تاوه‌کو گیانی بایهقوشهکان پارێزراو بێت ، ئه‌و بایهقوشانهش نه‌ک هه‌ر هۆکاری له‌نێوبردنی گیانی هه‌زاران که‌س بوون له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڵکو له پاش شادبوونیشیان به پۆستی سه‌رۆککۆماری هه‌موو ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کرده خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان .
هۆکاری خنکاندنی قازی محه‌مه‌د په‌یوه‌ستبوون و گرێدراوی ئه‌م که‌سه تێکۆشه‌ره بوو به خاکی کوردستان و نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه ، ده‌نا ئه‌گه‌ر هۆکارێکی پێچه‌وانه‌ی هه‌بوویایه ئه‌وا نه‌ک هه‌ر له سێداره نه‌ده‌درا به‌ڵکو تاڵه‌بانی ئاسایی ئه‌گه‌ر پاڕانه‌وه‌شی له‌گه‌ڵدا نه‌بوویایه ئه‌وا هه‌ر به زۆری زۆرداری نه‌ک هه‌ر ده‌یانکرده‌وه به سه‌رۆککۆماری ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سک به‌ڵکو خه‌ڵاتی سه‌رۆککۆماری هه‌موو وڵاتیشیان پێی ده‌به‌خشییه‌وه .
فه‌رامۆش نه‌کردنی میلله‌ت و به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه چوونی پێشه‌وا به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گره بۆ دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌م که‌سه تێکۆشه‌ره ، چونکه که‌سانی تێکۆشه‌ر و دڵسۆز به نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌گه‌ر به‌شیان له سێداره‌دانیش نه‌بێت ئه‌وا یان تیرۆری فیزیکی یان زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌شیان ده‌بێت که نموونه‌ی ئه‌م که‌سه تێکۆشه‌رانه‌ش هێجگار زۆره و قازی محه‌مه‌دیش یه‌کێکه له‌وان .
له شێست‌وسێ ساڵه‌ی شه‌هیدبوونی قازی محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵه‌کانیدا(له ڕۆژهه‌ڵات) و نۆزده‌هه‌مین ساڵه‌ی ئاواره‌یی نه‌ته‌وه‌که‌مان و له نێوچوونی هه‌زاران منداڵی ئاوارهبوودا(له باشوو) سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ئازادی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست