هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر پژاک.- وه‌ڵامێک بۆ کاک عه‌زیز شێخانی - - به‌شی شه‌شه‌م و کۆتایی
Thursday, 25/08/2011, 12:00
ترس له کوشتن مه‌ترسیدارتره
مه‌غۆله‌کان ترسێکی زۆریان خسته دڵی خه‌ڵک له ڕێگه‌ی ڕه‌شه‌کوژکردنی گه‌لانه‌وه . ده‌گێڕنه‌وه و ده‌ڵێن یه‌کێک له مه‌غۆله‌کان هیچ چه‌کێکی به‌ده‌سته‌وه نابێت و ده‌شخوازێت که‌سێکی سڤیل بکوژێت ، به که‌سه‌که ده‌ڵێت (دانیشه تا ده‌چم خه‌نجه‌رێک په‌یدا ده‌که‌م بۆ کوشتنت) ، که‌سه‌که‌ش چونکه زۆر ترساوه له شوێنی خۆی داده‌نیشێت تا مه‌غۆله‌که ده‌چێت خه‌نجه‌ر په‌یدا ده‌کات و که‌سه‌که‌ی پێ ده‌کوژێت .
کاک عهزیزهکانیش هێنده ترساون که له‌و باوه‌ڕه‌دا نین هیچ لایه‌نێک هه‌بێت و بتوانێت پێش به هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بگرێت و ده‌ڵێت :-
{ ئه‌وڕۆژانه رێژیمی ئێران په‌لاماری سنووره‌كانی داوه و هاوڵاتیانی كوردستانی له سه‌ر ماڵ و ژیانی خۆیان ههڵقهندوه. ئێوه‌ی پارتی كرێكاران و حیزبه دهستكردهكهتان چۆن باشوور و سنووره‌كانی ده‌پارێزن؟ } .
ئه‌م گوتانه دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان گوته‌ی به‌رپرسه‌کانی سوپای پاسدارانه ، که هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌یاندا گوتیان ته‌نها له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا پژاک له‌ناو ده‌به‌ین و ته‌واوی ناوچه‌که ده‌خه‌ینه ژێر ڕکێفی خۆمانه‌وه . کاک عه‌زیزیش هه‌مان سوپای پاسداران هێنده به تۆکمه ده‌زانێت که‌لای وایه هیچ هێزێک ناتوانێت له به‌رامبه‌ریدا بوه‌ستێته‌وه و ببێته پارێزه‌ری باشوور و سنووره‌کانی .
واته به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ داوا له پ‌ک‌ک و پژاک ده‌کات که خۆیان ته‌سلیمی کۆماری ئیسلامی و سوپای پاسداران بکه‌ن و ده‌ڵێت توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌تان نییه . له ڕاستیدا ئه‌م گوتانه جۆرێکه له بێ باوه‌ڕی و ئاماژه‌یه‌کیشه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی په‌رچه‌می سپی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن کاک عهزیزهکانهوه !
ئه‌ی بۆچی هێرشه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یشته ئامانجی خۆی ؟ خۆ هه‌م حکومه‌تی هه‌رێم و هه‌م ئۆردوگانشینان ڕێگریان له‌و هێرشه نه‌کرد و خاوه‌نی په‌رچه‌کردارێکی ئه‌وتۆش نه‌بوون که شایانی باس بێت ؟ ئایا پاش تێکشکاندنی هێرشه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ، کاک عه‌زیز گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی که ئیراده‌ی شۆڕشگێڕان له هێزی پۆشته و پڕ چه‌کی کۆماری ئیسلامی به‌هێزتره ؟
ته‌نها کرده‌وه‌یه‌کی باش له ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووردا ئه‌وه بووه که بۆ جاری دووه‌مه و نه‌بوونه‌ته هاوکاری هێرشه‌کانی داگیرکه‌ران دژ به ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، ئه‌نجامی ئه‌و هاوکاری نه‌کردنه‌ش نه‌ک دوژمن نه‌یتوانیوه هیچ ئامانجێک بپێکێت به‌ڵکو له کورتترین ماوه‌شدا دووچاری تێک‌شکاندن و نابودی بووه . ئه‌و دوو جاره‌ش بریتییه له :
1- هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک له ساڵی 1998دا ، که به "داستانی زاپ" به‌ناوبانگه و له ماوه‌ی نۆ ڕۆژدا سوپای تورک به جۆرێک تێکشکێندرا که هه‌م له هێرشکردن که‌وتن و هه‌م له چاوسورکردنه‌وه‌کانی خۆشیان که‌وتن دژ به باشووری کوردستان .
2- هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسه‌ر قه‌ندیل ، که له ماوه‌ی سێ حه‌فته‌دا تێکشکێندرا و چه‌ندین به‌رپرسی باڵای سوپای پاسدارانیش کوژران .
پاشان کاک عه‌زیز ده‌ڵێت :-
{ له كاتێكدا باشترین ئامێری وێنه‌هه‌ڵگر و دهنگبهرتان هه‌یه، خێره هه‌تا ئه‌مڕۆ بۆتان نه‌لواوه كورته‌یه‌ك له‌و هه‌موو پاسدار و به‌سیجی و جاشه كوژاروهی باسیان ده‌كه‌ن بخه‌نه به‌ر چاوی بیسه‌ر و گوێی بینه‌ران؟ پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر بۆ پارته‌كه‌تان كه له چیرۆك و ئه‌فسانه ده‌چێ، چ كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر دۆخی كورده‌كان ده‌بێ؟ ئێوه كه له گوتنی راستییه‌كانی شه‌ڕدا خۆ ده‌پارێزن و ژماره‌ی ناڕاست ده‌ده‌نه خه‌ڵك خوازیاری كام دواڕۆژ ده‌كه‌ن؟ پڕوپاگانده‌ی بوونی ئه‌نسارولئیسلام و گه‌وره نیشاندانی تێكهه‌ڵچوونه‌كان هه‌تا كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خه‌ڵه‌تێنێ؟ ئه‌گه‌ر ده ساڵی دیكه‌ش شه‌ڕی چه‌كداری بكه‌ن تۆز له پاش هێزه رهسهنهكای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناكه‌ن .} .
لێره‌دا به پێویستی نازانم هیچ ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م گوتانه‌ی کاک عه‌زیز بده‌م ، چونکه پاشه‌کشه پێکردنی هێزی هێرشهێنهری کۆماری ئیسلامی گه‌واهی هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌دات . به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای باسه ئه‌و بڕگه‌یه‌یه که ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر ده ساڵی دیكه‌ش شه‌ڕی چه‌كداری بكه‌ن تۆز له پاش هێزه رهسهنهكای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناكه‌ن) .
شه‌ڕی قه‌ندیل ئه‌نجامی هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو ، ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی هێرشی نه‌کردایه ئه‌و شه‌ڕه‌ش به‌رپا نه‌ده‌بوو . به باوه‌ڕی کاک عه‌زیز ده‌بوو پژاک چی بکردایه له به‌رامبه‌ری ئه‌و هێرشه‌دا ؟ ئه‌وه دیاره که بهرخۆدانهکهیانت به دڵ نیه ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ناوچه‌که‌یان به‌بێ به‌رخۆدان چۆڵ بکردایه بۆ داگیرکه‌ره‌که ئافه‌رینت بۆ ده‌ناردن ؟ ئایا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی کۆماری ئیسلامی چ په‌یوه‌ندییه‌کی به تۆزکردن له پاش هێزه ڕه‌سه‌نه‌کان هه‌یه ؟
ئه‌وه‌ی من بزانم ، ئامانجی پژاک ئه‌وه نیه تۆز له پاشی هێزه ڕه‌سه‌نه‌کان بکات و جێگه‌یان پێ لێژ بکات ، ته‌نانه‌ت حه‌ز به لاوازبوونیشیان ناکات ، به‌ڵکو ده‌یان جار بانگه‌وازی دیالۆگ و سازکردنی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی و هاوخهباتیشی لێکردوون . به‌ڵام هه‌ڵوێستی هێزه ڕه‌سه‌نه‌کانی کاک عه‌زیز به‌رامبه‌ر به بانگه‌وازیه‌کانی پژاک هه‌مان ئه‌و هه‌ڵوێستانه بووه که له به‌رامبه‌ر هاوسه‌نگه‌ره‌کانی ڕابردوویان پیاده‌یان کردووه . ئه‌و هێزه ڕه‌سه‌نانه ئاماده‌بوون به په‌رداخێک ئاوی داگیرکه‌ران بکه‌ونه مه‌له‌کردن و له گفتوگۆی شاراوه‌دا تیرۆر بکرێن به‌ڵام ئاماده نه‌بوون لووله‌ی چه‌که‌کانیان له‌سه‌ر هاوخوێنه‌کانی خۆیان(هه‌م کۆمه‌ڵه و هه‌م ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ) وه‌ربگێڕن .
ته‌نها بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی کاک عه‌زیز ، چه‌ندین ساڵ حیزبی دیموکرات درێژه‌ی به شه‌ڕدا دژ به کۆمه‌ڵه ، له کاتێکدا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی وه‌ستاندنی شه‌ڕ"ئاته‌ش به‌س" ده‌کرا و حیزبی دیموکراتیش گوێی به‌و بانگه‌وازیانه نه‌ده‌دا ، که‌چی هه‌ر ئه‌و حیزبی دیموکراته‌ی که ئاماده نه‌بوو به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه دانیشتن بکات ده‌چوو به نهێنی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی دانیشتنی ساز ده‌کرد ، که ئه‌نجامی ئه‌و دانیشتنه نهێنیانه‌ش ئاشکرایه چییه . ئیتر ئه‌گه‌ر له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا گوێی خۆیان داخستووه له‌به‌رامبه‌ر پێکهێنانی هاوخه‌باتی و کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌ییدا چ تاوانێکی پژاک هه‌یه ؟
کاک عه‌زیز خۆی کردووه به نوێنه‌ری هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و به ناوی هه‌ر هه‌مووشیانه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت :-
{ به وردبوونه‌وه له دۆخی ئه‌مڕۆ و لێكدانه‌وه‌كانی دواڕۆژ ئاماده نین خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببنه سووته‌مه‌نی سیاسه‌تی پارتێك، كه ئامانجێكی روونی نییه.} .
تۆبڵێی کاک عه‌زیز له دڵی هه‌موو ڕۆژههلاتیهکاندا ژیابێت که به‌ناوی هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانه‌وه بڕیار ده‌دات ؟ ئه‌ی هه‌ڵوێستی کاک عه‌زیز به‌رامبه‌ر به‌و هه‌زاران که‌سه چییه که که‌وتوونه‌ته داوی کۆماری ئیسلامیه‌وه و ژیانی به‌سیجی و به‌کرێگیراوی به‌سه‌ر ده‌به‌ن ؟
من به پێچه‌وانه‌ی کاک عه‌زیزه‌وه ده‌ڵێم :- بریا ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌وتوونه‌ته داوی کۆماری ئیسلامیه‌وه و چه‌کی به‌کرێگیراویان هه‌ڵگرتووه ، وازیان له‌و پیشه‌یه‌یان ده‌هێنا و له جیاتی ئه‌وه‌ی له نێو ڕیزه‌کانی به‌سیج و سوپای پاسداران‌دا بمێنن ڕوویان ده‌کرده نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دیموکرات و که‌مێک ئه‌و حیزبه‌یان له قه‌یران ڕزگار بکردایه .
ئه‌وانه‌ی ڕوو ده‌که‌نه نێو ڕیزه‌کانی پژاک ئامانجێکی پیرۆزیان له پێشه ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بنه به‌کرێگیراوی کۆماری ئیسلامی جگه له ماڵوێرانی کوردان چ ئامانجێکی دیکه‌یان هه‌یه ؟ ئایا ئه‌گه‌ر کاک عه‌زیزه‌کان بانگه‌وازی بۆ به‌کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن تاوه‌کو چیدیکه نه‌بنه گۆپاڵی ده‌ستی داگیرکه‌ره‌که باشتر نییه له‌م گوته شه‌رمهێنه‌رانه‌ی که دژ به لایه‌نگرانی پژاک ده‌یدات؟
کاک عه‌زیز داگیرکه‌ره‌که‌ی له بیر کردووه و حسابی داگیرکه‌رێکیش بۆ پ‌ک‌ک و پژاک ده‌کات و ده‌ڵێت :-
{ ئه‌و پارته‌ی كه رێز له ئیراده‌ی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناگرێ و ته‌نیا به فه‌لسه‌ی خۆپه‌ره‌ستی و نه‌بوونی ره‌خنه جۆشكرابێ، چۆن ده‌توانێ هه‌ڵگری بایه‌خه به‌رز و به نرخه‌كانی مرۆڤی كورد بێ؟ وه‌ك هاوڵاتیه‌كی كوردستان ناخوازم كه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ببێته رۆژئاوایهكی دیكه و لاوه‌كانی له پێناوی چه‌ند وشه‌ی بریقه‌داردا فیدا بكرێن.} .
کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان له کاتی خۆیدا دروشمێکی زۆر جوانیان ده‌دا و ده‌یانگوت (هه‌موو یاخیبوونێک شۆڕش نییه و هه‌موو چه‌ک به شانێکیش پێشمه‌رگه نییه) ، ڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌ش له‌سه‌ر پارته‌کانی باشوور به‌باشی ده‌رکه‌وت ، به‌تایبه‌ت دوای ڕوخانی حیزبی به‌عس ، چونکه کاتێک به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌کانی حیزبی به‌عس که‌وتنه ده‌ست جه‌ماوه‌ر ، ئه‌و کات چه‌ندین پارت و ڕێکخراو ئاشکرا بوون که ده‌ستکردنی خودی به‌عسیه‌کان بوون ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که فایلی سه‌دان و بگره هه‌زاران به‌رپرسی لایه‌نه‌کان ئاشکرابوو که هه‌ندێک له فایلداره‌کان به‌رپرسی یه‌که‌می لایه‌نه‌کان بوون . منیش ده‌ڵێم (بریا تاکه‌کان هه‌موو پارت و ڕێکخراوه کوردێکانیان باش بناسیایه و پاشان ببونایه به دوژمن یاخود ده‌روێشی عه‌یاره 24) ، ناهوشیاری تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌وه‌دا بووه که به‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی پارت و که‌سایه‌تیه‌کان هه‌ڵوێستیان گرتووه و زۆر جاریش هه‌ڵوێسته‌که‌یان له خزمه‌ت داگیرکه‌ردا بووه ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاوی ئه‌و که‌سانه‌ش کاک عه‌زیز شێخانییه .
ئه‌وه پ‌ک‌ک دیاره و به کرده‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی که بۆته دیوارێکی پۆڵاین له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌راندا و زۆربه‌ی سنووره‌کانی باشووری کوردستانی پاراستووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و نیمچه ده‌سه‌ڵاته‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌تی و که‌مێک سه‌روه‌ریه‌کانی پارێزرابێت ئه‌نجامی خۆڕاگریه‌کانی په‌که‌که‌یه که خودی به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمیش نکۆڵی له‌و ڕاستیه ناکه‌ن ، بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه په‌ڕتووکی (پ‌ک‌ک مێژووێک له ئاگر " ل430 ل440 ") .
پێده‌چێت کاک عه‌زیز زۆر که‌وتبێته ژێر کاریگه‌ری داگیرکه‌رانه‌وه ، چونکه هه‌مان بانگه‌وازی داگیرکه‌ران دووباره ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت :-
{ كاتی ئه‌وه هاتوه، كه تاكی كورد و ته‌نانه‌ت حیزبه سیاسییه‌كان له پێناوی دوارۆژێكی به‌خته‌وه‌ر و ئهمرۆیهكی مرۆڤانه‌دا پشتگیری له‌و رێكخراو و پارتانه نه‌كه‌ن، كه هه‌ڵگری بۆن و به‌رامه‌ی دیكتاتۆری و سهرهڕۆیین.} .
هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی زۆر بواری جیاوازی گرته‌وه ، وه‌ک هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر پژاک و هێرشی سیاسی به بڕینی ئاوی ئه‌ڵوه‌ند و هێرشی شێواندنی سروشتی کوردستان به سوتاندنی ڕه‌ز و باخ و نزاره‌کان و هێرشی ڕه‌وانی و هتد . تێکڕای لایه‌نه سیاسی و مه‌ده‌نیه‌کانیش له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌م هێرشه دژ به هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده . ته‌نها لایه‌نێکیش که به‌ری به‌م هێرشانه گرتووه پژاکه . خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه به کرده‌وه‌ش به‌ره‌و ڕووی کۆماری ئیسلامی نه‌بووبێتنه‌وه لانی که‌م به‌یاننامه‌ی نهڕهزایهتیان دژ به‌م هێرشه به‌رفره‌وانه ده‌رکردووه ، ئه‌ی ده‌بێت چ هۆکارێک هانی کاک عه‌زیزی دابێت که داوا له کوردان بکات تاوه‌کو پشتگیری له‌و هێزه نه‌که‌ن که ڕووبه‌ڕووی هێرشه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆته‌وه و به کرده‌وه بۆته داکۆکیکار له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد ؟ ئه‌ی به باوه‌ڕی کاک عه‌زیز ڕه‌وایه ئه‌و لایه‌نانه ببنه پشتوپه‌نای موجاهدین و شاپه‌رست و پانئێرانیسته‌کان ؟
ئه‌م گوتانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ڕه‌وایه‌تیدانه به‌م هێرشه به‌ربڵاوه و پشتگیری کردنیشه له کۆماری ئیسلامی . ده‌بێت چ چاوه‌ڕوانییه‌کی ئه‌رێنی له که‌سانی وه‌کو کاک عه‌زیز شیخانی بکرێت که داوا له کوردان ده‌کات تاوه‌کو پشتگیری له هێزێک نه‌که‌ن که به‌ریان به‌و هێرشانه گرتووه ، هێرشێک که ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵ و ڕه‌ز و باخی گوندنشینانیشی کردۆته ئامانج ؟
له کۆتایدا کاک عه‌زیز شێخانی ده‌ڵێت :-
{ له ماوه‌ی ١٠ ساڵی رابردوودا پارتی كرێكارانی كوردستان به بوونی له سه‌ر سنووره‌كان و له ژێر سێبه‌ری جۆری پێوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ ئێران‌دا و دواتر به داتاشینی پارتێكی سیاسیی بۆ ئه‌و پارچه‌یه زه‌بری له به‌ستێنی خه‌بات و به‌رخۆدان داوه. خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵتاندن به ناوی قه‌ندیل و گریلا و شه‌ڕه‌فی كورد بۆ دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئازادی و عه‌داڵه‌ت به دیاری ناهێنێ.} .
خوالێخۆشبوو دکتۆر قاسملو قه‌ندیلی ڕاده‌ستی حیزبی دیموکرات کرد نه‌ک ئۆردوگای کۆیه . ئه‌وی ئیمڕۆ قه‌ندیلی به سه‌ربه‌رزی هێشتۆته‌وه گه‌ریلایه نه‌ک ئه‌وانه‌ی نانی ڕۆژ به قاسملۆوه ده‌خۆن . ده‌بو کاک عه‌زیزه‌کان سه‌ری ڕێزیان بۆ ئه‌و کچه گه‌ریلایانه نه‌وی بکردایه که به‌فری کوێستانه‌کانی قه‌ندیل بۆته سپیاوی ڕوومه‌تیان ، به‌سته‌ڵه‌کی زستان بۆته سوراوی لێویان ، خه‌شابی چه‌ک بۆته که‌مه‌ره و ههیاسهیان ، به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانیان بۆته مستیلی ده‌ستیان . نه‌ک به‌م شێوه ناشیرینه بێ‌ڕێزیان پێ بکرێت و بڵێت (هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن به ناوی قه‌ندیل و گه‌ریلا و شه‌ره‌فی کورد) .
له چاوی کاک عهزیزهکانهوه قه‌ندیل و گه‌ریلا هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه و ئازادی بۆ دواڕۆژی کورد ناهێنێت !! . به‌ڵام تهوهزهلخانهکهی کۆیه‌ی لێ بووه به قه‌ڵای ئازادی و کێل شکاندنی شه‌هیده‌کان و شه‌ڕه گۆپاڵی ئۆردوگاکانیشی لێ بووه به شه‌ره‌فی کوردایه‌تی ، منیش ده‌ڵێم ئه‌و شه‌ره‌ف و ئازادییه پێشکه‌شی کاک عه‌زیزه‌کان بێت .
ته‌نانه‌ت هه‌ر خودی ئه‌م کاک عه‌زیزه به هاوکاری له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه به ناوه‌کانی (م . ح) و (ڕ . ک) تاوه‌کو ئێستا یه‌ک داوا و سکاڵانامه‌یان له‌سه‌ر دڕندایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌داوه‌ته ناوه‌نده نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان ، که‌چی له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین ڕاپۆرتیان داوه‌ته ده‌زگاکانی فنلاند تاوه‌کو پژاک بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌که‌ی کاک عه‌زیز شێخانی کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
کۆتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست