کاڵه‌ک خۆری بێستان ڕن
Monday, 12/12/2011, 12:00
نکۆڵی له‌بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌ره‌ڕۆیی و نادادپه‌روه‌رییه‌ی سه‌رانی باشووری کوردستان ناکرێت ، به‌تایبه‌ت سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق . مێژووی ئه‌م پارته‌بریتییه‌له‌دیکتاتۆریه‌ت و چه‌واشه‌کاری و کوشتنی ده‌نگی ئازادیخوازان . ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته‌شه‌په‌رده‌لادان له‌سه‌ر مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق نییه‌به‌ڵکو بریتییه‌له‌و چه‌واشه‌کاریانه‌ی که‌دیرۆکی ئه‌م پارته‌ی لێوان لێو کردووه، که‌ئه‌م سیاسه‌ته‌ش به" کاڵه‌ک خۆری بێستان ڕن " پێناسه‌ده‌کرێت .
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا " 2-12-2011 " چه‌ندین ڕووداوی نه‌خوازراو به‌ڵام چاوه‌ڕوانکراو و به‌رنامه‌بۆ داڕێژراو له‌ده‌ڤه‌ری بادینان ڕوویدا . ئه‌و ڕووداوانه‌ش بریتی بوون له‌هێرشکردنه‌سه‌ر مه‌یخانه‌و شوێنی مه‌ساجه‌کان و پاشان په‌لاماردانی باره‌گا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتووی ئیسلامی " کوردستان ! " .
لێره‌دا مه‌به‌ست له‌جوانکردنی ڕوخساره‌دزێوه‌که‌ی یه‌کگرتوی ئیسلامی و بێ‌تاوان نیشاندانی ئه‌م لایه‌نه‌پڕ گوماناویه‌نییه، چونکه‌ڕووخسارێک که‌له‌زگماکیه‌وه‌ناشیرین بێت به‌گوته‌جوان ناکرێت ، لایه‌نێک که‌له‌داگیرکه‌ران مه‌ترسیدارتر بێت و ناوه‌ندی بڕیاردانه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی ئاکه‌په‌یی" سی.ئای.ئه‌ی " و ده‌وحه‌ی موسادی بێت ئه‌وا نه‌ک هه‌ر نابێته‌بێتاوان به‌ڵکو له تاوانبار تاوانبارترن و له‌داگیرکه‌ریش مه‌ترسیدارترن (به‌تاوانبار ناوهێنانی یه‌کگرتوی ئیسلامی په‌یوه‌ست نییه‌به‌ئایدۆلۆژیای ئیسلامه‌وه‌به‌ڵکو به‌هۆی گرێدراوی ئه‌م لایه‌نه‌یه‌به‌داگیرکه‌رانه‌وه چونکه‌نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌هیچ دژایه‌تیه‌کی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی ئیسلامی‌دا نییه‌که‌داکۆکی له‌مافه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بکات) . به‌ڵام مه‌به‌ست له‌ڕاستی ڕووداوه‌کانه، ڕاستی ڕووداوه‌کانیش ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت که‌جگه‌له‌پارتی و ده‌زگای پاراستن زیاتر ئه‌وا هیچ لایه‌نێکی دیکه‌ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌نه‌بوون . چونکه‌هیچ لایه‌نێک هێنده‌ی پارتی دژ به‌ده‌نگه‌جیاوازه‌کان نه‌بووه، نموونه‌ی ئه‌م ئازادیکوژیه‌ش نه‌ک هه‌ر به‌بابه‌تێک به‌ڵکو به‌په‌ڕتوکخانه‌یه‌کیش ته‌واو نابێت .
دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران (به‌تایبه‌ت پارتی) باشترین ڕێگه‌خۆشکه‌ربوون بۆ نه‌شونماکردنی لایه‌نێکی گوماناوی وه‌کو یه‌کگرتوی ئیسلامی ، چونکه‌جگه‌له‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیاردانی یه‌کگرتوو ئه‌نقه‌ره‌و که‌نداوه له‌هه‌مان کاتدا سه‌رچاوه ئابوریه‌که‌شی دوور له‌ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووره، واته‌بوونی گه‌نده‌ڵکاری و دیکتاتۆریه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتداراندا و ئابوریه‌کی دوور له‌ویستی ده‌سه‌ڵاتداران باشترین هۆکار بوون بۆ گه‌شه‌کردنی یه‌کگرتووی ئیسلامی .
سونه‌تی پارتیش به‌جۆرێکه‌که‌له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداربن ئه‌وا نه‌ک هه‌ر لایه‌نێک قبووڵ ناکه‌ن که‌ببێته‌خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر و شان له‌شانی پارتی بدات به‌ڵکو له‌ناو خودی پارتیشدا که‌سایه‌تییه‌ک قبووڵ ناکه‌ن که‌ببێته‌خاوه‌ن ئیراده‌و شان له‌شانی ساده‌ترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بدات .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێرشکردنه‌سه‌ر مه‌یخانه‌و مه‌ساجخانه‌کان باشترین شانۆگه‌ریه‌که‌ده‌زگای پاراستن دروستی کرد بۆ سه‌رکوتکردنی یه‌کگرتوی ئیسلامی و که‌مڕه‌نگکردنه‌وه‌یان له‌ناوچه‌ی زه‌رددا ، چونکه‌هێرش کردنه‌سه‌ر مه‌یخانه‌کان وه‌کو دارێکه‌که‌هه‌ردوو سه‌ری پیس بێت و درابێته‌ده‌ستی یه‌کگرتووی ئیسلامی ، ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو ئه‌و هێرشانه‌شه‌رمه‌زار بکات که‌کرانه سه‌ر مه‌یخانه‌کان ئه‌وا دژ به‌بارنامه‌که‌ی خودی خۆیان ده‌وه‌ستنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر مه‌حکومی ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ش نه‌که‌ن ئه‌وا شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی به‌سه‌ریاندا ساخ ده‌بێته‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش پارتی به‌تیرێک دوو نیشانه‌ی شکاند ، تیری یه‌که‌م سوتاندنی مه‌یخانه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه‌و به‌تاوانبارنیشاندانی یه‌کگرتووش به‌م کرده‌وه‌یه، تیری دووه‌میش سوتاندنی باره‌گا و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی یه‌کگرتوو و چاوشکاندنیان له‌ناوچه‌ی بادیناندا .
شانۆگه‌ریه‌کانی ئه‌م جاره‌ی پارتی له‌بادینان دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان شانۆگه‌ری ساڵی 1980یه‌که‌له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ حیزبی دیموکراتیان سازکرد به‌ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا ، چونکه‌به‌و شانۆگه‌ریه‌ش نه‌ک هه‌ر حیزبی دیموکراتیان خه‌ساند به‌ڵکو به‌جۆرێک وڵاتبه‌ده‌ر و سه‌رکوتیشیان کرد که‌له‌خه‌ونیشدا نه‌توانن له‌فه‌رمانی منداڵێکی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی لابده‌ن .
ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فاش له‌لایه‌ن خودی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه‌بوو تاوه‌کو بیکه‌نه‌شانۆی بیانوهێنانه‌وه‌بۆ سه‌رکوتکردنی حیزبی دیموکرات و به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ، تاوانبارکردنی حیزبی دیموکراتی به‌و کرده‌وه‌یه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن خودی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراقه‌وه‌بوو تاوه‌کو خۆیان بێ‌تاوان نیشان بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی که‌به‌رنامه ڕێژیان بۆ کردبوو دژ به‌حیزبی دیموکرات .
شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی به‌ده‌رهێنانی ته‌رمی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا هه‌مان ئه‌و داره‌ی دایه‌ده‌ستی حیزبی دیموکرات که‌هه‌ردوو سه‌ری پیس بوو . واته‌ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکرات نکۆڵی له‌و کرده‌وه‌یه‌بکردایه‌ئه‌وا دژ به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خودی خۆیان ده‌وه‌ستانه‌وه چونکه‌ته‌نها ده‌سه‌ڵاتدارێک بوون له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌گه‌ر نکۆڵیشیان له‌و کرده‌وه‌یه‌نه‌کردایه‌ئه‌وا داسه‌پاندنی شه‌ڕی پارتی به‌سه‌ر حیزبی دیموکرات‌دا ڕه‌وایه‌تی ده‌دا به‌ماڵی بارزانی .
ئه‌گه‌ر ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌نه‌کرێن ئه‌ی چاره‌سه‌ری چییه‌بۆ ده‌سه‌ڵاتداران ؟
نابێت ئێمه‌له‌بیرمان بچێت که‌له‌ڕابردوودا پارتی سه‌رکوتی حیزبی دیموکراتی کرد به‌ڵام به‌و سه‌رکوتکردنه‌هیچ سودێک به‌پارتی نه‌که‌وت ، چونکه‌به‌لاوازبوونی حیزبی دیموکرات نه‌ک هه‌ر پارتی نه‌بوویه‌خاوه‌ن هێز به‌ڵکو زیاتر له‌جاران له‌جه‌ماوه‌ر دابڕان و پوکانه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر غه‌ڵه‌ت و تاکڕه‌ویه‌کانی یه‌کێتی نه‌بوویایه‌ئه‌وا هیچ کاتێک پارتی نه‌ده‌بوویه‌وه‌به‌و هێزه‌که‌بتوانێت ته‌نانه‌ت حوکمی ناوچه‌ی بارزانیش بکات .
سه‌رکوتکردنی ئه‌م جاره‌ی یه‌کگرتووی ئیسلامیش نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت به‌پارتی ناکات به‌ڵکو دیکتاتۆریه‌تیان زیاتر له‌جاران ئاشکرا ده‌بێت و زیاتر له‌جارانیش له‌گه‌ل داده‌بڕێن . ته‌نها چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه‌که‌کۆتایی به‌گه‌نده‌ڵێ و دیکتاتۆریه‌ت بهێنن و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هانا به‌رنه‌به‌ر چه‌واشه‌کاری و ده‌ستی هاوکاری بۆ داگیرکه‌ران درێژ بکه‌ن ئاوڕێک له‌ده‌نگه‌ئازادیخوازه‌کان بده‌نه‌وه‌و زیاتر یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی کوردان به‌بنه‌ما بگرن و هه‌وڵی سازکردنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست