چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویته‌وه - به‌شی دووه‌م - دیموکرات و کۆمه‌ڵه
Friday, 17/12/2010, 12:00
له ڕۆژانی ڕابردوودا شاهیدی چه‌ندین گوتار و دیمانه‌ی جۆراوجۆر بووین له ده‌می به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه ، یان باشتر بڵێم حیزبه له‌تبووه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌وه چونکه ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا ته‌نها دوو حیزب بوون ئه‌وا ئیمڕۆ نه‌شونمایان کردووه و هه‌ر حیزبه‌و بووه به چه‌ند له‌ته حیزبێکه‌وه .
هه‌رچی دیموکراته‌کانن تاوانی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی کۆمه‌ڵه‌کان و خۆیشیان ده‌که‌نه هاوده‌ردی کوردان (واته شه‌ڕی کوردایه‌تی بووه) . هه‌رچی کۆمه‌ڵه‌کانیشه تاوانی شه‌ڕه‌کان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی دیموکراته‌کان و خۆیشیان ده‌که‌نه فریادڕه‌سی هه‌ژاران (واته شه‌ڕی هه‌ژار پارێزان بووه) ، به کورتیه‌که‌ی هه‌ردوو لایه‌ن ڕه‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به‌و شه‌ڕه‌ی که شیرازه‌ی کوردانی تێکشکاند و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیشیان کرده هێلکه‌یه‌کی پاککراو بۆ ده‌می کۆماری ئیسلامی ئێران .
له‌م تێڕوانینانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که ئه‌وه‌ی له مێشکی به‌رپرسه ئۆردوگانشینه‌کاندا چاندراوه بریتییه له تراژیدیایه‌ک که ئه‌و تراژیدیایه‌ش بریتییه له شیرازه‌تێکدانی کوردان و ڕه‌وایه‌تیدان به شه‌ڕی ناوخۆیی ، به‌مه‌رجێک له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامیشدا ده‌ستیان به کڵاوه‌که‌ی خۆیانه‌وه گرتووه تاوه‌کو با نه‌یبات و ده‌ڵێن (باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه) . ئه‌گه‌ر باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه ، ئه‌ی بۆچی له‌م کاته‌دا ڕه‌وایه‌تی به تراژیدیایه‌ک ده‌درێت که زامه‌که‌ی که‌وتۆته دڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه ؟ که ئه‌م تراژیدیایه‌ش ته‌نها که‌لێن خستنه نێو یه‌کڕیزی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێ به‌رهه‌م دێت .
پێده‌چێت ئه‌م لایه‌نانه ته‌نها له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردبێت و بڵێن باوی شه‌ڕی چه‌کداری نه‌ماوه ، ده‌نا به‌رامبه‌ر به یه‌کتری هه‌میشه په‌نجه‌یان له‌سه‌ر به‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌کانیان بێت !
ئه‌ی تۆ بڵێی له ئه‌نجامی چاندنی تۆوی شه‌ڕی کوردکوشتن و شیرازه تێکدانی ماڵی کوردانه‌وه به‌رهه‌مه‌که‌ی چه‌که‌ره‌کردنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌وزبوونی داری ئازادی بێت ؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه‌خێره ، چونکه ئاشکرایه که چی بچێنی هه‌ر ئه‌وه ده‌درویه‌وه .
له کاتێکدا ئه‌وانه‌ی که ئه‌ندازیاری کوردکوشتنی دوێنێ بوون هه‌ر ئه‌وانه‌ن که ئیمڕۆکه‌ش بوونه‌ته بنێشته تاڵ و به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و حیزبه له‌تبووانه‌وه نوساون و لێی نابنه‌وه ، ئیتر ده‌بێت چ چاوه‌ڕوانییه‌کی وڵاتپارێزی و ئازادیخوازیان لێبکرێت ؟
ئاخر (گوندێکی 13 ماڵی زڕگوێز و به‌رهه‌مهاتنی 6 کۆمه‌ڵه‌ی چه‌ند که‌سی) و (ته‌وه‌زه‌لخانه‌یه‌کی وه‌کو قه‌ڵاکه‌ی کۆیه و نیشته‌جێبوونی دوو له‌ته دیموکراتی گۆپاڵ به‌ده‌ست تێیدا) و بێ‌کاری و په‌رته‌وازه‌یش له‌و لاوه بوه‌ستێت و ئه‌مه‌ش بیرکردنه‌وه‌یان بێت ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌رخی فه‌له‌ک گۆڕدرا و له دوا ڕۆژدا هه‌ر حیزبه‌و گوندێکی بچوکی بکه‌وێته ژێر ده‌ست ده‌بێت چ هه‌ڵسوکه‌وتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و چه‌ند گونده بچوکه‌دا بکه‌ن و چ مه‌رگه‌ساتێکیان بۆ ساز بکه‌ن ؟
ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌گبه‌تی کوردان نه‌بوویایه ئه‌وا به‌ر له‌وه‌ی گه‌ل دادگایی ئه‌م حیزبانه بکات ، ده‌بوو ئێستا ئه‌و حیزبانه بۆ خۆیان ئه‌و زه‌حمه‌ته‌یان بکێشایه و ته‌واوی به‌رپرسه‌کانیان دادگایی بکردایه !!
بریا بمزانیبایه به‌رهه‌می به‌رپرسه‌کانی ئه‌م حیزبه ئۆردوگانشینانه چی بووه بۆ کوردان بێجگه له شه‌ڕی کوردکوشتن و هه‌ڵهاتن له ڕاستیه‌کان و سپاردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به چاره‌نووس ، وا ئێستاش هه‌م بڕیار به‌ده‌ستی یه‌که‌می ئه‌و حیزبانه‌ن و هه‌م ڕه‌وایه‌تیش به شه‌ڕێکی کوردکوشتن ده‌ده‌ن که زامه‌که‌ی که‌وتۆته دڵی هه‌ر کوردێکی به ویژدانه‌وه !
ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی کوردان نه‌بێت ئه‌وا ئه‌م حیزبانه نه‌ک هه‌ر خۆیان به خاوێن نازانن له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی کوردکوشتندا ، به‌ڵکو با بۆ چرکه ساتێک بیر له ئه‌نجامی کۆتایی ئه‌و شه‌ڕه بکه‌نه‌وه که ده‌ریایه‌ک خوێنی ئازادیخوازان و دڵسۆزانی نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدا ڕژا .
ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه هێنده خاوێنن ئه‌ی بۆچی چاره‌نووسیان به‌م ڕۆژه گه‌یشتووه ؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هێنده حیزبێکی خاوێنن ئه‌دی سامانه‌که‌یان چی لێ به‌سه‌رهات و بۆچی بوونه‌ته فه‌رمانبه‌رێکی موچه‌خۆر ، که به گوته‌ی خودی قاسملو ده‌وڵه‌مه‌ندترین حیزبی ئۆپۆزسیۆن له خۆرهه‌ڵاتی ناوێن‌دا حیزبی دیموکرات بووه ؟
پێده‌چێت له‌لای ئه‌م حیزبانه خاوێنی به واتای گوێڕایه‌ڵی بۆ یه‌کێتی و پارتی و بێده‌نگبوونیشیان به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران بێت ! ، چونکه هێنده‌ی ئه‌م حیزبانه گوێڕایه‌ڵی یه‌کێتی و پارتی بوون ئه‌وا هیچ ده‌روێشێک هێنده گوێڕایه‌ڵی شێخه‌که‌ی نه‌بووه .
بۆ بینینی چه‌ندین ڕاگه‌یاندن و بابه‌تی جۆراوجۆر له‌سه‌ر جۆشدان به‌و ئاگره‌ی که ماڵی کوردانی دامرکانده‌وه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://rojhelattimes.org/read.php?id=1641http://rojhelattimes.org/read.php?id=1701http://rojhelattimes.org/read.php?id=1619http://rojhelattimes.org/read.php?id=1577http://rojhelattimes.org/read.php?id=1496http://rojhelattimes.org/read.php?id=1615http://rojhelattimes.org/read.php?id=1622http://rojhelattimes.org/read.php?id=1673http://rojhelattimes.org/read.php?id=1694http://rojhelattimes.org/read.php?id=1718درێژه‌ی هه‌یه.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست