هه‌ڵبژاردنه‌کانی باشووری کوردستان و سه‌رنجه‌کان
Monday, 06/07/2009, 12:00
به‌شی یه‌که‌م
ئه‌گه‌رچی له سه‌ده‌ی ڕابردوودا زۆر هه‌لی زێڕین بۆ کوردان هاته پێشه‌وه تاوه‌کو هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئه‌نجام بدرێت و کوردان بتوانن له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵببژێرن و په‌ڕله‌مان ببێته بڕیارده‌ر له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ده‌سه‌ڵاتی تاک حیزبی و ته‌که که‌سی لاواز بکرێت و ڕه‌وایه‌تی زیاتریش بدرێته دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان و بنه‌بڕی ئاژاوه‌ی نێوخۆیش بکرێت . به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تی و سه‌ره‌ڕۆیی و تاکڕه‌وێتی و ئه‌قڵیه‌تی خێڵه‌کیانه‌ی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانه‌وه هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیان فه‌رامۆش کردووه و ته‌نانه‌ت کوردیشیان نامۆ کردووه به‌و دیارده شارستانییه که ئه‌ویش دیارده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و په‌ڕله‌مانییه .
خۆ ئه‌گه‌ر دیارده‌ی هه‌ڵبژاردن و په‌ڕله‌مانی پیاده‌بکرایه ئه‌وا هه‌م ستراتیژیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی دیاری ده‌کرا و هه‌م ده‌ستوورێکی هه‌میشه‌ییش بۆ کوردان هه‌موار ده‌کرا و یاساش شوێنی بڕیاردانی نادروستی سه‌رکردایه‌تی سات و سه‌وداکه‌ری ده‌گرته‌وه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که زۆر له مێژه زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ڕه‌خساوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی له‌بار بردووه بریتی بووه له خودی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان ، که ئه‌و سه‌رکردانه‌ش یاخود خۆیان به گه‌وره‌تر و کاریگه‌رتر له په‌ڕله‌مان زانیووه یاخود سه‌ره‌ڕۆیی و دیکتاتۆریه‌کانیان گه‌یشتۆته ئاستێک که هیچ ده‌نگێکی جیاوازیان بۆ قبووڵ نه‌کراوه .
بۆنموونه ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه بزوتنه‌وه‌که‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فای بارزانی ، ده‌بینین که ڕووبه‌رێکی هێجگار به‌رفره‌وانیان له ناوچه‌ی ئازادکراو له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که خاوه‌نی سه‌دانهه‌زار پێشمه‌رگه و ئابوورییه‌کی زۆریش بوون ، به‌ڵام تاکڕه‌وی و دیکتاتۆریه‌کانی بارزانی گه‌یشتبوویه ئاستێک که نه‌ک هه‌ر هیچ ده‌نگێکی ئازادی بۆ قبووڵ نه‌ده‌کرا به‌ڵکو خۆشی له هه‌موو یاسا و ده‌ستورێک پێ گه‌وره‌تر و کاریگه‌رتر بوو ، له‌به‌رئه‌وه هه‌م ده‌ستوور و هه‌م یاسا و هه‌م بڕیاریش ته‌نها بریتی‌بوو له گوته‌کانی بارزانی و هیچ که‌سێکیش بۆی نه‌بوو قسه له قسه‌یدا بکات . واته ئه‌گه‌ر بارزانی بیگوتبایه شه‌ڕ بکه‌ن ده‌بوو شه‌ڕ بکرایه - ئه‌گه‌ر بیگوتایه ڕێکه‌وتن بکه‌ن ده‌بوو ڕێکه‌وتن بکرایه - ئه‌گه‌ر بیگوتایه ئاشبه‌تاڵ بکه‌ن ده‌بوو ئاشبه‌تاڵ بکرایه و هیچ که‌سیش بۆی نه‌بوو ئه‌نجامی دوایی ئه‌م فه‌رمانانه‌ی بارزانی تاووتوێ بکردایه چونکه هه‌ر کارێکی وه‌هاش له سه‌رۆک خێڵێک ڕه‌چاو ده‌کرا که ته‌واو گرێدرابێت به پڕه‌نسیپه‌کانی خێڵه‌کایه‌تییه‌وه. ئه‌نجامی ئه‌م خۆ به‌زلزانینه‌ی بارزانیش نه‌ک هه‌ر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی لێده‌که‌وته‌وه به‌ڵکو کاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی کوشنده‌شی به‌دوادا ده‌هات ، بۆ نموونه نه شه‌ڕ وه‌ستاندنی ساڵی 1967 زاینی کاتی شه‌ڕ وه‌ستاندن بوو نه ڕێکه‌وتنی ساڵی 1970 له جێی خۆیدا بوو نه شه‌ڕکردنه‌وه‌ی ساڵی 1974 کاتی شه‌ڕ بوو نه ئاشبه‌تاڵی 1975 دوا ڕێگه‌چاره بوو ، به‌ڵام بڕیار بڕیاری بارزانی بوو و ده‌بوو به‌ویستی ئه‌و بوویایه و لادانیش له ویستی ئه‌و حسابی جاشی بۆ ده‌کراو ده‌بوو سزاکه‌ی مه‌رگێکی بێ دادگایی بوویایه .
هه‌روه‌ها له ساڵی 1983زاینی‌دا زه‌مینه‌یه‌کی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می بارزانی ده‌ڕه‌خسێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ، به‌هۆی تێوه‌گلانی سوپا دڕنده‌که‌ی عێراقی داگیرکه‌ر له شه‌ڕی ئێرانه‌وه و هه‌ڵهاتنی سه‌دانهه‌زار سه‌ربازی کورد له ڕیزه‌کانی ئه‌و سوپا دڕنده‌یه وسازبوونی بۆشایی‌یه‌کی سیاسی به‌رفره له باشووری کوردستاندا ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌شیان ده‌بێت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت بۆ کفندز بنێرین چونکه چاره‌نووسمان ده‌که‌وێته ده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه ، تاڵه‌بانیش وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی ته‌نها بیری له‌لای ڕاوه کورد و خۆگرێدان به داگیرکه‌ران و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و تاکڕه‌وایه‌تی خۆیه‌وه ده‌بێت ، له جیاتی درێژکردنی ده‌ستی ئاشتی بۆ لایه‌نه کوردیه‌کان کاره‌ساتی قه‌ڕناقا و پشتئاشان ساز ده‌کات ، له جیاتی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ڕێگه‌ی به‌غدادی عروبه ده‌گرێته‌به‌ر و به باوه‌شه گه‌رمه‌که‌ی سه‌دام حسێن شادومان ده‌بێت.
له ساڵی 1979 زاینی و کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی تاغوتی په‌هله‌ویش هه‌لێکی زۆر باش بۆ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش ده‌ڕه‌خسێت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی به‌ڵام سیاسه‌تی یه‌کتر قبووڵنه‌کردن و تاکڕه‌ویانه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه هیچ بوارێک بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ناهێڵێته‌وه - شه‌ڕ جێگه‌ی یه‌کتر قبووڵکردن ده‌گرێته‌وه - هه‌ڵهاتن جێگه‌ی سه‌رکه‌وتن ده‌گرێته‌وه .
پاش کشاندنه‌وه‌ی هه‌موو دامووده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس له به‌شێک له باشووری کوردستان له کۆتایی ساڵی 1991ز. بۆشاییه‌کی سیاسی باڵ ده‌کێشێت به‌سه‌ر باشووردا ، ئه‌و بۆشاییه سیاسیه حیزبه‌کان ناچار ده‌کات که ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردن بگرنه‌به‌ر ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئیراده‌ی گه‌ل که‌وتبوویه ده‌ستی به‌ره‌ی کوردستانی ، به‌ره‌ی کوردستانیش له چه‌ند حیزبێک پێکهاتبوون که هه‌ر حیزبه‌و خاوه‌نی میلیشیای چه‌کداری خۆی و ئابووری خۆی و په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی خۆیاندا بوون له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ، واته ته‌نها شتێک که به‌ره‌ی کوردستانی له‌یه‌کتری کۆکردبوویه‌وه بریتی بوو له به‌رژه‌وه‌ندی ماددی نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ، ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ماددیه‌ش بریتی بوو له دابه‌شکردنی داهاتی کوردستان به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان .
هه‌ڵبژاردن هیوایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی به نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌خشی و جه‌ماوه‌ریش زۆر به‌گه‌رمی پێشوازی له هه‌ڵبژاردن کرد و به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هه‌موو هاووڵاتیان به‌شدارییان کرد له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ، به‌ڵام ئه‌م به‌شداریکردنه به‌و شێوه به‌رفره‌وانییه په‌یوه‌ست نه‌بوو به ئاستی هوشیاری نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه به‌ڵکو په‌یوه‌ست بوو به‌و زوڵم و زۆردارییه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانییه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌م کورد مابوو که دووچاری زوڵم و زۆرداری یه‌کێک له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه نه‌بووبێته‌وه ، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش باشترین هه‌ل بوو بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه‌ی زوڵملێکراوان له‌و لایه‌نه‌ی که زوڵم‌و سته‌می لێکردووه ، ئه‌م هۆکاره‌ش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر دابه‌شبکرێت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا :- به‌ره‌ی ئه‌نتی بارزانی و به‌ره‌ی ئه‌نتی تاڵه‌بانی . ئه‌نجامی ئه‌م دابه‌شکردنه‌ی جه‌ماوه‌ریش بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که جگه له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه هیچ لایه‌نێکی دیکه ده‌نگی پێویست به ده‌ست نه‌هێنێت و په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت ببنه دوو ده‌زگای حیزبی و ببنه مڵکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی داسه‌پاو ، ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دروستکردنی یه‌که‌مین په‌ڕله‌مانی کوردی و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم بوو که ئه‌مه‌ش دوو به‌رهه‌می مه‌زنی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو و ئه‌گه‌ر حیزبه‌کان قۆرخیان نه‌کردایه بۆ خۆیان ئه‌وا ده‌بوویه بڵندگۆیه‌ک بۆ هه‌موو کوردان .
به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی بنه‌ماڵه‌یی تاڵه‌بانی و بارزانی قۆرخی په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت ده‌که‌ن و ده‌یانکه‌نه دوو ده‌زگای حیزبی بۆ به ڕه‌واکردنی ناڕه‌وایه‌تیه‌کانی خۆیان ، واته په‌ڕله‌مان و حکومه‌ت به‌رهه‌می گه‌ل بوو به‌ڵام برده‌ی دوو بنه‌ماڵه بوو .
ئه‌نجامی ئه‌م به حیزبیکردنه‌ی په‌ڕله‌مان و حکومه‌تیش یه‌که‌مین بڕیاری په‌ڕله‌مان بریتی بوو له شه‌ڕی کورد کوشتن و په‌لکێشکردنی سوپا دڕنده و چه‌قۆکێشه‌که‌ی تورک بۆسه‌ر ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، ئه‌نجامی ئه‌م به حیزبیکردنه‌ی ده‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوویه هۆی ئه‌وه‌ی که په‌ڕله‌مان ببێته سه‌نگه‌ری میلیشیایی و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان ببێته چاوساخی(رێد) تۆپ و کاتیۆشا وه‌شێنه‌کان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانیش ببنه سه‌رپه‌رشتکاری میحوه‌ره‌کانی شه‌ڕی کورد کوشتن ، ئه‌نجامی ئه‌م به حیزبی کردنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌مه‌نی په‌ڕله‌مان 13 ساڵ درێژه بکێشێت و هیچ ده‌ستکه‌وتێکی ئه‌رێنیشی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بێت ، واته به ته‌مه‌نترین په‌ڕله‌مان و بێده‌سه‌ڵاتترین په‌ڕله‌مانیش له هه‌موو جیهاندا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست