با پژاک وانه له پ‌ک‌ک وه‌ربگرێت
Thursday, 08/09/2011, 12:00
یه‌کێک له کرده‌وه هه‌ره جوانه‌کانی پ‌ک‌ک شه‌فافیه‌ته ، چه‌نده له شه‌ڕدا شه‌فاف بووبێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش له ئاشتیدا شه‌فاف بووه . ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش پێچه‌وانه‌ی کرده‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه کلاسیکیه‌کان بووه ، بۆ نموونه کاتێک پ‌ک‌ک باسی له شه‌ڕ وه‌ستان کردبێت زۆر به ڕاشکاوانه و به ئاشکرایی باسی له ئاگربڕ کردووه ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش نامۆ بووه به هه‌ندێک لایه‌نی کلاسیکی که به‌رپرسی یه‌که‌میان ئاماده نه‌بووه نهێنی دانوستاندنه‌کان له‌لای هیچ یه‌کێک له ئه‌ندامه‌کانی حیزبه‌که‌شی باس بکات و کاتێک نهێنیه‌که ئاشکرا بووه که کاره‌ساتێک قه‌ومابێت یاخود لایه‌نی به‌رامبه‌ر نهێنی دانیشتنه‌که‌ی ئاشکرا کردبێت .
خاڵێکی ئه‌رێنی دیکه له پارتی کرێکارانی کوردستاندا غرور نه‌بوون بووه ، واته چه‌نده ئه‌م پارته به‌ره‌وپێش چوبێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش پرسی ئاشتی په‌ره پێداوه و هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ری بخوڵقێنێت "چ له‌گه‌ڵ دۆست و چ له‌گه‌ڵ دوژمن"دا . بۆ نموونه که‌تێک له داستانی زاپدا سه‌رکه‌وتنێکی مێژووییان به‌سه‌ر سوپای داگیرکه‌ردا تۆمار کرد ، زیاتر له جاران ده‌رگای ئاشتیان ئاوه‌ڵا کرد هه‌م به ڕووی تورکه‌کاندا و هه‌م به ڕووی ئه‌و لایه‌نه کلاسیکیانه‌ی که له‌ژێر په‌رچه‌می کوردایه‌تیدا دژایه‌تی په‌که‌که‌یان کردبوویه سونه‌تی ژیانیان .
ئه‌گه‌رچی تورکه داگیرکه‌ره‌کان هیچ ههنگاوێکی ئه‌رێنیان نه‌هاویشت بۆ ئاشتی و دیالۆگ ، لێ به‌ڵێ؛ بانگه‌وازیه ئاشتیه‌کانی پ‌ک‌ک سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو بۆ ئه‌و لایه‌نه کوردیانه‌ی که بۆڕی داگیرکه‌رانیان دابوویه‌وه له دژایه‌تیکردنی په‌که‌که‌دا ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویان تاقمه‌که‌ی که‌مال بورقای و شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی بوون .
هه‌رچه‌نده هه‌ردوو لایه‌نی ئاماژه‌بۆکراو(بورقای ئاڵچی) خاوه‌نی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌ریه نه‌بوون که شایانی باس بێت ، به‌ڵام زمانی ئاشتیانه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م بڕوای کوردانی زیاتر کرد و هه‌م خاڵی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ش بوو بۆ ئاشکراکردنی هه‌ڵوێستی هه‌ردوو لایه‌ن . چونکه به‌و بانگه‌وازیه ئاشتییه‌ی پ‌ک‌ک هه‌م کوردان زیاتر له له دوژمن دوور که‌وتنه‌وه (سه‌رکه‌وتنی پاڵێوراوه کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه) و هه‌م نهێنی سه‌نگه‌رگرتنی "بورقای ئاڵچی" دژ به په‌که‌که‌ی ئاشکرا کرد .
هه‌رچی دژایه‌تیکردنی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی بوو په‌یوه‌ست بوو به به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تیه‌وه ، کاتێک به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبیه‌کانی له‌به‌رچاو گیرا ئه‌ویش هه‌م گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی گه‌ل و هه‌م پیاههڵگوتنیش جێگه‌ی دژایه‌تیکردنی گرته‌وه . به‌ڵام که‌سێکی وه‌کو بورقای له‌به‌رئه‌وه‌ی دروستکراوی ده‌وڵه‌تی تورک بوو ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش که ئاڕاسته‌ی پکهکهی ده‌کرد هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه بوو که به‌شێک بوون له پیشه‌ی خودی بورقای . له ئه‌نجامی بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پککدا هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ بورقای نه‌ما جگه له گه‌ڕاندنه‌وه بۆ جێگه ئه‌سڵیه‌که‌ی خودی خۆی ، ئه‌و جێگه‌یه‌ش ژێر وێنه‌ی ئه‌تاتورک و باوه‌شی ده‌وڵه‌تی تورک بوو .
داستانی قه‌ندیلیش هاوشێوه‌ی داستانی زاپ بوو ، له قه‌ندیلدا گه‌ریلا سه‌رکه‌وت و دوژمن تێکشکێندرا . سه‌رکه‌وتنه‌کانی پژاک له قه‌ندیلدا ئاگربه‌ست و بانگه‌وازی ئاشتی به‌دوای خۆیدا هێنا که ئه‌م بانگهوازیهش کارێکی ئه‌رێنی و زۆر جێگای دڵخۆشییه . به‌ڵام هه‌ر وه‌کو سه‌رکه‌وتنه‌کانی زاپ ده‌رگای ئاشتی له به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمن‌دا ئاوهلا کرد ، پێویسته سه‌رکه‌وتنه‌کانی قه‌ندیلیش ده‌رگای ئاشتی له‌به‌رامبه‌ر دۆست و دوژمن‌دا ئاوه‌ڵا بکات .
ئه‌گه‌ر ئیمڕۆ ئاگربه‌ست له به‌رامبه‌ر دوژمن‌دا ڕاگه‌یه‌ندرابێت ئه‌وا پێویسته به زوترین کات بانگه‌وازی دیالۆگ و لێک‌نزیک بوونه‌وه له ته‌واوی لایه‌نه ئۆردوگانشینهکانیش بکرێت ، چونکه ئه‌و دژایه‌تیه‌ی لایه‌نه‌کانی" بورقای ئاڵچی " دژ به په‌که‌که‌یان ده‌کرد له ڕابردوودا ، ئه‌وا ئیمڕۆ لایه‌نه ئۆردوگانشینه‌کان هه‌مان ڕۆڵی دژایه‌تیکردن ده‌بینن له به‌رامبه‌ر پژاکدا . به باوه‌ڕی من ئه‌م دژایه‌تیکردنه له سێ جێگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت ، به‌م شێوه‌یه :-
1- به‌شێک له‌و لایه‌نانه له ڕوانگه‌ی ته‌سکی حیزبایه‌تیه‌وه ده‌ڕواننه مه‌سه‌له‌که و زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سیان به بنه‌ما گرتووه "هاوشێوه‌ی شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی" . به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه‌ش به یه‌ک بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پژاک مسۆگه‌ر ده‌بێت و پێده‌چێت بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی گه‌ل .
2- به‌شێک له‌و لایه‌نانه ته‌واو گرێدراون به کۆماری ئیسلامیه‌وه . گرێدراویهکهش له‌و کاته‌وه ده‌ستی پێکردووه که ته‌واوی کادره شۆڕشگێڕه‌کانیان له باشووردا تیرۆر کران و که‌سانی گرێ‌دراو به کۆماری ئیسلامیه‌وه جێگه‌یان گرتنه‌وه ، باشترین به‌ڵگه‌ش گوته‌کانی به‌به‌رپرسی یه‌که‌می یه‌کێک له‌و حیزبانه‌یه که ده‌ڵێت {له هه‌موو 30 که‌سێک که ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بکه‌ن ، 20یان ئیتڵاعات ڕه‌وانه‌ی کردوون ، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وانه به سیناریۆی زۆر قورسه‌وه ده‌نێردرێن . بۆ نموونه ؛ که‌سی وایان ناردووه ، له ئێران پاسداری کوشتووه و هه‌ڵهاتووه و ئێران خۆشی ئه‌مری ئیعدامی ده‌رکردووه ، پاشان هاتووه‌ته ناو ئێمه‌و داوای به ئه‌ندامبوونی کردووه . که‌چی له بنه‌مادا هه‌موو ئه‌وانه سیناریۆیه‌ک بوون بۆئه‌وه‌ی ئێمه متمانه به‌و که‌سانه بکه‌ین.}. بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=46&Besh=Hewal&Cor=4 بانگه‌وازی ئاشتیانه‌ی پژاک هیچ جێگه‌یه‌ک بۆ ئه‌م به‌شه‌یان ناهێڵێته‌وه جگه له گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ باوه‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران "هاوشێوه‌ی که‌مال بورقای" .
3- به‌شێکیش له‌و لایه‌نانه دوای خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن که‌وتوون . ئه‌و بواره‌شیان له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه بۆ ڕه‌خساوه ، ئه‌و ئه‌رکه‌ی داگیرکه‌ران به یه‌کێتی و پارتییان سپاردووه یه‌کێتی و پارتیش به ئۆردوگانشینانی ده‌سپێرن له پێناوی دهوڵهمهندکردنیاندا . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://skurd.net/Dreje.aspx?B=1&id=1976 بۆ زانیاری زیاتر کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ش بکه :-
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست