کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ هاوخه‌باتییه‌وه‌ بۆ ته‌خوین - به‌شی پێنجه‌م

Friday, 21/05/2010, 12:00



کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌یه‌ که‌ هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێک ده‌هه‌ژێنێت ، ته‌نانه‌ت پاش ده‌یان ساڵ ده‌ربازبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ سامناکه‌دا هه‌وڵی دادگایکردنی ئه‌و که‌س و کۆمپانیایانه‌ش ده‌درێت که‌ چه‌کی کیمیاوییان به‌ سه‌ددامی گۆڕکراو فرۆشتووه‌ له‌ جیهاندا ، که‌چی تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر به‌ کوردان گه‌یشتۆته‌ ئه‌و ئاسته‌ی که‌ له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌و ڕووداوه‌دا چاوی تێر نه‌بێت له‌ ڕژاندنی خوێنی کوردان و ئاخ بۆ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه‌ش هه‌ڵکێشێت .
وه‌ک کاک نه‌وشیروان ده‌یدرکێنێت و ده‌ڵێت :- [‏له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ ئێمه‌ به‌ دڵی شکاو و ده‌رونی برینداره‌وه‌ باسی‌ ئه‌وه‌مان ئه‌كرد چۆن هه‌وڵی‌ ‏"ئازادكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌" بو به‌ "كاره‌ساتێكی‌ ئینسانی"‌، ئاغای‌ تاڵه‌بانی‌ بێ هیچ ‏سڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك ئه‌یوت: "کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ كوردی‌ برده‌ ناو مه‌یدانی‌ ناوده‌وڵه‌تیه‌وه‌... ئاخ بۆ دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ تر".] .
بێگومان ئاخ هه‌ڵکێشانی تاڵه‌بانی بۆ دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه‌ مه‌به‌ست له‌ شاره‌کانی (قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌ و دوکان و چوارتا و پێنجوێن) بووه‌ که‌ له‌ به‌رنامه‌که‌دا بووه‌ بۆ خستنه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ . واته‌ له‌گه‌ڵ ڕوودانی ئه‌م تراژیدیایه‌شدا هێشتا تاڵه‌بانی سوور بووه‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی ئه‌م نه‌خشه‌ گڵاوه‌ و خاپورکردنی ته‌واوی ئه‌و باژێرانه‌ی دیکه‌ش ، به‌ڵام ئه‌وه‌ کۆماری ئیسلامی ئێران بووه‌ که‌ له‌ ته‌واوکردنی نه‌خشه‌که‌ وه‌ستاوه‌ .
ده‌ست هه‌ڵگرتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش په‌یوه‌ست نه‌بووه‌ به‌ خۆشه‌ویستییان بۆ کوردان ، چونکه‌ کاتێک ئێران وازی له‌م نه‌خشه‌یه‌ هێنا هێشتا فتواکه‌ی خومه‌ینی نه‌گریس (فتوای جیهاد دژ به‌ کوردان) بره‌وی هه‌بوو و ئه‌م فتوایه‌ وه‌کو ته‌نافێک له‌ گه‌ردنی هه‌موو کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ ئاڵابوو . به‌ڵام وازهێنانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م نه‌خشه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو که‌ ڕووداوه‌که‌ به‌سه‌ر خۆیدا ساخ نه‌بێته‌وه‌ ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ به‌رده‌وام بوویایه‌ ئه‌وا کۆماری ئیسلامی به‌هۆکاری ڕووداوه‌کان تێوه‌ ده‌گلا و زیاتر ده‌خرایه‌ ژێر گوشاری نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ .
به‌ڵام تاڵه‌بانی زۆر به‌لایه‌وه‌ ئاسایی بووه‌ که‌ دووسێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه‌ش ئه‌نجام بدرایه‌ ، چونکه‌ ئه‌و کاته‌ی که‌ جڵه‌وی کوردان که‌وته‌ ده‌ست تاڵه‌بانی ته‌نها یه‌ک گوند له‌ باشووردا نه‌مایه‌وه‌ و هه‌مووی له‌گه‌ڵ خاکدا ته‌خت کرا ، دانیشتوانه‌که‌شی یان ڕاگوێزران یاخود دووچاری ئه‌نفال کران ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ جاشایه‌تیش بوویه‌ دیارده‌یه‌کی باو و سه‌دان هه‌زار که‌س ڕوویان کرده‌ فه‌وجه‌ به‌کرێگیراوه‌کان . ئه‌م دیاردانه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی که‌ په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نهێنی له‌ نێوان تاڵه‌بانی و به‌عسیه‌کاندا هه‌بووبێت بۆ به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ .
سێ پیشه‌ی کاره‌ساتهێنه‌ر له‌ تاڵه‌بانی‌دا هه‌بووه‌ ، که‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر یه‌که‌شیان که‌سانی دیکه‌ی به‌کار هێناوه‌ (واته‌ تاڵه‌بانی به‌رنامه‌که‌ی داڕشتووه‌ و خۆیشی له‌ ئه‌رکه‌که‌ دزیوه‌ته‌وه‌ و به‌ که‌سانی دیکه‌ به‌ ئه‌نجامی گه‌یاندووه‌) که‌ ئه‌و سێ پیشه‌یه‌ش بریتی بوون‌ له‌ :- 1- ئه‌نجامدانی تراژیدیا له‌سه‌ر کوردان . 2- پیلانداڕشتن دژ به‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کان . 3 ئاژاوه‌ی ناوخۆیی"ئاژاوه‌ سازکردن له‌ نێوان خانه‌واده‌ و تیره‌ کوردیه‌کاندا" .
هه‌ر کاتێک تاڵه‌بانی یه‌کێک له‌م پیشانه‌ی خستبێته‌ واری کردارییه‌وه‌ ئه‌وا به‌ چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ ڕوودانی کرداره‌که‌ سه‌ردانی یه‌کێک له‌ وڵاتانی جیهانی کردووه‌ و تا سوتاندنی ته‌ڕ و وشک به‌ یه‌که‌وه‌ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ . نموونه‌ی ئه‌م پیشانه‌ش ته‌واوی شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌کان و په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران بۆ ئه‌نجامدانی تراژیدیا و ده‌ستنیشانکردنی که‌سه‌ دیاره‌کان بووه‌ بۆ تیرۆر کردن .
بێگومان کاره‌ساتی ئه‌نفالیش یه‌کێکه‌ له‌و تراژیدیایانه‌ی که‌ بۆ سه‌دان ساڵی دیکه‌ش زامه‌کانی ساڕێژ نابنه‌وه‌ ، به‌ر له‌ ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌ش تاڵه‌بانی زانیبووی که‌ ده‌بێته‌ هۆکاری چ تراژیدیایه‌ک و چ مه‌رگه‌ساتێکیش بۆ کوردان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ، هه‌ر بۆیه‌ش به‌ مانگان به‌ر له‌ ڕوودانی ئه‌م جینۆسایده‌ ڕوو له‌ هه‌نده‌ران ده‌کات و تا ئه‌و کاته‌ی دێته‌وه‌ سه‌ر سفره‌ی حازری ئاماده‌ نابێت ڕوو له‌ کوردستان بکاته‌وه‌ .
وه‌کو کاک نه‌وشیروانیش باس له‌م ڕاستییه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی‌ له‌پێش ده‌ست پێكردنی‌ عه‌مه‌لیاتی‌ ئه‌نفاله‌وه‌ به‌ 3 مانگ سه‌فه‌ری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏كردبو، له‌ كاتی‌ راوه‌ستانی‌ شه‌ڕی‌ عێراق‌و ئێراندا ئه‌و چه‌ند مانگ بو خۆی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ ئه‌گنخاند، هه‌میشه‌ بیانوی‌ ناڕاستی‌ دائه‌تاشی‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ هه‌رچی درێژتری له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ‏كوردستان] .
له‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروانه‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ به‌رنامه‌ی ئه‌نفال به‌ هاوبه‌شی داڕێژرابێت له‌ نێوان تاڵه‌بانی و سه‌رانی به‌عس‌دا ، ئه‌نجامی کاری هاوبه‌شیش بووه‌ که‌ تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ وه‌کو پارێزه‌ری به‌عسی و ئه‌نفالکه‌ره‌کان دێته‌ نێو ڕووداوه‌کانه‌وه‌ و ئه‌نفالکه‌ران وه‌کو ئه‌ستێره‌ی عێراق و نیشتمانپه‌روه‌ر پێناسه‌ ده‌کات .
پاشان کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [تاڵه‌بانی‌ له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكادا ئه‌گه‌رچی‌ هه‌وڵی‌ زۆری‌ دابو كاربه‌د‌ه‌ستانی‌ ‏ئه‌مه‌ریكی‌ ببینێ، ته‌نانه‌ت بۆ خۆنزیككردنه‌وه‌ له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌، ‏به‌رتیلێکی سیاسی خۆڕایی دابونێ. ته‌سریحێكی‌ ئاگرینی دا كه‌ له‌ "واشنتۆن پۆست" دا بڵاوكرابوه‌وه‌ وتبوی‌: "ئه‌گه‌ر سه‌رۆك بوش ‏رازی بێ 10 هه‌زارکه‌س له‌ پیاوه‌كانم ئه‌نێرم بۆ کوه‌یت شان به‌ شانی‌ سپای‌ ئه‌مه‌ریكی‌ ‏شه‌ڕی‌ جه‌یشی‌ عێراق بكه‌ن..."] .
‏ ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه‌ له‌و کرده‌وانه‌ی تاڵه‌بانی که‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی ناشیرینکردنی ڕووخساری کوردان و باوه‌شگۆڕینی داگیرکه‌ران ، هه‌روه‌ها جاری یه‌که‌میش نه‌بووه‌ که‌ تاڵه‌بانی ئه‌م لێدوانانه‌ بدات و وه‌کو کۆیله‌یه‌کیش له‌ پێشمه‌رگه‌ بنواڕێت چونکه‌ له‌ کورده‌واریدا کاتێک ده‌گوترێت هێنده‌ پیاوم هه‌یه‌ ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ دێت که‌ بڵێیت هێنده‌ نۆکه‌ر و کۆیله‌م هه‌یه‌ .
ته‌نانه‌ت زۆر باش دێته‌وه‌ بیرم که‌ کاتێک شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش ده‌ستی پێکرد تاڵه‌بانی له‌ بروسکه‌یه‌کدا بۆ خومه‌ینی گوتی :- [خاوه‌نی 1500(هه‌زاروپێنج‌سه‌د) پیاوم و ئاماده‌م هه‌موویان بخه‌مه‌ خزمه‌تی ئیمام خومه‌ینی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامی‌یه‌وه‌ ].
کاتێک به‌ ناوی ڕێکه‌وتنه‌وه‌ ڕووی له‌ به‌غدادی پایته‌ختی زۆردارانیش کرد له‌ ساڵی 1983دا ، به‌ سه‌ددامی گوت :- [خاوه‌نی 15000(پازده‌هه‌زار) پیاوم و ئاماده‌م هه‌موویان بنێرمه‌ به‌ره‌کانی شه‌ڕی عێراق- ئێران بۆ پاراستنی خاکی عێراق] .
ئه‌م گوتانه‌ی تاڵه‌بانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌نێوی پێشمه‌رگه‌وه‌ دوای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌وتوون له‌ ڕاستیدا بریتی بوون له‌ کۆمه‌ڵێک کۆیله‌ی تاڵه‌بانی و به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌کیش ویستبێتی به‌کاری هێناون بۆ مه‌رامه‌ نه‌گریسیه‌کانی خودی خۆی .
هه‌ر ئه‌نجامی ئه‌م کۆیله‌ بوونه‌ش بوو که‌ تاڵه‌بانی توانی گه‌وره‌ترین مه‌رگه‌سات بۆ کوردان ساز بکات له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌وه‌ که‌ له‌ خه‌یاڵی خۆیاندا بۆ ئازادی کوردان شه‌ونخونی ده‌که‌ن و چه‌کیان له‌ شان کردووه‌ . خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێک بێت و به‌ وردی لێکۆڵینه‌وه‌ بکات له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ ڕیزه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان‌دا شه‌هید بوون ئه‌وا ئه‌و ئه‌نجامه‌ ده‌رده‌خات که‌ 95%یان به‌ ده‌ستی کورد کوژراون .
ئه‌گه‌ر به‌ هاشوهوشی تاڵه‌بانی بوویایه‌ ئه‌وا ده‌بو ئێستا کوردان خاوه‌نی هه‌موو جیهان بوونایه‌ ، چونکه‌ تاڵه‌بانی بۆ له‌ خشته‌بردنی کوردان له‌ هیچ گوته‌یه‌کی چه‌واشه‌کاریانه‌ و درۆینانه‌ نه‌سڵه‌میوه‌ته‌وه‌ و هه‌موو هاشوهوشه‌کانیشی له‌ نێو کۆمه‌ڵگای کوردی ناهوشیاردا سه‌ری گرتووه‌ .
ئێستاش که‌ به‌ پۆستی سه‌رۆککۆماری شاد بووه‌ ، له‌و جێگه‌یه‌وه‌ ده‌ریایه‌ک خوێنی نه‌ته‌وه‌که‌مانی کرده‌ خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کان و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بارزانی هاوپیشه‌یدا داگیرکه‌رێکی له‌ به‌عس مه‌ترسیدارتری بۆ بنیاد ناینه‌وه‌ ، ئه‌وا ده‌بێت تاوانی له‌ ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بخاته‌ ئه‌ستۆی که‌سانی دیکه‌وه‌‌ و بڵێت به‌ڵێنی فیدراڵیمان پێدرا به‌ڵام که‌سانی دیکه‌ قبوڵیان نه‌کرد . وه‌کو کاک نه‌وشیروان ئاماژه‌ به‌م ڕاستییه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت :-
[مه‌سه‌له‌ی‌ ئه‌م به‌ڵێنه‌ی‌ كه‌ به‌و دراوه‌ حیكایه‌تێكه‌ خۆی‌ دروستی‌ كردوه‌، به‌مه‌ گه‌ره‌کێتی‌ سۆزی‌ هاوڵاتیانی‌ كوردستان بۆ سودی خۆی و سه‌لماندنی گرنگیی سه‌فه‌ره‌ بێهوده‌کانی به‌ کار بهێنێ، وا له‌ خه‌ڵک‌ بگه‌یه‌نێت كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ ‏ئه‌مه‌ریكاش - وه‌ك ئیداره‌ی‌ سیاسی سه‌رده‌می‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی‌ خۆی‌ ـ بێ سه‌روبه‌ره‌‌و ‏ئه‌ویش بێ ره‌زامه‌ندی ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کانی كۆنگرێس و سێنات و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ‏وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌رگری‌‌و ده‌ره‌وه‌، ئه‌توانێ به‌ڵینی‌ درۆ به‌م ‌و ئه‌و بدات].‏
له‌ ناوه‌ڕۆکی ئه‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ هه‌موو به‌ڵێنه‌کانی تاڵه‌بانی بریتی بووه‌ له‌ حیکایه‌تی درۆزنانه‌ و ئه‌م حیکایه‌تانه‌ش ته‌نها بۆ ڕاکێشانی سۆزی کوردان و له‌ خشته‌بردنیان بووه‌ ، تاوه‌کو له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و له‌ خشته‌بردنه‌وه‌ بتوانێت زۆرترین ویسته‌کانی خودی خۆی به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت که‌ ئه‌و ویستانه‌ش بریتی بووه‌ له‌ ڕازیکردنی داگیرکه‌ران و دادۆشینی کوردان و ناوبانگ ده‌رکردن بووه‌ .
هه‌روه‌ها کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی‌ سیاسی ته‌نانه‌ت ‏رۆژنامه‌وانێكی‌ وریا ئه‌توانێ بچێته‌ بنجوبناوانی‌ ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ تاڵه‌بانی ‌‌و ده‌رئه‌كه‌وێ ‏كه‌ شوبهاندنی‌ ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ له‌ به‌خشینی‌ به‌ڵین‌و پاره‌‌و چه‌ك و پشتیوانی‌، كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریکا، به‌ ‏پرۆسه‌یه‌كی‌ قانونی‌ درێژدا تێ ئه‌په‌ڕێ و، ‌شوبهاندنی‌ به‌ ئیداره‌ی‌ كوردی‌ كه‌ به‌ ئاره‌زوی‌ ‏خۆی‌ ئه‌توانێ ئه‌و شتانه‌ بێ پرۆسه‌ی‌ قانونی‌ و په‌رله‌مانی‌ تێپه‌ڕێنێ، درۆیه‌كی‌ چه‌ند زله‌ بۆ ‏چه‌واشه‌كردنی‌ رای‌ گشتی‌ كوردی]‌.
من خودی خۆم 100% له‌گه‌ڵ ئه‌م گوته‌یه‌‌ی کاک نه‌وشیرواندام ، چونکه‌ له‌ کاتی کۆڕه‌وه‌که‌ی 1991دا هه‌موو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر کوردان هاتبوونه‌ وه‌ڵام و فشاری زیاتریان بۆ سه‌ر به‌عسی داگیرکه‌ر و سه‌ددامی گۆڕکراو ده‌هێنا ، که‌چی تاڵه‌بانی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یخواست فشاره‌کان له‌سه‌ر سه‌ددام و به‌عس که‌م بکاته‌وه‌ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش له‌ کوردان دوور بخاته‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ له‌و کاته‌دا زۆر به‌ زانا بوونه‌وه‌ ڕووی له‌ به‌غداد کرد و به‌ ماچه‌ مێژووییه‌که‌ی شاد بوو .
ته‌نانه‌ت هه‌ر به‌و ماچکردنه‌ش دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه‌ و ده‌یگوت (گره‌نتی نێو ده‌وڵه‌تیمان ناوێت چونکه‌ سه‌ددام خۆی گره‌نتییه‌ بۆ کوردان) . بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه‌ش هه‌موو سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و کاتی خسته‌ نێو زه‌لکاوی خیانه‌ته‌وه‌ و به‌ره‌و به‌غداد ڕه‌وی پێکردن به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ هه‌موو مافه‌کانی کوردان ده‌سته‌به‌ر کراوه‌ و ته‌نها واژۆیه‌کی ئه‌وانی ده‌وێت .
ته‌نانه‌ت له‌ کاتی ماچه‌ مێژووییه‌که‌شدا نه‌ک هه‌ر هیچ باسێک له‌ مه‌رگه‌ساته‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال ناکات به‌ڵکو هه‌تا وشه‌ی کوردستانیش به‌ زاری‌دا نایه‌ت له‌لای سه‌ددامی دیکتاتۆر و هه‌ر به‌ ناوی پارێزگاکانی باکووری عێراق(محافڤات شمال العراق) ده‌دوێت ، بۆ ڕاستی ئه‌م گوته‌یه‌ش کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :-
http://alrafdean.org/node/114271
له‌م لینکه‌شدا زانیاری زیاتر ده‌ست ده‌که‌وێت :-
http://www.sbeiy.com/ku/ArticleParts.aspx?PartID=19&ArticleID=415&AuthorID=36

درێژه‌ی هه‌یه‌ .....
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە