کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی و سه‌رنجه‌کان - به‌شی دووه‌م

Wednesday, 08/07/2009, 12:00


پاش کۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی دڕنده‌ و هاتنی سوپا داگیرکه‌ره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که‌ ، هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ش ناچار ده‌کرێن که‌ ڕێگه‌ بده‌ن به‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی بۆ جاری دووه‌م ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌ ئه‌زموونێکی زیاتره‌وه‌ بۆ چه‌واشه‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان و جیهان ، واته‌ هه‌مان سیاسه‌تی نیوه‌ به‌ نیوه‌ پیاده‌ ده‌که‌نه‌وه‌ و ڕێژه‌یه‌کی دیاریکراویش بۆ چه‌ند لایه‌نێکی پاشکۆی خۆیان دیاری ده‌که‌ن له‌ په‌ڕله‌مان ، ئه‌و سیاسه‌تی نیوه‌ به‌ نیوه‌یه‌ی که‌ جگه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆیی و کاولکردنی کوردستان هیچ شتێکی دیکه‌ی لێنه‌که‌وته‌وه‌ . هه‌رچه‌نده‌ چه‌ند ده‌نگێکی جیاوازی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کانیش ده‌چێته‌ په‌ڕله‌مانه‌وه‌ ، به‌ڵام به‌هۆی مرخ خۆشکردنی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان بۆ گرتنه‌ ده‌ستی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵات ، به‌ هه‌موو مه‌رجه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ڕازی ده‌بن و ئاماده‌یی هاوبه‌شیکردن له‌و حکومه‌ته‌شیان ده‌بێت که‌ ببوویه‌ موڵکی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ (له‌ به‌شه‌کانی داهاتوودا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ ساتوسه‌وداگه‌رییه‌ی لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان ده‌وه‌ستم) .

پاش ده‌ربازبوونی چوار ساڵ و کۆتایی هاتنی واده‌ی یاسایی خولی دووه‌می په‌ڕله‌مان پێ ده‌نێینه‌ قۆناغێکی نوێوه‌ ، ئه‌و قۆناغه‌ش خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ بۆ په‌ڕله‌مان که‌ بڕیاره‌ 25-07-2009 ئه‌نجام بدرێت .

له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی سێیه‌مدا چه‌ندین لیستی جیاواز ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ به‌شداریکردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ، به‌ڵام هه‌م ویستی داگیرکه‌ران و هه‌م سیاسه‌ته‌ خێڵه‌کایه‌تی و نۆکه‌رایه‌تیه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ وا ده‌خوازێت که‌ هیچ ده‌نگێکی جیاواز نه‌چێته‌ په‌ڕله‌مانه‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتیش بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ بمێنێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ هه‌ریه‌ک له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ خاوه‌نی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیانن بۆ زیاتر دادۆشینی نه‌ته‌وه‌که‌مان . هه‌رچی به‌رنامه‌ی ماڵی بارزانییه‌ بریتییه‌ له خنکاندنی هه‌موو ده‌نگێکی ئازادیخوازان و ته‌نانه‌ت‌ په‌راوێزخستن و به‌ پاشکۆکردنی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیش بۆ قوتدانی باشووری کوردستان و ساتوسه‌وداکردن به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ ، هه‌رچی تاڵه‌بانیشه‌ وه‌کو که‌سێکی هێجگار به‌ ئه‌زموون و شاره‌زا بۆ مه‌رامه‌ تایبه‌تیه‌کانی خودی خۆی له‌ سیاسه‌تی (گرتی حه‌ج نه‌یگرت یاری)دایه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا . هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌ مێژه‌ تاڵه‌بانی ئه‌م سیاسه‌تی "گرتی حه‌ج نه‌یگرت یاری‌"یه‌ی کردووه‌ به‌ پیشه‌ و هه‌موو جاره‌کانیش ڕێسه‌که‌ی بۆته‌وه‌ به‌ خوری ، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌خت یاوه‌ری تاڵه‌بانی ده‌بێت و سیاسه‌تی "گرتی حه‌ج نه‌یگرت یاری" سه‌ر ده‌گرێت و پێده‌چێت ئه‌م سیاسه‌ته‌ لوتی بارزانی له‌ زه‌وی بدات و هه‌م زیاتر له‌ بارزانی بتوانێت کوردستان هه‌ڵلوشێت و هه‌م له‌ هه‌وڵی به‌هێزکردنه‌وه‌ و سه‌قامگیرکردنه‌وه‌ی عێراقی داگیرکه‌ردا بێت و هه‌م له‌ باوه‌شی نێعمه‌تی خوداکانی خۆی واته‌ (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌ردۆغان)یش نه‌بڕێت .‌

بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م جاره‌ی په‌ڕله‌مان ئاماژه‌ به‌ چه‌ند لیستێکیان ده‌که‌م که‌ مسۆگه‌ر بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌ ده‌نگه‌کان :-

1- لیستی کوردستانی (لیستی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی) .

2- لیستی گۆڕان (لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا) .

3- لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری (لیستی چوار حیزبه‌که‌) .

4- لیستی هیوا (لیستی که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان و پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان) .

به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی داگیرکه‌ران و تاوانه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌گشتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی سێیه‌می په‌ڕله‌ماندا ، سه‌ره‌تا له‌ لیستی هیواوه‌ ده‌ستپێده‌که‌م .

1- لیستی هیوا :-

لیستی هیوا پێکهاتبوو له‌ که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان پشتیوانی لێده‌کرد . ئه‌م لیسته‌ مسۆگه‌ربوو بۆ به‌ ده‌ستهێنانی چه‌ندین کورسی په‌ڕله‌مانی . چوونی چه‌ندین ده‌نگی جیاوازیش بۆ نێو په‌ڕله‌مان گه‌وره‌ترین کۆسپی دروستده‌کرد له‌ به‌رده‌م گرێدراویه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ داگیرکه‌رانه‌وه‌ و قۆرخکردنی په‌ڕله‌مانیش له‌لایه‌ن هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه‌ . چونکه‌ لیستی هیوا ته‌نها لیستێکی ئۆپۆزسیۆن بوو که‌ چاوی له‌ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ نه‌بوو به‌ڵکو ده‌یخواست په‌ڕله‌مان بکاته‌ مڵکی گه‌ل و کێشه‌ی کوردان له‌ ڕیشه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکات و نهێنیه‌کانی ژێر به‌ڕه‌ بخاته‌ سه‌ر به‌ڕه‌ و سنوورێک بۆ گرێدراویه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ به‌ داگیرکه‌رانه‌وه‌ دابنێت و کۆتایی به‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌ گشتی و ئێران و تورکیا به‌ تایبه‌تی بهێنێت و نه‌هێڵێت قوتی منداڵانی کورد بچێته‌ گه‌رووی نه‌هه‌نگه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی گونجاو دابنێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕاوه‌کان(ناوچه‌ فرۆشراوه‌کان) بۆ باوه‌شی کوردستان .

لیستێکیش که‌ خاوه‌نی ئه‌م ئامانجه‌ پیرۆزانه‌ بێت و ئه‌م ئامانجانه‌ش بخاته‌ واری کردارییه‌وه‌ ئه‌وا هیچ کاتێک نه‌ به‌ داگیرکه‌ران و نه‌ به‌ نۆکه‌ره‌کانیشیان قبووڵ ناکرێت ، چونکه‌ ئه‌گه‌ر بارزانی باوک فرۆشه‌ری شاری موسڵ بووبێت ئه‌وا ده‌بێت شاگرده‌کانی(تاڵه‌بانی+مه‌حمود عوسمان) و وه‌چه‌کانیشی(کوڕ و کوڕه‌زاکانی) فرۆشه‌ری که‌رکوک و ته‌واوی ناوچه‌ به‌پیته‌کانی دیکه‌ی باشوور بن .

بۆ بینینى كارنامه ى لیستى هیوا كرته له سه ر ئه م لینكه ى خواره وه بكه :



http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=5147#TOP

ماویه تى...........

جه‌لال چوارتای


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە