هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ سه‌ر پژاک.- به‌شی یه‌که‌م: شه‌ڕی تایبه‌ت
Friday, 29/07/2011, 12:00
به‌شی یه‌که‌م شه‌ڕی تایبه‌ت
شه‌ڕی تایبه‌ت کوشنده‌ترین و کاریگه‌رترین شه‌ڕه له ململانێی سیاسی‌دا ، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک هوشیار نه‌بێت ئه‌وا هیچ کاتێک توانای خۆڕاگرتنی نییه له به‌رامبه‌ر شه‌ڕی تایبه‌تدا ، شه‌ڕی تایبه‌ت به چه‌ک ناکرێت به‌ڵکو هه‌ندێک جار له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و زۆر جاریش له ڕێگه‌ی خاڵه لاوه‌زه‌کانی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌پێکێت . خاڵه لاوازه‌کانی نه‌ته‌وه ناهوشیارهکانیش بریتین له " ئاین ، ژن ، مڵک ، ماده ، سۆز ، که‌سی له خشته‌براو ، ناوچه‌گه‌ری ، له‌هجه‌گه‌ری ، عه‌شیره‌تگه‌ری ، هتد " . زۆربه‌ی پیلانه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان له ڕێگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه .
گومان له‌وه‌دا نییه هه‌ر کاتێک هێرشی داگیرکه‌ران ئه‌نجام درابێت یاخود ڕووداوێکی گرنگ هاتبێته ئاراوه ، ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تیش شان به شانی کرده‌وه چه‌په‌ڵه‌کانی داگیرکه‌ران بره‌وی هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیادا ڕۆڵی ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌تیان ده‌نواند بۆ جوانکردنی ڕوخساره دزێوه‌کانی ئه‌ردۆغان ، ئه‌وا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لانی سوریاشدا هه‌مان ده‌زگای شه‌ڕی تایبه‌ت که‌وته کار بۆ په‌راوێزخستنی کوردان له‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا ، ئه‌ویش به ناشیرین نیشاندانی ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هاندانی لایه‌نه کلاسیکه‌کان له دژیان ، نمونه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌رکی شه‌ڕی تایبه‌تیان پێ سپێردرابوو له ڕووداوه‌کانی سوریادا عیرفانی قانعی فه‌رد و سیامه‌ند موهته‌دی و هاوپیشه‌کانیان بوون . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
ئێستاش هێرشێکی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام دراوه له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ چیای قه‌ندیل و ناوچه‌کانی چۆمان و حاجیهۆمهران ، ئه‌نجامی شه‌ڕه‌که‌ش نابودبوونی کۆماری ئیسلامی و خۆڕاگری پژاکی سه‌لماند ، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینه‌کانی کۆماری ئیسلامی بوو که ئاماده‌باشیان ده‌کرد هه‌م بۆ له ناوبردنی پژاک و هه‌م بۆ پاکتاوکردن و ده‌رکردنی پ‌ک‌ک له ناوچه‌که‌دا ، بڕوانه ئه‌م لینکانه‌ی خواره‌وه :-
له بڕوای کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوو که دووچاری وه‌ها تێکشکاندنێک ببێت له‌به‌رامبه‌ر پژاکێکدا که هێشتا هه‌شت ساڵ له ته‌مه‌نی ده‌رباز نه‌بووه ، هه‌ر بۆیه‌ش هاوشێوه‌ی ته‌ڵه‌که‌بازیه‌کانی ڕابردووی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی خسته خزمه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت بۆ گوڕدان به چه‌واشه‌کردنی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که . له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا باس له‌وه ده‌که‌ن که هیچ کێشهیاکیان له‌گه‌ڵ پ‌ک‌ک نییه و پ‌ک‌ک نوێنه‌ری کوردانه به‌ڵام پژاک نا ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
کۆماری ئیسلامی ده‌خوازێت به‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه ئه‌مانجه‌کانی بپێکێت که بریتییه له چه‌ندین به‌لاڕێدا بردن به‌م جۆره‌ی خواره‌وه :-
1- به‌لاڕێدابردنی پ‌ک‌ک.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ردوو لایه‌نی پژاک و په‌که‌که‌ی کرده ئامانج . هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" که باڵی سه‌ربازی په‌که‌که‌یه له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند " ئێمه له به‌رامبه‌ردا بێ وه‌ڵام نابین و ئه‌رکی پاراستنی ڕه‌وا جێبه‌جێ ده‌که‌ین " بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ به‌لاڕێدابردنی په‌که‌که‌یه ، تاوه‌کو هه‌په‌گه له بڕیاره‌که‌ی په‌شێمان بێته‌وه و کێشه له نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل"باسکی سه‌ربازی پ‌ک‌ک" و هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان"باسکی سه‌ربازی پژاک"دا دروست بکات .
2- به‌لاڕێدا بردنی حکومه‌تی هه‌رێم .
یه‌کێتی و پارتی که پێکهێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمن ، خاوه‌نی چه‌ندین په‌یمان و قه‌راردادی نهێنین له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ کپکردنی ده‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان و تهسلیمگرتنیان . ئه‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کارییه‌ی کۆماری ئیسلامیش ئاماژه‌یه‌که"ئیشاره‌تێکه" بۆ یه‌کێتی و پارتی تاوه‌کو هه‌ستن به جێبه‌جێکردنی په‌یمان و قه‌رارداده نهێنیه‌کانیان دژ به پژاک . چونکه له ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا په‌که‌که ده‌هاوێژرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌که ، تاوه‌کو یه‌کێتی و پارتی بیانووی ئه‌وه نه‌هێننه‌وه و بڵێن ئێمه هیچ په‌یمانێکی دژ به په‌که‌که‌مان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژۆ نه‌کردووه (له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یمانه‌کانی یه‌کێتی و پارتی دژ به په‌که‌که له‌گه‌ڵ تورکیایه نه‌ک ئێران) .
3- به‌لاڕێدا بردنی شه‌قامی کوردی .
خۆڕاگریه‌کانی پژاک ، نه‌ته‌وه‌ی کوردی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه که پشت به‌خۆبه‌ستن زامنی سه‌رکه‌وتنه نه‌ک له چاوه‌ڕوانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکادا کات به‌سه‌ر ببه‌ن . پشت به‌خۆبه‌ستن و سه‌رکه‌وتنی پژاک له‌م شه‌ڕه‌دا زۆر زیاتر له جاران کوردانی له یه‌کتر نزیک کرده‌وه و نه‌وجه‌وانانیش پۆل پۆل په‌یوه‌ست بوون به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کاریه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ له خشته‌بردن و به‌لاڕێدا بردنی شه‌قامی کوردییه ، تاوه‌کو کوردان به گومانه‌وه له په‌یوه‌ندی و هاوهه‌ڵوێستی پ‌ک‌ک و پژاک بڕوانن و چیدیکه نه‌وجه‌وانان په‌یوه‌ست نه‌بن به ڕیزه‌کانی گه‌ریلاوه و کۆمه‌کی پژاک نه‌که‌ن .
4- به‌لاڕێدا بردنی ده‌وڵه‌تی تورک .
تورکیا فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر ده‌وڵه‌تی سوریای هاوپه‌یمانی ئێران ، له باکووری کوردستانیش کوردان خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموکراتیان جاڕداوه و خراوه‌ته واری کردارییه‌وه . کۆماری ئیسلامیش له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه چه‌واشه‌کارییه‌وه دوو په‌یام ده‌داته ده‌وڵه‌تی تورک و ده‌ڵێت :
- ئه‌گه‌ر کۆتایی به فشاری سه‌ر سوریا بهێنیت و کۆسپیش بۆ " خۆ به‌ڕێوه‌بردن "ی کوردان دروست بکه‌یت ، ئه‌وا تا دوا هه‌ناسه هاوکارت ده‌بم بۆ له‌ناوبردنی پ‌ک‌ک .
- ئه‌گه‌ر فشاریش له‌سه‌ر سوریا به‌رده‌وام بێت و ده‌سته‌وه‌ستانیش بمێنیت له به‌رامبه‌ر " خۆ به‌ڕێوه‌بردن "ی کوردان‌دا ، ئه‌وا ئێمه ناچار ده‌بین ڕێگه‌ی ئاشتی بگرینه‌به‌ر له‌گه‌ڵ " پ‌ک‌ک "دا .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست