له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین - به‌شی چواره‌م
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
کتێک سه‌رنج له ئه‌توار و کرده‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانی باشووری کوردستان ده‌ده‌ین ئه‌و کات ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌م به‌رپرسانه جگه له کۆمه‌ڵێک مافیا و بازرگانی خوێن و فرمێسک زیاتر ئه‌وا هیچ شتێکی دیکه له هه‌گبه‌یاندا نه‌بووه ، چونکه کاتێک عێراقی داگیرکه‌ر هه‌موو ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌ی کیمیاباران کردبێت ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی هه‌مان کرده‌وه‌ی لێناکرێت که له شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا دووباره‌ی بکاته‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و شاره بکه‌نه دیاری بۆ کۆماری ئیسلامییه‌ک که له سه‌ختترین جه‌نگدا بێت له‌گه‌ڵیدا ؟
کاک نه‌وشیروان ددان به‌و ڕاستییه‌دا ده‌نێت و ده‌ڵێت :- [پێش هه‌ڵه‌بجه حكومه‌تی به‌عس که‌م جێگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه هه‌بو کیمیابارانی نه‌کردبێ، چه‌ندین ناوچه‌ی له خۆشناوه‌تی، بیتوێن، پشده‌ر، به‌ری مه‌رگه، دۆڵی جافه‌تی، به‌ری قه‌ره‌داغ، بادینان، ده‌شتی كۆیه، ده‌شتی كه‌ركوك... كیمیاباران كردبو. حكومه‌تی به‌عس ته‌نیا به ته‌سلیمبون و کۆتاییهێنان به شۆڕش ده‌ستی له كیمیاباران هه‌ڵئه‌گرت، به تایبه‌تی له سایه‌ی بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكاو زلهێزه‌كانی دنیادا.] .
په‌ندێکی کوردی زۆر جوان هه‌یه و ده‌ڵێت "عوزری له قه‌باحه‌ت خراپتر" . بێگومان ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی کاک نه‌وشیروانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه که تاڵه‌بانی و سه‌رانی یه‌کێتی زۆر به باشی زانیویانه که په‌لکێشکردنی سوپای پاسداران بۆ نێو شاری هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران و مه‌رگه‌ساتی به‌دوادا دێت ، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانینه‌شدا هیچ باکێکیان نه‌بووه له ده‌ره‌نجامه‌کانی و ئه‌م به ئاگابوونه‌ش گه‌لێک له تاوانه‌که خراپتر بووه ، چونکه به‌ر له په‌لکێش کردنی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و خستنه ژێر ڕه‌حمه‌تی چه‌کی کیمیاویه‌وه که‌م جێگه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه هه‌بوو که کیمیاباران نه‌کرابێت ، ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ش که کیمیاباران کرابوون به‌هۆی بوونی سوپای پاسدارانه‌وه بووه که له‌سه‌ر داخوازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و خودی تاڵه‌بانی هێنرابوونه ناوچه‌که‌وه .
لێره‌دا پێویسته له تاڵه‌بانی بپرسین و بڵێین :-
- کاتێک که تۆ ئه‌و ڕاستیانه‌ت زانیووه که که‌م ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه هه‌بووه که کیمیاباران نه‌کرابێت و به چاوی خۆشت مه‌رگه‌ساته‌کانی چه‌کی کیمیاویت بینیبێت ، ئیتر چۆن په‌لکێشی سوپای پاسداران ده‌که‌یت بۆ نێو شاری هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی هه‌ورامان که ته‌واو بشزانیت ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتتان ده‌که‌وێته به‌ر چه‌کی کیمیاوی ؟
- کاتێک که ئێوه زانیبێتتان که ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ده‌درێته به‌ر چه‌کی کیمیاوی ، ئه‌ی بۆچی پاش داگیرکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونتان له دانیشتوانه‌که‌ی گرت ؟
سه‌رانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له کاتی داگیرکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا ده‌یانزانی که شاره‌که ده‌درێته به‌ر چه‌کی کیمیاوی ، چونکه هه‌م ئه‌زموونی له‌وه پێشیان هه‌بووه و هه‌م له هه‌وڵی به په‌له ده‌ربازکردنی که‌سوکاری خۆیاندا بوون له نێو شاره‌که‌دا و هه‌م ده‌رزی دژ به چه‌کی کیمیاویشیان له خۆیان دابوو ، که‌چی ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونیشیان له دانیشتوانه سڤیله‌که ده‌گرت . ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ڕاستییه‌ی که کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه به‌رنامه‌یه‌کی له پێشتری بۆ داڕێژراوه و سه‌رانی یه‌کێتی و خودی تاڵه‌بانی به مه‌سه‌له‌که‌یان زانیووه و جێبه‌جێ کردنی ئه‌و به‌رنامه ژه‌هراوییه‌ش یان له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه ژه‌هراویه‌کانیان له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا بووه یاخود بۆ ئه‌وه بووه که سه‌رانی یه‌کێتی تاڵانی شاره‌که‌یان بۆ بمێنێته‌وه له ئه‌نجامی له‌نێوچوونی خه‌ڵکه سڤیله‌که‌دا ، چونکه پاش مه‌رگه‌ساته‌که ته‌واوی شاره‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانه‌وه تاڵانکرا و پاره‌ی خه‌ڵکه سڤیله‌که‌ش که له نێو بانکه‌که‌دا پارێزرابوو بوویه دیاری گیرفانه‌کانی تاڵه‌بانی .
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه بابه‌تی (ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه‌ی کیمیابارانی لێکه‌وته‌وه) که په‌یوه‌سته به ڕێکه‌وتنی پارته‌کانی باشوور و ئێران بۆ گرتنی هه‌ڵه‌بجه له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا :-
http://www.kurdistanpost.info/lvin/87.pdf
کاتێک تاڵه‌بانی ئه‌و ڕاستییه ده‌درکێنێت و ده‌ڵێت :- (سه‌ددام حسێن هه‌ڕه‌شه‌ی کیمیابارانی کردووه له هه‌ر جێگه‌یه‌ک به خودی شاری سلێمانیشه‌وه ئه‌گه‌ر به هاوکاری پێشمه‌رگه بکه‌وێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه) .
کاک نه‌وشیروانیش به‌م جۆره پاساو ده‌هێنێته‌وه:- [ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تاڵه‌بانی باسی ئه‌كات ئه‌گه‌ر به‌و گه‌یشتبێت، به من نه‌گه‌یشتوه، چونکه ئه‌و زه‌مانه به‌عس هیچ رێگه په‌یوه‌ندیه‌كی له‌گه‌ڵ من نه‌بو تا ئه‌و هه‌واڵه‌م پێ بگه‌یه‌نێ، ئاغای تاڵه‌بانیش شتی وای به ئێمه نه‌وتبو.. ئۆباڵی گوێنه‌دان به‌م هه‌ڕه‌شه‌یه، ئه‌گه‌ر راست بێ، له ئه‌ستۆی ئه‌ودایه.] .
له چاره ڕه‌شی کوردان‌دا ئه‌م به‌ناو سیاسه‌تمه‌دارانه هیچ شتێکیان به گوته نه‌هێشتۆته‌وه و هه‌موو هه‌نگاوێکیشیان پڕ له حیکمه‌ت بووه ، که‌چی له کرده‌وه‌شدا سه‌رتاسه‌ری ژیانیان ته‌سلیمکاری و فریودانی میلله‌ت بووه . ئه‌م به‌ناو سیاسه‌تمه‌داره‌نه ئه‌گه‌رچی زمانێکی هێجگار درێژیان هه‌یه به‌ڵام هیچ کاتێک ڕاستیه‌کانیان پێ نه‌درکاندووه ، چاویان هه‌بووه به‌ڵام هیچ کاتێک ڕووداوه‌کانیان پێی نه‌بینیووه به‌ڵکو ته‌نها بۆ چاوساخیکردنی داگیرکه‌ران و ئاشبه‌تاڵ و دزی و تاڵانی به‌کاریان هێناوه .
ده‌نا کاتێک ڕووداوی سامناکی هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا خۆ هێشتا خوێنی زیاتر له 8000 سڤیل و زه‌حمه‌تکێشی ناوچه‌ی بارزان وشک نه‌بووبوویه‌وه که بوونه قوربانی چاوساخی و گرێدراوی کوڕانی بارزانی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا .
ده‌بوو کاک نه‌وشیروان له‌هه‌موو که‌س زیاتر شرۆڤه‌ی کۆمه‌ڵکوژی زه‌حمه‌تکێشانی ناوچه‌ی بارزانی بکردایه و بیزانیایه که دڕنده‌کانی به‌عس له سه‌ر بیانوو وه‌ستاون تاوه‌کو زۆرترین مه‌رگه‌سات به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا بهێنن ، چونکه کاتێک کوڕانی بارزانی بوونه چاوساخی سوپای پاسداران بۆ ناوچه‌کانی حاجی هۆمه‌ران ، به‌عسیه دڕنده‌کان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان نه‌کرد که ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌ران له‌و کاته‌دا له دانیشتوان چۆڵکراوه و ڕووبه‌ڕووی هێزه هاوبه‌شه‌که‌ی ئێران و پارتی ببنه‌وه ، به‌ڵکو غه‌زه‌بی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و زه‌حمه‌تکێشه به‌رزانیانه‌دا هه‌ڵڕشت که له ئۆردوگاکانی قوشته‌په و به‌حرکه و شێلادزێ کۆی کردبوونه‌وه . له کاتێکدا ده‌شزانرا که ئه‌و 8000 بارزانییه که‌سانێک بوون که هیچ کاتێک سیاسه‌ته‌کانی پارتی و بارزانی‌یان بۆ قبووڵ نه‌ده‌کرا و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و قبووڵ نه‌کردنه‌شه‌وه بوو که ئۆردوگانشینییان قبوڵ کرد تاوه‌کو نه‌بنه کۆیله‌ی سه‌رانی پارتی بۆ بازرگانیکردن به خوێنیانه‌وه .
کاتێک که ڕووداوێکی وه‌ها سامناک به‌سه‌ر بارزانییه‌کاندا هێنرابێت به‌هۆی وابه‌سته‌یی و گرێدراوی سه‌رانی پارتی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا ، ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی کاره‌ساتێکی هاوشێوه ناکرێت که به‌سه‌ر دانیشتوانه سڤیله‌که‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بهێنرێت به‌هۆی گرێدراوی سه‌رانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا ؟
له به‌شێکی دیکه‌دا کاک نه‌وشیروان ده‌ڵێت :- [عه‌مه‌لیاتی وا گه‌وره كه سه‌دان فه‌رمانده و به‌رپرس‌و چه‌ندین لایه‌نی سیاسی كوردستانی‌و عێراقی (پارتی، سوشیالیست، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، فه‌یله‌قی به‌در) ی تێدا به‌شدار بێت، باره‌گای چه‌ندین لایه‌نی سیاسی ئێرانی (له‌وانه دیموكرات‌و كۆمه‌ڵه) بکه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، نه‌ئه‌كرا بێ ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و به تایبه‌تی شه‌خسی تاڵه‌بانی ئه‌نجام بدرێت. خۆ بێئاگاكردنی ئاغای تاڵه‌بانی له‌و مه‌سه‌له‌یه چه‌واشه‌كاریه‌كی ئاشكرایه له‌به‌رده‌م ته‌وژمی روداوه‌كاندا خۆی ناگرێت.] .
بێگومان جگه له‌وه‌ی که تاڵه‌بانی ئاگاداری ئه‌م عه‌مه‌لیاته وه‌حشیگه‌رانه‌یه بووه له هه‌مان کاتدا هه‌ر خودی تاڵه‌بانی پێشنیارکه‌ری ئه‌وه بووه که هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ری بکرێته ئامانج ، به‌هۆی ئه‌م سێ هۆکاره‌ی خواره‌وه :-
1- ڕازیکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران له خودی خۆی .
چونکه تاڵه‌بانی ده‌یزانی که زۆرترین پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و به‌هێزترین گوردانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران(کۆمه‌ڵه)ش به نێوی گوردانی "شه‌هید شوان" له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا بوون و ده‌یخواست له ڕێگه‌ی ئه‌م داگیرکارییه‌وه به تیرێک دوو نیشانه بپێکێت .
له لایه‌که‌وه ئه‌م هێزانه بکاته دیاری ده‌ستی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هیچ ناوچه‌یه‌کی ئازادکراو به ده‌ستی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه نه‌مێنێت و ته‌واو بێ کاریگه‌ریان بکات . چونکه له‌و کاته‌دا "ناوچه‌ی نه‌وسوود" که هاوسنوور بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌دا به ئازادکراوی مابوویه‌وه و به‌م هێرشه‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ناوچه‌ی نه‌وسوودیش که‌وته نێو گه‌مارۆی کۆماری ئیسلامی و ناچار به ته‌سلیمبوون کرا .
به‌ڕێز "حاته‌م مه‌نبه‌ری" له‌و کاته‌دا یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووه له ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و ئاگاداری ته‌واوی ڕووداوه‌کان بووه ، به‌م شێوه‌یه ڕووداوه‌کان ده‌گێڕێته‌وه :- { رۆژیک پاش شیمیایی بارانه‌که ''موحسین ره‌زایی'' فه‌رمانده‌ی سپای پاسدارانی ئێران، خوی هاتبووه هه‌ڵه‌بجه و کێشه‌ی ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستاندا باس کردبوو، ئه‌وانیش که‌سێکیان بۆ لاێ ئێمه نارد و وه‌زعه‌که‌یان له‌گه‌ڵدا باس کردین، یه‌کێک له به‌رپرسانی ی.ن ک پێشنیاری کردبوو که ئێمه بچینه هه‌ڵه‌بجه و له چه‌ند ماڵی به‌رزدا که به "شۆقه سپیه‌کان" به ناوبانگ بوو خومان حه‌شار ده‌ین و ئه‌و به‌ڕێزه قه‌ولیشی دابوو که ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌کانیش بزانن کاریان پێمان نابێ! دیاره ئه‌مه پلانێکی خاوی ئه‌و په‌ڕیزه و ''براده‌ر ره‌زایی'' بوو تا هه‌موومان له‌و ماڵانه که‌ن و دوایه به به‌رنامه بێنه سه‌رمان و بێ‌زیان له به‌ینمان به‌رن،} .
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی گوته‌کانی به‌ڕێز حاته‌م مه‌نبه‌ری کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه بکه :-
http://mergewar.kurdblogger.com/62899/
2- تۆڵه‌کردنه‌وه له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه .
له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه به شێوه‌یه‌کی گشتی چاره‌ی تاڵه‌بانی و داروده‌سته‌که‌یان نه‌ده‌ویست ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که فریوی تاڵه‌بانیشیان خواردبوو له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕش(ئاش)دا جیابوونه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو و ببوونه ئاسته‌نگییه‌ک له‌به‌رده‌م کوردکوژیه‌کانی تاڵه‌بانی‌دا .
چونکه پاش ئه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕش جیابوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئیتر تاڵه‌بانی ئه‌و هێزه‌ی نه‌ما که شه‌ڕی هه‌موو لایه‌نه کوردیه‌کانی (به‌ره‌ی جود)ی پێ‌بکات و ناچاربوو که له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه "به‌ره‌ی کوردستانی"یان له‌گه‌ڵدا پێکبهێنێت .
3- مرخ خۆشکردن له بانکه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه .
له‌و کاته‌دا شاری هه‌ڵه‌بجه گه‌وره‌ترین قه‌زا بوو له‌سه‌ر ئاستی باشووری کوردستان و ته‌نانه‌ت عێراقیش ، له‌به‌رئه‌وه بانکی هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌کێک بوو له‌و بانکانه‌ی که زۆرترین پاره‌ی تێدا دانرابوو . تاڵه‌بانیش وه‌کو که‌سێکی پاره‌په‌رست هیچ باکی له‌وه نه‌بوو که دانیشتوانی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌نێو ده‌چن ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگ بوو بریتی بوو له ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و تاڵان‌کردنی بانکه‌که .
درێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست