له هاوخه‌باتییه‌وه بۆ ته‌خوین
Monday, 03/05/2010, 12:00
به‌شی دووه‌م
کاک نه‌وشیروان ده‌خوازێت به جۆرێک خۆڵ بکاته چاوی خوێنه‌ره‌وه که هیچ ڕاستییه‌ک نه‌بینێت و هه‌موو گوته‌کانی تاڵه‌بانیش به تۆمه‌تبارکردن پێناسه ده‌کات و وه‌های دهێنێته پێش چاوی خوێنه‌ر که ئه‌و گوتانه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها بۆ تۆمه‌تبارکردنه و هیچ کرده‌وه‌یه‌کی له‌و چه‌شنه ڕووی نه‌داوه ، وه‌کو له‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت :-[ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی له پلینۆم دا له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و خودی خۆم کردویه‌تی سنوره‌كانی ره‌خنه‌ی سیاسی به‌زاندوه و سه‌رئه‌كێشێ بۆ تۆمه‌تباركردنێكی سه‌رتاسه‌ری كه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌كێكیشیان راست بێ، هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌كه و لایه‌نگرانی په‌لكێشی دادگا ئه‌كات و ره‌نگه روبه‌روی حوكمی له سێداره‌دانیشیان بكاته‌وه].
له بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات ، چونکه له زۆر جێگه و له زۆر شوێندا هه‌م دیارده‌کان بینراوه و هه‌م باسیشکراوه که ده‌یان کرده‌وه‌ی نابه‌جێ ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجامی هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌جێش باجێکی زۆری به‌دوادا هاتووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان . تۆ بڵێی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا نکۆڵی له‌وه بکات که به فه‌رمانی تاڵه‌بانی سوپای پاسدارانی گه‌یانده دوورترین ناوچه‌کانی گه‌رمیان و ئه‌نجامه‌که‌شی به جینۆسایدی کوردان کۆتایی پێهات به‌نێوی ئه‌نفال و ته‌واوی باشووری کوردستان وێرانکرا ؟
ئه‌ی هه‌ر خودی کاک نه‌وشیروان نه‌بوو که ده‌یگوت شاری هه‌ولێر یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و پارتییه و با هه‌رچی زووتره شه‌ڕ بکه‌وێته هه‌ولێره‌وه ؟ که ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ش جگه له‌وه‌ی که خوێنی هه‌زاران کوردی تێدا ڕژا له هه‌مان کاتدا ده‌رگاش ئاوه‌ڵاکرا بۆ هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان که کێشه‌کانی نێوخۆیان له باشووری کوردستاندا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه .
خۆ ئه‌گه‌ر هیچ گوته‌یه‌کی تاڵه‌بانی ڕاست نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و گوته‌یه‌ی ڕاسته که ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا درکاندی له‌سه‌ر که‌سایه‌تییه سۆسیالیست و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان . چونکه ئه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا بوو که سه‌رپه‌رشتی ته‌واوی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی ده‌کرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له که‌سه سۆسیالیست و کۆمۆنیسته‌کان ده‌کرد و ده‌یگوت هه‌ر یه‌که‌یان به ستوونێکی(عه‌مود) کاره‌بایدا هه‌ڵده‌واسم .
ده‌بوو کاک نه‌وشیروان هۆکاری لێڵبو‌ونی جۆگه‌که‌ی ئاشکرا بکردایه که له سه‌رچاوه‌که‌وه‌یه نه‌ک پاکانه بۆ لێڵبوونه‌که بکات ، چونکه هه‌موو ئه‌و گوتانه‌ی که تاڵه‌بانی له پلینۆمه‌که‌ی یه‌کێتیدا درکاندی له‌سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پشت هه‌موو ئه‌و کرده‌وانه‌وه بوو خودی تاڵه‌بانی بووه و به‌بێ فه‌رمانی تاڵه‌بانیش هیچ به‌رپرسێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان نه‌یده‌توانی ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام بدات . باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستییه ئازادکردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان بوو . چونکه کاتێک تاڵه‌بانی بڕیاری ئازادکردنی ئه‌و فڕۆکه‌وانه تاوانباره‌ی ده‌رکرد ئه‌وا له توانای هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتیدا نه‌بوو هه‌تا پرسیاری هۆکاری ئازادکردنه‌که‌شی بکات .
کاتێک تاڵه‌بانی هه‌موو ده‌نگی که‌رکوکیه‌کانی خسته ژێر پێوه و ئیداره و ئه‌نجومه‌نی که‌رکوکی ته‌خشان و په‌خشان کرد به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و تورکماندا ئه‌وا له توانای هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتیدا نه‌بوو هه‌تا وشه‌ی "بۆچی؟"ش بڵێن . چونکه دیکتاتۆریه‌تی تاڵه‌بانی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیش نه‌توانن په‌نجه به ئاودا بکه‌ن له ئاستی تاڵه‌بانیدا نه‌خوازه بگات به‌وه‌ی که ڕێگربن له به‌رده‌م بڕیاری په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران و شه‌ڕی ناوخۆیی و ڕه‌شه‌کوژی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا!!!!
تاڵه‌بانی هێنده که‌سێکی نه‌شاره‌زا نییه که حساب بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌کات که ده‌ینێت ، هه‌ر هه‌نگاوێکیشی نابێت زانیویه‌تی چه‌نده کاره‌سات هێنه‌ره و قه‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددیهکانیشی چه‌نده ، ئه‌نجامی ئه‌و زانینهشی بووه که به‌ر له‌وه‌ی هانگاونانهکانی بخاته واری کردارییه‌وه و کاره‌ساته‌کان ڕووبدات ، ملی یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپای گرتۆته به‌ر و سه‌رپه‌رشتی ڕووداوه‌که‌شی به یه‌کێک سپاردووه که زۆر به زیاده‌وه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت تاوه‌کو له دوا ڕۆژدا بیکاته چه‌کێک و دژ به خودی ئه‌و که‌سه به‌کاری بهێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه بخوازێت له فه‌رمانه‌کانی لابدات .
تاڵه‌بانی هیچ کاتێک حه‌زی به که‌سانێک نه‌کردووه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی بیروبۆچوونێکی ئازاد بن و بتوانن موداخه‌له له ڕووداوه‌کاندا بکه‌ن ، به‌ڵکو هه‌میشه له هێنانه پێشه‌وه‌ی که‌سانێکدا بووه که ته‌واو کۆیله‌یه‌تی بۆ خودی خۆی په‌سه‌ند بکه‌ن و هه‌موو داخوازیهکانیشی بۆ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نن . که باشترین نموونه‌ش پێشوازیکردنی ئه‌م زاته بووه له فایلداره‌کان به چه‌پڵه‌ڕێزانه‌وه ، چونکه ده‌زانێت که که‌سانێک ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و ئاسته نزمه‌ی که خاوه‌نی فایلبن ئه‌وا هیچ کاتێک خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی وه‌ها نابن که ده‌ست بخه‌نه کار و باره‌کانی ئه‌م سکرتێره‌وه .
کاتێک تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی زۆربه‌ی کاره‌ساته جهرگبڕهکانیشی به کاک نه‌وشیروان سپاردووه هه‌ر بۆ ئه‌وه بووه که کاک نه‌وشیروان ته‌واو بکاته کۆیله‌ی خودی خۆی و په‌ندی گیسکه‌که‌ی هه‌یاسی خاسی له‌سه‌ر جێبه‌جێ بکات له‌کاتی هه‌ر سهربهرزکردنهوهیهکدا و کاره‌ساته‌که بخاته‌وه پێش چاوی .
لێره‌دا یه‌ک پێشنیار دێته پێشه‌وه بۆ کاک نه‌وشیروان :-
ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان بخوازێت هه‌م خۆی له کۆیله‌یه‌تی تاڵه‌بانی ڕزگار بکات و هه‌م ڕوو سووری نێو کۆمه‌ڵگاش بێت ئه‌وا ده‌بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تاڵه‌بانیدا خۆ ڕاگربێت و له ئاشکراکردنی ڕاستیهکانیشدا بوێر بێت و چاوپۆشی له نهێنی هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌دا نه‌کات که به گوته‌ی خودی کاک نه‌وشیروان هۆکاری کوشتنی سهدانههزار مرۆڤی کورد بووه ، وه‌کو له وه‌ڵامی ئه‌م گوته‌یه‌ی تاڵه‌بانیدا[له‌ناو خۆشمان‌دا، بێ ئاگادارى سكرتێرى گشتى و نیوه‌ى (م.س)و ناوه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ش، بڕیارى كوشتنى خه‌ڵكى له‌شارو له‌لادێ ده‌رده‌كرد.] په‌رده له‌سه‌ر هه‌ندێک ڕاستی لاده‌دات به نێوی (ئه‌شی کوژێ و بۆیشی ئه‌گری) و ده‌ڵێت :-
[ئه‌بو هه‌ر که‌سێ ئه‌و قسه‌یه‌ی بکردایه تاڵه‌بانی قسه‌ی وای نه‌کردایه!
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی من و چه‌ند که‌سێکی که تاوانبار بکات به کوشتنی چه‌ند که‌سێ له شار و له لادێکانی کوردستان دا، ئه‌ی کێ به‌رپرسه له کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد که به درێژایی ساڵانی 1961 1975 و 1975 1991 و 1991- 2001 کوژراون؟] .
ئه‌م گوتانه‌ی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که هه‌ر هه‌موو ته‌مه‌نی سیاسی تاڵه‌بانی بریتی بووه له کورد کوشتن و تێکدانی ماڵی کوردان ، هۆکاره‌که‌شی له گوته‌کانی کاک نه‌وشیروانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که تاڵه‌بانی له په‌یوه‌ندی ژێر به ژێردا بووه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران به گشتی و جاش و به‌عسیه‌کانیش به تایبه‌تی .
تاڵه‌بانی وه‌کو که‌سێکی هێجگار شاره‌زا له خوێندنه‌وه‌ی هزری کوردان و فریودانیاندا توانیویه‌تی زۆرترین داخوازیه‌کانی داگیرکه‌ران جێبه‌جێ بکات و گه‌وره‌ترین کار ئاسانیش بکات بۆ پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی کوردان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که داگیرکه‌ران له ڕێگه‌ی ئاگر و ئاسن و ئابوورییه‌وه نه‌یانتوانیووه به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئه‌وا تاڵه‌بانی به‌نێوی کوردایه‌تی و چاندنی گه‌نده‌ڵی له نێو کوردان‌دا توانیویه‌تی زۆر به سه‌رکه‌وتووی ئه‌نجامی بدات .
ئه‌گه‌ر ئه‌نفال کرده‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆی سه‌ددام و به‌عسیه‌کان بووبێت ، ئه‌وا هۆکار و ده‌ستی شاراوه خودی تاڵه‌بانی بووه و هه‌ر به فه‌رمانی تاڵه‌بانیش ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی گوندنشینان گیرا ، ده‌نا کاتێک ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌م ئه‌نجام درا و ته‌ڕ و وشک به هه‌ڤڕا سوتێنرا ئه‌وا میلله‌ت وه‌ها به ئاسانی ملی خۆی نه‌ده‌خسته به‌ر تیغی ده‌مه‌زه‌ردی به‌عسیه دڕنده‌کان و تاوه‌کو ته‌وابوونی هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفال چاوه‌ڕوانی بکه‌ن و خۆیان ده‌رباز نه‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕێگه‌ی ده‌ربازبوونی له خه‌ڵکه‌که گرت هه‌ر خودی به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بوون و به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانیش ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام ده‌دا .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که ساواکییه‌کی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دینی موهته‌دی هانده‌دا که مادده هه‌شت به‌سه‌ر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بسه‌پێنن بۆ ڕاده‌ستکردنه‌وه‌ی هه‌موو کورده ئاواره‌کان به به‌عسیه‌کان .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بارزانی هاوپیشه‌یدا ئاژاوه‌یان خسته نێو هه‌موو ماڵێکی کورده‌وارییه‌وه و سه‌دان هه‌زار دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان کرده سوته‌مه‌نی شه‌ڕی داگیرکهرویست .
ته‌نانه‌ت کرده‌وه‌کانی تاڵه‌بانی هه‌ر له چوارچێوه‌ی سنووری باشووردا قه‌تیس نه‌ماوه و هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشی گرتۆته‌وه ، چونکه ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که شه‌ڕی نێوان دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی سازکرد و پیلانی تیرۆرکردنی قاسملووشی داڕشت و خستییه نێو داوی دڕنده‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی خه‌ساند و سه‌دان تێکۆشه‌ریشی لێ تیرۆر کردن و هه‌ر لایه‌نه‌شی کرد به چه‌ند له‌ته حیزبێکه‌وه و پاشانیش ده‌یکردنه قۆشمه و نوکته‌ی نێو کۆڕه‌کانی و ده‌یگوت (هێنده حیزبی دیموکراتم به‌خێو کرد ڕۆحم ده‌رچوو ، چی دیکه توانای به‌خێوکردنی حیزبی دیموکراتم نه‌ماوه . ئه‌وه‌ی حیزبی دیموکرات له یه‌ک ساڵدا ده‌یکوژێت هێنده‌ی ئه‌و که‌سانه نییه که ته‌نها له ڕووداوی هاتوچۆی یه‌ک ڕۆژی نێو شاری تاران‌دا ده‌مرن و زۆر گوته‌ی دیکه‌ش) .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که که‌سانی به‌کرێگیراوی وه‌کو حه‌میدی حاجی ده‌روێش و که‌مال بورقای و خه‌جۆ و شه‌ره‌فه‌دین ئاڵچی گه‌وره ده‌کرد و ده‌یهێنانه مه‌یدان بۆ دادۆشینی کوردان .
ئه‌وه تاڵه‌بانی بوو که ده‌یخواست داواکاریه‌کانی تورکه داگیرکه‌ره‌کان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت له ڕێگه‌ی تاوانبارانی وه‌کو عوسمان و بۆتانه‌وه .
تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی سنووردار نابێت به کوشتنی سه‌دان هه‌زار کورد له ساڵه‌کانی{ 1961 1975 و 1975 1991 و 1991- 2001} به‌ڵکو مل ده‌نێت بۆ ئاشناکردنی هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان به هه‌موو جێگه‌یه‌کی کوردستان و کوشتنی ئیراده‌ی کوردان و دروستکردنه‌وه‌ی داگیرکه‌ری نوێ و کردنه‌وه‌ی هه‌زاران بنکه‌ی سیخوڕی جیهانی له کوردستاندا . تاوانه‌کانی تاڵه‌بانی سه‌دان په‌ڕتووکی پێویسته نه‌ک ته‌نها هه‌ندێک گوته‌ی ژێر لێوی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا .
درێژه‌ی هه‌یه .....
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست