داگیرکه‌رێکی خوێن شیرین
Monday, 31/10/2011, 12:00
گومان له دڕندایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورک ناکرێت به‌رامبه‌ر به کوردان ، ئه‌و داگیرکه‌ره‌ی که ئیمڕۆ له 88 ساڵه‌ی نکۆڵیکردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاوه‌نی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دێرسیم و ئارارات و گه‌لی زیلانه ، ئه‌و داگیرکه‌ره‌ی که به بیستنی وشه‌ی کورد به‌له‌سه ده‌بێت و مافی ژیان بۆ هیچ کوردێک به ڕه‌وا نابینێت .
لێ به‌ڵێ ؛ چه‌نده ئه‌م داگیرکه‌ره دڕنده‌تر بێت به‌و ئه‌ندازه‌یه خوێن شیرین‌تر ده‌بێت له‌لای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و داروده‌سته‌که‌ی ، چه‌نده هێرشه‌کانی ئه‌م داگیرکه‌ره ڕوو له زیادی بکات دژ به کوردان به‌و ئه‌ندازه‌یه سه‌رۆکی هه‌رێمیش ده‌رگای باشووری کوردستان به ڕووی پڕۆژه تاڵه‌نکاریه‌کانی‌دا زیاتر ئاوه‌ڵا ده‌کات ، چه‌نده وێرانکردنی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م داگیرکه‌ره‌دا په‌ره‌ی پێ بدرێت به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم بێ ده‌نگه‌ی لێ ده‌کات ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر ڕوو به ڕووبونه‌وه‌یه‌کدا به‌ر له هه‌ر که‌سێک سه‌رۆکی هه‌رێم ئیدانه"شه‌رمه‌زار"ی کوردان ده‌کات .
کاتێک قڕکردنی کوردان له باکوردا گه‌یشته دوا ترۆپکه هه‌ر له‌و کاته‌دا شاری هۆلاکۆبه‌زێن به ئاڵای تورکیا داپۆشرا و حه‌فته‌ی هه‌نگوینی بۆ ئه‌ردۆغان سازکرا له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمه‌وه ، کاتێک ژن و منداڵانی بناری قه‌ندیل له‌توپه‌ت کران له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیاوه که‌چی هه‌ر له‌و کاته‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌موو پشتیوانیه‌کی بۆ حکومه‌ت و ده‌وڵه‌تی تورک تازه ده‌کرده‌وه .
به ده‌یان گوند خاپور کران ، به سه‌دان که‌س زینده به چاڵ کران ، به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و منداڵی کورد له زیندان کران ، که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێشێل کرا که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم مێش میوانی نه‌بوو ، به‌ڵام کاتێک له چالاکی "چه‌لێ"دا ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورک کوژران به‌ر له هه‌موو که‌سێک هاواری بارزانی هه‌موو میدیاکانی کاس کرد و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی بۆ ده‌وڵه‌تی تورک و که‌سوکاری جه‌ندرمه کوژراوه‌کان نارد ، ته‌نانه‌ت هه‌ر هاتوهاوار و سه‌ره‌خۆشیکردن دادی سه‌رۆکی هه‌رێمی نه‌دا به‌ڵکو وه‌کو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی جێگره‌که‌شی نارده ماته‌مینی تورکه‌کان و په‌یمانی هه‌موو جۆره هاوکاریه‌کی به گوێیاندادا . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.youtube.com/watch?v=u0Mgb7fgqjM&feature=player_embedded#! هه‌واڵی شه‌هیدبوونی 32 گه‌ریلا بڵاوکرایه‌وه و ته‌رمی له‌توپه‌ت کراوی 24 که‌سیان تا ئێساتاش له ساردخانه‌ی شاری مه‌لاتیه ڕاگیراون ، ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌رمی ئه‌و شه‌هیدانه‌یان بینیووه شه‌رم له مرۆڤبوونی خودی خۆشیان ده‌که‌ن که‌چی سه‌رۆکی هه‌رێم له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه دڕندایه‌تیه‌دا نه بای دیوه و نه باران ، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌وایه‌تی ده‌دات به‌و تاوانه نا مرۆڤانه‌یه و له کۆبوونه‌وه‌ی نهێنیدایه بۆ پاراستنی سنووری داگیرکه‌ران ، بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.pcdk.org/kurdi/page.php?sid=11165#TOP ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم دژ به خوێنڕشتنه ئه‌ی بۆچی شه‌رمه‌زاری ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونه‌ی تورکه داگیرکه‌ره‌کان ناکات ، له کاتێکدا که هه‌موو به‌رخۆدانێکی کوردان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه ؟
ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم مرۆڤ دۆسته ئه‌ی بۆچی سه‌ره‌خۆشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد و که‌سوکاری ئه‌و 32 شه‌هیده نانێرێت ، له کاتێکدا که هه‌م سه‌ره‌خۆشی بۆ که‌سوکاری جه‌ندرمه کوژراوه‌کان ده‌نارد و هه‌م نێچیرڤان بارزانیشی له ماته‌مینی تورکه‌کاندا به‌شدار ده‌کرد ؟
ئایا نێچیرڤان بارزانی ئه‌و شه‌هامه‌ته‌ی هه‌یه که داوای لێبوردن له نه‌ته‌وه‌ی کورد بکات له‌پای ئه‌و به‌ڵێنه هاوکاریه‌ی که به تورکه فاشسته‌کانی‌دا و ئه‌نجامه‌که‌ی کۆمه‌ڵکوژکردن و له‌توپه‌ت کردنی ئه‌و 32 تێکۆشه‌ره‌ی لێکه‌وته‌وه ؟
تێبینی / کاتێک نێچیرڤان بارزانی به‌ڵێنی هه‌موو هاوکاریه‌کی به ده‌وڵه‌تی تورک‌دا ، هه‌ر له‌و کاته‌دا تورکه فاشسته‌کان هه‌موو سوکایه‌تیه‌کیان به کوردان ده‌کرد و له تورکیا و ئه‌وروپا هێرشیان ده‌کرده سه‌ر کوردان . بڕوانه ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه :-
http://www.youtube.com/watch?v=X25dukCobTc&feature=player_embedded http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=ll0kBNjioCs
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست