لا مکان للخونە فی العراق العڤیم
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
سه‌ردێڕی ئه‌م بابه‌ته بریتییه له گوته‌یه‌کی سه‌دام حسێنی گۆڕکراو که دژ به‌و که‌سانه(چ کورد و چ عه‌ره‌ب) ده‌ریده‌بڕی که دژی ده‌وه‌ستانه‌وه یاخود ملکه‌چی بڕیاره سۆڤێنیهکانی نه‌ده‌بوون . بێگومان له‌و کاته‌دا ئه‌م گوته‌یه خودی مه‌سعود بارزانیشی ده‌گرته‌وه چونکه کاتێک سه‌دام حسێن ئه‌م لێدوانه‌یدا هێشتا مه‌سعود بارزانی نه سه‌دامی به گره‌نتی(چمان) کوردان ده‌زانی و نه 31ی ئابیش ڕوویدابوو .
به‌ڵام کاتێک عێراق داگیرکرا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکییه‌وه ، ئه‌و کات هه‌مان گوته‌ی سه‌دام حسێن به‌رۆکی خودی خۆی گرته‌وه و له هه‌موو عێراقدا نه‌ک هه‌ر جێگای نه‌بوویه‌وه به‌ڵکو له ژێر خاک و له کونه گورگێکیشدا خۆی بۆ ده‌رباز نه‌کرا ، عه‌ره‌ب گوته‌نی "السحر ینقلب علی الساحر" .
ئه‌وا نه‌مردین و هه‌مان گوته‌ی سه‌دام حسێنمان له ده‌می که‌سێکی کورده‌وه بیسته‌وه که له ڕابردودا به‌رامبه‌ر به خودی خۆی گوترابوو که ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆکی هه‌رێم "مه‌سعود بارزانی"یه ، به بوونی یه‌ک جیاوازیه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌دام حسێن به زمانی عه‌ره‌بی لێدوانه‌که‌ی ده‌رکرد و کاک مه‌سعودیش به زمانی کوردی ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌دام حسێن دژیان ده‌دوا هه‌ر هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی بێ ئامانیان لێده‌کات .
ئه‌گه‌ر ناوی پێشمه‌رگه هێنده به‌رز و به‌ڕێزه له‌لای مه‌سعود بارزانی ئه‌ی چ هۆکارێک هانی دابوو که ناشیرین‌ترین گوته ئاڕاسته‌ی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بکات له کاتی شه‌ڕی ناوخۆییدا ؟
ئایا له‌و ڕۆژه‌وه که مه‌سعود بارزانی بۆته سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق شه‌ڕی داگیرکه‌رانی زیاتر کردووه یان شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی وه‌کو پ‌ک‌ک و دیموکرات و کۆمه‌ڵه و یه‌کێتی ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که به گه‌ریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی ده‌گوت تیرۆریست ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که ده‌یگوت 3000 پێشمه‌رگه‌مان بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی تورکیا به کوشت داوه و یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌م لێدوانه‌ی مه‌سعود بارزانیش جارێکی دیکه له زاری نێچیرڤانه‌وه هه‌مان گوته دووباره کرایه‌وه و گوتی که 3500 پێشمه‌رگه‌مان بۆ خاتری ده‌وڵه‌تی تورکیا به کوشت داوه ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که پێشمه‌رگه‌ی کرده چاوساخی تورکیا و ئێران و عێراق بۆ قه‌ڵاچۆکردنی پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که پێشمه‌رگه‌ی کرده دارده‌ستی ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی بۆ شه‌ڕه‌کانی نه‌جه‌ف و فلوجه ؟
ئایا هه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی نه‌بوو که ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا بۆ نه‌هێشتنی ناوی پێشمه‌رگه و گۆڕینی بۆ پاسه‌وانی هه‌رێم ؟
ئایا ئه‌رکی پێشمه‌رگه بریتییه له خزمه‌تکردنی به‌رپرسه‌کان و به‌کارهێنانیان وه‌کو کۆیله ؟
مه‌لا به‌ختیار له یه‌کێک له سیمیناره‌کانیدا گوتی :- [ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که پاسه‌وانی خودی خۆم ده‌که‌ن زیاتره له ژماره‌ی هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری] . من دڵنیام له‌وه‌ی که ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که پاسه‌وانی تۆی به‌ڕێز ده‌که‌ن گه‌لێک زۆرتره له پاسه‌وانه‌کانی مه‌لا به‌ختیار . ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه سوکایه‌تیکردن نه‌بێت به پێشمه‌رگه ده‌بێت چی بێت ؟
ڕاستی گوتن باشتره له بێویژدانیکردن :-
مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت :- "ئه‌م ئازادییه‌ی به‌رهه‌م هاتووه ڕه‌نج و ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌یه" .
من ڕێزم بۆ هه‌موو ماندوبوونێکی پێشمه‌رگه هه‌یه ، به‌ڵام ئه‌م گوته‌یه‌ی مه‌سعود بارزانی زۆر دووره له ڕاستییه‌وه و بێ ویژدانییه‌کی هێجگار گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌مان ، چونکه ڕووداوه‌کان هێنده دوور نین و له بیری هه‌موو که‌سێکدا ماوه که ئه‌م ئازادیه‌ی به‌رهه‌م هاتووه "بۆ خودی به‌رپرسه‌کان" به‌رهه‌می ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان بووه نه‌ک ئێوه‌ی به‌رپرس و هه‌ڵهاتوو له وڵات . ئه‌گه‌ر میلله‌ت ڕاپه‌ڕینی به‌رپا نه‌کردایه ئه‌وا ته‌نها له نه‌خشه‌دا ده‌تانتوانی کوردستان ببیننه‌وه . کاتێکیش که ڕاپه‌ڕین به‌رپابوو نه‌ک ئێوه به‌شدار نه‌بوون له ڕاپه‌ڕیندا به‌ڵکو له پاش ئازادبوونی باشووری کوردستانیش ئێوه‌مان به سواری ئوتومبێل هێنایه‌وه سه‌ر حازری . خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادییه هه‌ر به ڕه‌نج و ماندوبوونی پێشمه‌رگه‌ی ده‌زانیت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه به‌رهه‌می پێشمه‌رگه‌ی پارتی نه‌بووه ، چونکه له دوای ئاشبه‌تاڵه‌وه هه‌موو ئه‌رکی ئێوه بوویه شه‌ڕی ناوخۆیی و چاوساخیکردن بۆ داگیرکه‌ران .
ئایا ده‌کرێت پێمان بڵێیت که ئازادی کوردستان به‌رهه‌می چ جۆره پێشمه‌رگه‌یه‌ک بووه ، چونکه له چاوی تۆی به‌ڕێزه‌وه ئه‌و فایلدار و مسته‌شارانه‌ی که هۆکاری ئه‌نفالکردنی سه‌دان هه‌زار سڤیلی نه‌ته‌وه‌که‌شمان بوون هه‌م پێشمه‌رگه‌ن و هه‌م پیرۆزن به‌ڵام نه‌ک من ئه‌و جۆره که‌سانه به پیرۆز نازانم به‌ڵکو به خیانه‌تکاری نه‌ته‌وه‌یشیان ده‌زانم ، هه‌رچه‌نده دڵنیام له‌وه‌ی که پشکی شێری ئه‌م جۆره که‌سانه به‌ر پارتی ده‌که‌وێت له ڕۆژگاری ئیمڕۆدا .
پێشمه‌رگه چه‌نده پیرۆز و گه‌وره‌ش بێت هێشتا ناگاته ئاستی پیرۆزی و گه‌وره‌یی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ئیتر بۆچی ده‌خوازیت هه‌موو ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌که‌مان ژێرپێ بخه‌یت و بیکه‌یته به‌رهه‌می ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که وه‌کو کۆیله مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی فه‌رمانه‌کانت ؟
بێ هه‌ڵوێستی میلله‌ت به‌رامبه‌ر به‌و گوته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ی سه‌دام حسێن هۆکارێک بوو بۆ ئه‌نفالکردن و کیمیاباران و داگیرکردنی کوێت و وێرانبوونی عێراقیش ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای کورده‌واری بێ هه‌ڵوێست بمێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی تۆدا ده‌بێت چ مه‌رگه‌ساتێکی دیکه یه‌خه‌ی کوردان بگرێت ؟
خۆ ساڵی ڕابردووش که‌سێکی وه‌کو ئه‌ردۆغانی کۆنه‌په‌رست هه‌ر گوته‌یه‌کی وه‌های ئاڕاسته‌ی کوردانی شاری جۆڵه‌مێرگ کرد و گوتی "یان خۆتان به تورک قبوڵ بکه‌ن یان ئه‌م وڵاته چۆڵ بکه‌ن" ، که ئه‌نجامه‌که‌ی ڕاونانی ئه‌ردۆغان و ڕاپه‌ڕینی هه‌موو شار و گونده‌کانی باکوری کوردستانی به‌دوادا هات . ئه‌گه‌ر کوردانی باکوور ئه‌و هه‌ڵوێسته مهردانهیهیان نهنواندایه ئه‌وا هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی دیکه چاوه‌ڕوانی باکووری کوردستانی ده‌کرد ، ئه‌ی ئه‌گه‌ر کوردانی باشوور چاوپۆشی له‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی به‌ڕێزتان بکه‌ن چ گره‌نتییه‌ک هه‌یه که ئه‌نفالێکی دیکه دووباره نه‌بێته‌وه ؟
مه‌سعود بارزانی له گوته‌یه‌کی دیکه‌یدا به‌رامبه‌ر به ڕه‌خنه‌گرانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌ڵێت "ئه‌وانه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر جنێودانه به من" ، پێده‌چێت کاک مه‌سعود هه‌مان پێوانه‌ی پارتی و بارزانی هه‌بێت له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرانیش ، چونکه ڕه‌خنه‌ی ڕه‌خنه‌گران بۆ مه‌به‌ستێکی نه‌ته‌وه‌ییه به‌ڵام ته‌فروتوناکردنی دیموکرات و کۆمه‌ڵه و په‌لکێشکردنی تورکه دڕنده‌کان بۆسه‌ر گه‌ریلاکانی پ‌ک‌ک بۆ بژێوی سه‌رانی پارتی بوو نه‌ک بۆ مه‌به‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی .
جه‌لال چوارتایی
02 03 2010
هۆڵاند
کوردستانپۆست : وێنه‌ی وتاره‌که بریتیه له وێنه‌ی مه‌سعود و مدیر مخابه‌راتی به‌عس (تاهیر جه‌لیل حه‌بوش)پێش کاره‌ساتی ئابڕوبه‌رانه‌ی 31 ی ئاب بۆ داگیرکردنی هه‌ولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست