کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەكتەبى سیاسى یەكێتى یان مەكتەبى خانەقینى؟

Wednesday, 17/10/2012, 12:00


 

هەفتەى رابردوو یەكێك لەهاورێكانم شەوێك داوەتى كردین بۆ یانەى كۆمەڵایەتى سلێمانى ، تەماشام كرد چەندكەسێكى تریشى داوەت كردبوو ، قسەو باسى سیاسى هاتە گۆرێ و یەكێك لەئامادەبوان كەدیاربوو پلەى حزبى هەبوو ، رووى كردە من ووتى كارت چیە ووتم رۆژنامەنووسم ،ووتى برالە تۆ رۆژنامەنووسى كۆمەڵیك ناهەقى وگەندەڵى ئەزانم تكایە بیكە بەووتارێك و بڵاوى بكەرەوە من خۆم دەستى نووسینم نیە .
دەستى بەقسە كردو ووتى نازانم لەكوێ وە دەست پێ بكەم ، لەوەتەى مەلابەختیار بۆتە لێپرسراوى سەرەكیمان لەناو حزب هەرچى كاسە لێس و ماستاوچى هەیە كراونەتە مەسئول و بەراست وچەپا پلە دەبەخشێتە دارو دەستەكەى خۆى و لەئێستاوە پلانى گڵاوى داناوە بۆ كۆنگرەى داهاتوى یەكێتى.
دواى ئەوەى پێكیك ویسكى هەڵا چاوى سور هەڵگەراو وەك ئەوەى بیەوێت شتێك بدركێنێت بەڵام ئەترساو چاوى بەچوار دەورى خۆیا گێرا وپاشان بەردەوام بوو ، سوێندى خوارد بەگۆرى چەند شەهیدێكى هاورێ ى كە مەلابەختیار یەكێتى نیە ئەیەوێت تۆلەى خۆى بكاتەوە ، ئینجا ووتى من لە هەشتاكانەوە رێكخستنى یەكێتیم و لە چەند دامو دەزگاى یەكێتى كارم كردوە ، كەسم نەدیوە هێندەى مەلابەختیار ناوچەگەرێتى و دەستەگەرى و پاشقول چى بێت ، تۆ سەیرى كە بزانە لەمەكتەبى سیاسى چى كردوە ، لێپرسراوى ئیدارەى مەكتەبى سیاسى ئەندامى سەركردایەتیە وخەڵكى خانەقینە وناوى (بلێسە جبار فرمانە)، لێپرسراوى حسابات خەڵكى خانەقینە وناوى (سەرمەدجاسم)ە دزێكە ئاو لێل ناكات ، هەرچى پارەى یەكێتى هەیە خستویەتە خزمەتى مەلاوە ئەویش وەلائى كادیران و ناموسى كچانى پێ دەكڕێت .
لەملاشەوە دەزگایەكى كارتۆنى دروست كردوە بەناوى دەزگاى كۆكردنەوەى مێژووى یەكێتى ، مامۆستا جەعفەرە كوێرى خەڵكى خانەقینى كردۆتە مەسئولى و سەیارەى ونەسریەى باشى بۆ دابین كردوون خۆش ئەوەیە ئەم مامۆستا جەعفەرە هەمووشتێكە بەس یەكێتى نەبێت لەهەڵبژاردنى سالێ 2010ى پارڵەمانى عێراق بەلیستى جیاواز لەخانەقین دابەزى بەڵام ژمارەى دەنگەكانى هێندە كەم بوون پیاو رووى نایەت باسى بكات ، یەكێكى تر لەسیناریۆیەكانى مەلا حكمت دانانى(پەروین كاكە حمە) یە پلەكەى ئەندامى سەركردایەتیە ئەمیش مێردەكەى خانەقینیەو دۆستى خۆیەتى پۆستێكى بۆ داتاشیوە بەناوى پەیرەوكردنى پەیرەو پرۆگرامى كۆنگرە؟؟؟ ئەو برادەرە ووتى لەهەموو دنیادا پۆستى واتان دیوە ئەگەر مەسەلەكە تەكەتول و سەیارە ونەسریە نەبێت ، لەم رۆژانەشدا لە كەناڵى گەلى كوردستانەوە بینیم سایتێك كراوەتەوە سەر یەكێتى یە كەسێكى هێناوە براى ئازاد خانەقینیەو شوبراى پەیمان عزەدینى ئەندام پەرڵەمانى كوردستانە ئەمیش خانەقینیە ناوى بارزانە ، ئێستا تۆ پێم بلێ ئەمە مەكتەبى سیاسى یەكێتى یە یان مەكتەبى سیاسى خانەقینى ؟؟!!!






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە