د. دلێر احمد ڕاگرى پێشوى كۆلێجى زانستە مرۆڤایەتیەكان لە لایەن دادگا سزا ئەدرێت
Sunday, 14/08/2011, 12:00
خوێندنەوەیەك بۆ تێگەیشتن لە بێویژدانى راگرێكی زانكۆى سلێمانى بەر لەماوەیەك نوسینێكم لە كوردستان پۆست خوێندەوە لەسەر سزای دادگا بەسەر راگری كۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلیمانی د.دلێر ئەحمەد. من وەك خوێندكارێكی ئەو كاتەی ئەم كۆلێجەو شایەتحالێكی بەردەم دادگا دەمەوێ ئەم سەرنجانەم بخەمە بەردەم. بەر لەساڵ و نیوێك ڕاگرى كۆلێجى زانستە مرڤایەتیەكانى زانكۆى سلێمانى د.دلێر ئەحمەد حەمەد نوسراوێكی بە ناوى كۆلێجەوە لەسەر مامۆستایەكى كۆلێجەكە دەركردوو لە كوردستانى نوێش ئاماژەی پێدابوو بەوەى كە هانى خوێندكاران دەدات بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن دژى دەسەڵات بێنە سەرشەقام. ئەمە لە كاتێكدایە كەئەو راگرە بێویژدانییەكى گەورەی كردووە كە دەبوایە پێشوەخت لیژنەیەكى لێكۆڵینەوەی بۆئەم مەبەستە دروست بكردایە كەچى راستەوخۆ بە نوسراوێك بە دووهەفتە پێش تاقیكردنەوەكانى كۆتایى ساڵ وانەكەی لێسەندەوە. لێرەدا تەنها بێ ویژدان نەبوو بەرامبەر بە مامۆستاكە بەڵكو بێ ویژدانیشی كرد بەرامبەر بە ئێمەى خوێندكاران بەتایبەت ئەو خوێندكارانەى كەتوێژینەوەكانیان لە لایەن ئەم مامۆستایەوە سەرپەرشتى دەكرا. ئەو مامۆستایەى زانكۆ بە نوسراوێك سەرۆكى زانكۆى سلێمانى ئاگادار كردەوە بەڵام ئیجرائاتى پێویست ئەنجام نەدراو پەیامى ڕازى كەرانەى ئێوەش بۆ هەندێك لەخوێندكارەكان مژدەى دەرچون بوو پێش ئەنجامدانى تاقیكردنەوەكان. هەربۆیە ئەو مامۆستایە بە ناچارى لە بەردەم دادگا سكاڵاى لەسەر دلیر ئەحمەد حەمەد تۆماركردوو ئێمەش وەك شایەتحاڵ لەبەردەم دادگا ئامادەبوین. شایەتیمان لەبەرژەوەندى مامۆستاى سكاڵاكار دا. چونكە تەنها ئێمە وەك خوێندكارى ئەوبەشە ئاگادارى كێشەو گرفتى خراپى وەزعى ئیدارى و ئەكادیمى بوین.
خوینكارەكان شایەتیان دژی راگری ناوبراو دا من و چەند خویندكارێكی تر شایەتیمان لەدژی د.دلیر ئەحمەد دا، ئەو چوار سالەی ئیمە خویندكار بووین لەم كۆلیجە لەفەزیحە زیاتر هیچی ترمان لێنەدەبینی. زۆر خۆشحالم بەوەی كە (دادوەر ئاراس) لە دادگاى كەتنى سلێمانى لە بەروارى (9- 6- 2011) بە دۆسیەی ژمارە 2826/ج/2008 فەرمانى سزا بەسەر د.دلێر ئەحمەد حەمەدی راگری پیشووی كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی دەركردت بە بڕى (400000) چوارسەد هەزار دینار، بەم شێوەیە سزایەك دەچێتە دۆسیەی تۆمەتباركراو، هەق درایە سكاڵاكار لەدژى تۆمەتباركراو. هەقوایە تۆمەتبار داواى لێبوردن لەو مامۆستایەو لە ئێمەی خوێندكارانیش بكات.
دارا ئەنوەر زۆراب
شایەتحاڵێكى بەردەم دادوەرو خوێندكارێكی كۆلێج
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست