کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى قوتابیان ئەمجارەش مەخموورى بێ بەشكرد

Sunday, 17/01/2010, 12:00


بەهۆى ناكۆكیەكان و تەكەتولاتەوە بۆ جارى دووەم یەكێتى قوتابیانى كوردستان قەزاى مەخموورلە كۆنگرەى خۆى بێ بەشدەكات و هیچ نوێنەرێكى ئەو قەزا كوردیە بەشدارى كۆنگەرى 13هەم ناكات.
یەكێتى قوتابیانى كوردستان كە پاشكۆیەكى رێكخراوەیى پارتیەوە ماوەى پێنج ساڵە ئەو رێكخراوە كەوتۆتە ناوگێژاوەى تەكەتولات و قۆلبرینەوە و بێبەشكردنى كوتلەكانى دژ بەیەكترى لە هەڵبژارنەكان.
لەكۆنگرەى12ى ئەو رێكخراوە بەهۆى ئاژەوە شەرو شۆرەوە قەزاى مەخموور بێ بەشكرا لە بوونى نوێنەر لەكۆنگرەكە.هەروەها ئەمساڵیش لەگۆنگەرى 13 بۆجارى دووەم مەخموور بێ بەشكرا و هیچ نوێنەرێكیان بۆ دانەنا و بگەرە لەسەر مافى مەخموور دوو كەسیان لە ناحیەى شەمامكى سەربە قەزاى خەبات بۆ كۆنگرە برد كە ئەوەش بەهۆى بەهێزى تەكەتولاتى حزبى بوو.؟ بۆیە لێرەوە روى گلەیمان ئاراستەى سەركردایەتى ئەو رێكخراوەدەكەین كە مەخمووریان بێ بەشكردوە و پێشیان دەلێن كەوا رۆژێك دادێت كاریان بەئێمە دەبێت ئەوكاتە گلەیى لە هەلوێست وەرگرتنمان نەكەن.
مەخموور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە