کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپزسیۆن و ئەنجومەنى برایەتى كورد و عەرەبى مەخموور، و دوو قسە

Friday, 02/10/2009, 12:00


مەخموور
دامەزراندنى هەر كۆمەڵەیەك هەنگاوێكى باشە بۆ ئەوە لێوەوەى بتواندرێت خزمەت بە كۆمەڵگا بكرێت، جا نەخاسمە ئەو كۆمەڵەیە، كۆمەڵەیەكى نەتەوەیى و نیشتمانى بێت، بەڵام ئەگەر هاتوو هەركۆمەڵەیەكیش بەهەر هۆیەك بێت یان ئەندامێك لەو كۆمەڵەلانە نەى توانى خزمەت بكات ئەوە كارێكى زۆر شەرف مەندانەیە خۆى هەڵپواسى و كارەكانى رابگرێت و دان بە شكستى خۆى بێنێت. هاوكاتیش بوونى ئۆپسیۆنێكى زیندوو لەهەر شوێنێك ئەوە ماناى زینوێتى ئەو شوێنە دەگێنێت پە پێچەوانەوشەوە نەبوونى ئۆپسیۆنێكى زیندوو ماناى مردوێتى ئەو شوێنەدەگێنێت جا ئەوەشیان بەهەر هۆكارێك بێت.
دواى پرۆسەى ئازادى لە سنورى قەزاى مەخموور لەلایەن رۆشنبیرانى دەڤەرەكەوە زۆر هەول هەبوون بۆ دامەزراندنى كۆمەڵە و رێكخراوى مەدەنى ئەوەش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنى دەڤەرەكە و پێشخستنى بزاڤى رۆشنبیرى و كەلتورى سیاسى، لەولاشەوە ئەكتیڤكردنى لایەنى ئیدارى و دەستگرتنیان لەكارەكانیان، بەڵام ئەو هەولانە بێ سودبون چونكە بەبرواى حزبى دەسەلات ئەوە كارانە كودەتادێكە بۆ سەر دەسەلاتى ئەوان بۆیە بەهەموو شێوەیەك بەرهەنگارى دەبونەوە كەپیان كردن، بەڵام زۆرێك لەو رۆشنبیرانە بەمە نەوستان و وەك ئۆپسیۆنێكى زیندوو دەركەوتن كە كاریگەرێكى زۆر ئەرێنیان نواند بەرامبەر بەو رەخنانەى دەیانگرت و تاوانیان وابكەن مەخموور لەمەخمدوریەت كەمێك بپەرێنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەو دەنگانەش تادێت كەپ دەكرێن و گوێمان لەدەنگیان نابێت جا نازانم ئەو ئۆپسیۆن بونەى ئەوان تەنها بۆ ئەوە بوو كە وەك ئێستا تێكەلاوى دەسەلاتى حزبى دەسەلات بن یان حكومە تشتێك بۆخۆیان بكات هەركامێكیان بێت جێگەى نیگەرانیە بەڵام دەبێت ئەوەشمان لەیاد نەجێت كەوا دەسەلات زۆر بەربەرەكانى ئەو دەنگانە دەكات كەوا وەك ئۆپسیۆن كاردەكەن وئامانجیش خزمەتكردنى ناوچەكەیە.
یەكەم هەنگاویان ئەوان داواى رەزامەندى یاسایان لە دەسەلاتى كوردى كردو ئیدارو حزبى دەسەلات لە مەخمور ئەوەى قبول نەكرد، ئەگەرجى هەرچۆنێك بوو دوو سەنتەرى رۆشنبیرى هاتنە كایەوە (سەنتەرى رۆشنبیرى مەخموور و سەنتەرى رۆشنبیرى و هونەرى قەراەچوغ) كە ئەوەى یەكەمیان َ رێكخراوێكى فراوانى حزبیە ئەویتر هەرچۆنێك بێت سەرەراى ئەو هەموو سركردنێك و برینى بوجەكەى بەهەولى دڵسۆزانى ئەندامەكانى لەكار نەوەستا.
چونكە خەڵكە رۆشنبیرەكەش لەوەگەیشتن ئەو سەنتەرە راستیەكانى پى َیە بۆیە لەدەورى كۆبونەوە، جا لەئەنجامى ئەو سەرهەڵدانە و جموجۆلە بزڤیەى رۆشنبیرانى دەڤەرەكە حزبى دەسەلات بیرى لە كەپكردنى ئەو دەنگانە كردەوە ئەوەش بە هەنگاونان یەكێك لەو هەنگاوانە ئەنجومەنێكى پێك هێنا بەناوى ئەنجومەنى برایەتى كورد وعەرب كە گوایە ئەوانە پێكهاتەى سەرەكى دەڤەركە كەواش نیە چونكە خەڵكى ناوچەكانى (شەمامك و مركیە و قوشتەپە و گەیارە و شەرگات)ى تێدایە كە لە پێكهاتەكەى دەردەكەوێت ئەوەشیان ئامانجى كۆكردنەوەى دەنگە بۆ حزب.
لەوەشیاندا یەك خەڵكى بى َلایەنیان تێدا بەشدارپێ نەكرد. و ئەندامانى زۆربەیان كادرى پارتین. هاوكات زۆرانێكیان كۆنە مستە شارو رەفیق حزبى بەعس بوون و ئێستاش لەلایەن پارتى بوینە شێخ و كەچى یەك دەنگیشیان لە سنورەكانیان نیە، تەنانەت چەنەشیان بەخوێنى كورد سوربوو وەك(مشیر ئاغاى سیان و شێخ محەمەد شەعادەى للهێب و شێخ عەبدولرەحمان مەرعى تەى و كێخوا برایمى بندیان و شێخ ساڵمى سمبس)، ئەگەرجى لەناوەرۆكى كارەكانیان پر وشەى زلە بەڵام لەناوەرۆكە هیچ و تاكو ئێستاش كەس ناشیان ناسێت رەنگ بێت من ئەوەم ورژاندبیسَت.
بۆیە رووى قسەم دەخەمە ئاراستەى ئەو ئەندامە بێ دەسەلاتانەوە داوایان لێدەكەم كەچى تر لەچنە شایى كۆرانى بنەماڵە و بەقسەى حزبە دۆراوەكەى مەسعود خۆیان هەڵنەخەرێتێنن چونكە ئەوان لەدوا رۆژە روو رەشى مێژوو دەبن چونكە ناتوان لەرێگەى ئەو ئەنجومەنە هیچ بكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە