کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"كادرانى پارتى داواى زیاتر چالاك بوونى كوردستان پۆست دەكەن لە مەخموور"

Thursday, 21/01/2010, 12:00


بەهۆى ئەوەى میدیاكارێكى رەخنەگرم و زیاتریش بەنهێنى دەنوسم و شوێن نادیاریشم رەنگ بێت بۆدۆزینەوەم هیلاكیەكى زۆرى بوێت و تەنانەت كۆبونەوەى زۆریشم لەسەر بكرێت كە دووریش نیە بوجەیەكیش بۆ دۆزینەوەم و دەستگیركردنم تەرخانكرابێت. بەڵام چونكە من هیچ نوسینەكانم بۆ خۆم و بەرژەوەندیەكانم نیە، بەڵكو بۆ نەهامەتى و قاتى و قریەكانى خەڵك و سنورەكە دەنوسم بۆیە هیچ كات پاكم لەوەنەبووە و نیە كە بە ئاشكرابوونم چارەنوسم چى بەسەر دێت؟، چونكە مرۆڤى مەرد و بزاڤكار نابێت مردن سلى بكاتەوە جا نەخاسمە هەرەشەو گورەشە.
بەڵام ئەوەش ناشارمەوە كەوا زۆر بە وردیەوە لەبەررامبەر كامێراى چاودێرى جاسوكارانى پارتى، لەسنورەكە كاردەكەم بەتایبەتى لە یەك دوو كادرى راگەیاندن كارى پارتى كە ئەوەندە بە قسە وەك ئۆپسیۆن دەردەكەون پاشان كە تۆ قسەت كرد ئەوە ریكۆردى دەكەن و وەك پیشەى هەمیشەیى چلكاوخۆرەكان دەیكەنە راپۆرت بۆ دەزگا بەت ناوەكەى پاراستن.
بەلێ بەڵام هاوكاتیش خودان پەیوەندیەكى بەهێزم لەگەڵ چەند كادرو بەرپرسێكى پارتى لەسنورەكە ئەوەش بەهۆى ئەوەى خۆیان ناوێرن یان باشتر بلێم نازانن شت بنوسن بۆیە هەر زانیارى و نهێنیەك هەبێت لێى ئاگەداردەكرێمەوە. منیش بە ئامانەتەوە شتەكان دەگێنم و هیچ كاتیش وام نەكردوە كەوا گومان بخرێتە سەر ئەوان هەرچەند ئەوان وایانكردوە لەناو خودى كادرانى لقى 23 ى مەخموور گومانى خۆیان بخەنە سەر كادرانى ترو خەڵكى تر پێ تۆمەت باربكەن بۆروسپى كردنى خۆیان.بۆ ئەوەشیان من چەند جار داوامكردوە كە بەشێوە هەڤالانى خۆیان ناوزرانەكەن و تۆمەتیان نەخەنە پال.
لەم رۆژانە بەسەردانێك كە بۆ وەرگرتنى و تاوتێكردنى چەند زانیاریەك چومە لاى كارگێرلقێكى 23 وادیاربووئەو جیا لەخۆى چەند كادرێكى تریش ئاگەداركردبووەكە پێشتر من نەم ناسیبوون و هاوكارى یەكمان نەكردبوو.ئەو دیدارەمان لەشوێنك بوو كە دوور بوو لە چاوى جاسوسەكارانى پاراستن.
دواى دانیشتن و چا خواردنەوەیەك دەست كرا بە باسەكەمان كە بریتى بوو لە پرسى هەڵبژارندن و دەنگى نارەزاى كادرەكان لە كاندییدەكەیان و پرس و راپێنەكردنیان و كاركردنى تاك رەوانە و دیكتاتۆریانە لە ناو لق و كەم بونەوەى پێگەى جەماوەرى پارتى لەدەڤەرەكە و زیادبوونى دەنگى نارەزایى و لەدەست دانى پێكەى متمانەى جەماوەریان، ئەو كادرانە وەك خۆیان ئاماژەیان بۆكرد دەمێكە بەشوێن من تاكو گرێى ناخى خۆیان بۆمن بكەنەوە و گلەیەكان هەرێژن و منیش بەرپرسانى پارتى لە رێگەى نوسینەوە ئاگەداربكەمەوە.
ئەو كادرانە زۆر بە رەش بینیەوە لە ئایندەى حزبەكەیان دەیان رونانى و قسەیان دەكرد كە وەك ئەوان گومانیان لێدەكردو بە دووریان نەدەزانى لەماوەى دوو ساڵى داهات و لە حزبى یەكەمەوە بچنە ریزبەنى كۆتایى لەروى پێگەى جەماوەریەوە ئەوەش بەهۆى كاركردنى دیكتاتۆریانەى بەرپرسى لقەكەیان و سەپاندنى بریارەكان لەلایەن مەكتەبى سیاسى و دانانى خەڵك و كادرى خراپ بەنوێنەرى پارتى لە شوێنەكان و گووێ نەگرت لە جەماوەرو كارنەكردن بۆیان و نە هێنانى جێى بەلێن و پەیمانەكان كە بەردەوام بەجەماوردەدەن.
یەكێك لەوكادرانە كە پلەى ئەندامى مەكتەبى هەبوو باسى لەشتێككرد كە جێگەى سەرسورمانە ئەویش بریتى یە لەوە كە پارتى دژى هەر چالاكییەك چ لەناوە چ لەدەروى مەخموور بكرێت بەناوى سنورەكە و ناوى مەخموور بارزبكرێت و مەغدوریەتەكانى باسبكرێت یان باس لە نەوتى سنورەكە بكرێت كە ئاخۆ بۆ گیرڤانى كێ یە؟ هەربۆیە رێگەرە لەهەرچالاكیە كەبۆ سنورەكە بكرێـت.
تەواوى كادرانى دیدارەكە زۆر بە پەرۆشەوە داوایان كرد كە زیاتر كوردستانپۆست لەسنورەكە ئەكتیڤتربێت و نهێنیەكان ئاشكرا بكات لەپێناو بنبركردنى ئەو گەندەلیە فەزیحەتەى حزبى لەسنورەكە و باشتركردنى رەوشى ژیانى خەڵكى ناوچەكە.
خوێنەرانى كوردستان پۆست ئاگەداردەكەمەوە كە چاوەروانى فەزیحەتێكى گەورەبن لەسەر هۆكارى خراپى پەیوەندیەكانى نێوان هەردوو لیستى برایەتى و حەدبا، كە بۆسەركردایەتى سیاسى كوردیش شوێنى سەرسورمان بێت.
مەخموور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە