شەڕى ناوەخۆى پارتى لەمەخموور دەستى پێكرد؟!!!!!!!؟
Monday, 20/09/2010, 12:00
پارتى دیموكراتى كوردستان بەدرێژایى مێژووى دروست بوونى تاكو ئەمرۆ بەردەوام هێلێكى ئازاد و دیموكرات و جوداخوازى لەناو هەڵكەوتووە بەوەى ویستویانە حزبەكەیان لە بەروە ئاقارى وێرن بوون رزگار بكەن و تەنگێژە سیاسیەكانى ناوەخۆیى چارە بكەن.
بەردەوامیش بەهۆى دەسەڵاتى بەهێزى خێلەكى و بنەماڵەیى و بوونى سانسۆریى لەسەر ئەو دەنگە رەسەنانە بۆیە لەهەر كۆنگرە و كۆنفراسێكدا پارتى توشى لەت بوون بۆتەوە.
ئەمساڵیش پارتى دیموكراتى كوردستان كۆنگرەى 13ى خۆى دەبەستێت و چاودێرانى سیاسیش پێن وایە ئەو كۆنگرەیە تەنها دەسەلات گۆرینەوەیە و هیچ گۆرانێكى نەوعى لە پەیرەوى ناوەخۆى سیاسەتى پارتى ناگۆرێت و كادیرەكانى ئەو حزبەش دەڵێن هەواى ئازاد لە ئاسمانى پارتاتى نەماوە.
ئەمرۆ دووشەممە 20ى 9ى 2010كۆنفراسە ناوەخۆیەكانى ئەو حزبە دەستى پێكرد بۆ دیاریكردنى ئەندامانى كۆنگرە. بەڵام لەچەند ناوچەیەك رێ لەبەردەم ئەندامان و كادیران گریراوە كە خۆیان بپالێون و مەرج دانراوە كەدەبێت تەنها كارگێرانى لق ئەو مافەیان هەبێتو خۆیان بپالێوان، هاوكاتیش هەرەشەى زمان برین و نان برین لە ئەندامان و كادیرانى تر دەكرێت كە ئەگەر خۆیان بپاڵێون.
بەپێى چەند سەرچاوەیەكى بەرپرس لەسنورى لقى 23ى مەخموورى پارتى ئێستا شەرو پێكدادانى لەنێوان كاندیدەكان سەرى هەڵداوە و پێشبینى دەكرێت لەرۆژانى دەنگدانى چەند ناوچەیەك كاربگاتە بەكارهێنانى چەك. بەپێى گوتەى كادیرێكى باڵاى سنورەكە كە ئەو خۆى نەپاڵوتەوە و هۆكارەكەشى بۆ چاوسوركردنەوە گەراندەوە لەلایەن بەرپرسى لق و هۆكارى ئاژاوەكانیشى بۆ شەفاف نەبوونى پرۆسەكەى هەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرەى گەراندەوە لەسنورەكە.
كادیرێكى خودان خەباتى شاخ دوتى" بەرپرسى لق لیستێكى دروست كردوە بەناوى لیستى لق و دەڵێت" ئەوەى لەدەرەوەى ئەو لیست دابێت دژى پارتیەوە رێگەش نادات كەسیش بچێتە ناولیستەكە بۆخۆپاوتن جگە لە ئەندامانى كوتلەكەى خۆى. كادیرێكى تر پێى وتم ئێمە دەمان وت نابێت یەكێتى نانى ئەو خەڵكانە ببرێت كە لەناو رێكخستنەكانى نەماون بەڵام ئێستا ئێمە لەناورێكخستنین و پلەشمان هەیە كەچى هەرەشەى زمان برین و نان برینمان لێدەكرێت لەلایەن بەرپرسى لق.
وەكو ئەو كادیرە وتى ئەگەربێت و هێزێكى زۆرى ئاسایش و پۆلیس لەناوچەكانى تر نێنە سنورى ناوچەكانى (گوێڕ، شەمامك، قوشتەپە، مەخموور) ئەوە بەدوورنازاندرێت بەهۆى هەرەشەوو بەرپرسى لق هێزى پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگەى سنورەكە لەدژى كاندیەدە ركابەركان بەكاربێنێت و شتێكیان بۆ بنێتەوە. بۆیە پێویستە سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى بێنە سنورەكە پێش ئالۆزتر بوونى رەوشى ناوەخۆى كادیرەكانى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست