ناكۆكیەكانى حەدبا و برایەتى بزانە؟!!...
Sunday, 14/02/2010, 12:00
ناكۆكیەكانى نێوان هەردوو لیستى برایەتى نەینەوا و حەدبا لەپارێزگاى موسل تادێت پەڵدەهاوێژێت و نێوانیان ئالۆزتردەبێت، لەولاشەوە هەولى زۆر هەیە بۆئەوەى بتواندرێت ئەو دووانە لێك نزیك بكرێنەوە و بەیەكەوە بگەنە رێكەوتێنێك بۆ ئەوەى ئیدارەى شارەكە بەیەكەوە بەرێوەبەرن، بەڵام بەهۆى داواكارییە قورسەكانى برایەتى و رەتكردنەوەى لەلایەن حەدبا و دەبینین تاكو ئێستا موسل لەلایەن حەدباوە بەتەنها بەرێوەدەچێت، ئەوەش كارێكى نگێتیڤانەى كردۆتە سەر ئاستى ژیانى هاوڵاتیانى سنورەكانى ژێردەسەلاتى برایەتى، چونكە ئەوناوچانە بایكۆى ئیدارى موسلیان كردوە نایانەوێت هیچ هاوكارییەكیش لە حەدبا وەربگرن هەروەك رەتى سەردانى بەرپرسانى ئەو لیستەش بۆناوچەكانیان دەكەنەوە.
بەڵام دەبێت ئەو راستیەش بخەینەروو هەروەك چۆن بەعسیەكان رۆلێكى زۆریان بینى لە هەڵگیرساندنى شەرى براكوژى لەكوردستان بەهەمان شێوەش وا خەریكن لەنێوان كوردو عەرب جارێكى تر ئەو شەرە سەر هەڵبداتەوە، هەروەك بەپێى ئەوزانیاریان كە لەم راپۆتە دەیخەینە روو چۆن بەعسیەكان دەستیان خستۆتە ناو پرۆسەكە.
بەهۆى ئەوەى لیستى حەدبا ئاشتەوایەكى لەگەڵ هەردوو هێزى عەشایرى مەزنى ناوچەى موسل زێبارى و هەركى بگەرە سورچیەكانیش لەولاشەو لەگەڵ كەسایەتیە بەهێزەكانى ئیزێدى و عەشایرە عەرەبەكانى ناوچەكانى شەرگات و ناوچەكانى ترى موسل، بە ناوچە توركمانەكانیش تەناتە مەسیحیەكانیشەوە واتە حەدبا بۆتە لیستێكى تەواوى موسل و رەنگدانەوەى تەواوى پێكهاتەكانى موسل بوو بەڵام بەپێچەوانەوە برایەتى تەنها كوردەكانى پێشناركردو بوە لیستى كوردى هەرچەند ناوى برایەتى بوو، هەروەك ئەوەى لەدواى روى دا چەندعەرەبێك لە زنجیرەى كۆتایى دانرابوون بەڵام نەخرانە ناو پێكهاتەى ئەنجومەن.
ئەوانە هەمووى بونە كاریگەر لەسەر ئەوەى خەلك روو لە حەدبا بكەن.
بەڵام دەمەوێت لێرەوە بچمە ناو ناوەرۆكى هۆكارى ناكۆكیەكان.
بەو پێیەى حەدبا نوێنەرایەتیەكى تەواوى بەعسى دەكات و بەشێكى زۆر برایەتیش كۆنە بەعسى و پلەدارى بەعس بوون بەڵام ئەمرۆ لەلایەن حزبوكانى كوردیەوە دەپالێورێن جا ئەمانە بونە هۆى ئەوەى كە ئەمجارە كورد لەموسل پشكى بەرنەكەوێت وەك بەپێچەوانەى پێشووتر.
بەپێى ئەوزانیاریانەى كە لە بەرپرسێكى پلە بالاى كوردى دەستكەوتوە ئەندامانى برایەتى ئەوندى لەهەولى تۆى دووبەریكین و لەهەولى قولكردنەوەى كێشەكانن ئەوەندە كارا نینە لە چارەكردنى كێشەكان و بەرزكردنەوەى ئاستى پێگەى كورد لە پارێزگاكە.چونكە ئەوان كۆنە بەعسین و نایەنوێت موسل پێگەى كوردى تێدابێت جگە لەوەى لەناو خودى ئەندامانى لیستى برایەتى ناكۆكیەكى زۆر هەیە لەسەر دابەشكردنى پێكە و دەسەلاتەكان و بەردەوامیش كێشە سەر هەڵدەدات هەروەك دەبینین ناوەناو یەك یەك روو دەكەنەوە ناولیستى حەدبا و برایەتى جێ دەهێلن.
ئەو سەرچاوە ئاماژەى بەوهكرد كە بەو پێى ئێزیدیەكان زۆرینەى دەنگەكانى ناو لیستى برایەتین و بۆیەش رێژەى ئەندامەكانیشى زیاترە بەپێچەوانەى ناوچەكانى تر.
بۆیە هەرپۆستێك هەبێـت دەبێت بۆ ئیزیدیەكان بێت بەڵام لەلایەن ئەندامێكى برایەتى بەناوى (ئەشواق كەمال) كەوا لایەن پارتى لەسەر حیسابى قەزاى مەخموور خزێندرایە ناو لیستە كە لەكاتێكیش لە هەڵبژارندن دەنگى پێویستى نەهێنە بەپێچەوانەى ئەندامە پالێوراوەكەى یەكێتى كە زۆرینەى متمانەى سنورەكەى وەرگرت. بەڵام نەكرا بە ئەندام چونكە لێرەدا حزبایەتى و تەكتول رۆلى خۆى بینى.
ئەشواق كەمال یەكێك لە كادرە چالاكەكانى ناو هەردوو رێكخراوى ئافرەتان و قوتابیانى بەعس و هەر بە پالپشتى بەعس لە كۆلیژى یاسا وەرگیرا لە موسل چونكە نمرەكانى هى ئەو كۆلیژە نەبوو بەڵام بەعسى بوونى شانسى پێدا. سەرەراى ئەوەى ئەو دڵسۆزانە وەك (سۆزدارێكیش لەخزمەتى رەفیقەكانى بەعس دابوو)، هەر وەك ئێستا بەردەوامە لەم خزمەتە مرۆییە و بەشێك لە بەرپرسانى پارتى كرۆدۆتە مشتەرى خۆى. ئەو پالێوراوەى پارتى ئێستا ژێربەژێر لەگەڵ بەعسیەكان یەكى گرتوە و بەرێكەوتنێكى لیستى حەدبا داواى جێگرى پارێزگارى موسل دەكات ئەگەر بە لیستەكەى بدرێت، بەڵام ئەو داوایەى لەلایەن لیستەوە رەتكرایتەوە بۆیە ئەو ژێر بەژێر پەیوەندى بە بەرپرسانى حەدبا كردوە ئامادەى هاوكارى خۆى بۆیان نیشان داوە داواشى لێكردون كە حەدبا تەنها بە كەسایەتى ئەو رازیبن بۆ جێگرى پارێزگا و رەتى ئێزیدیەكان بكەنەوە هەربۆیەش حەدبا لە یەكێك لەدانیشتنەكان داواى كردبوو كە جێگرى بارێزگارى دەداتە برایەتى بەمەرجێك كە كەسەكە ئیسلامبێت چونكە ئەشواق تاكە ئیسلامى ناو لیستى برایەتیە، بەڵام برایەتى ئەو داوایەى حەدباى رەتكردە و پێداگر بوو لەسەر ئیزیدەك ببێتە جێگرى پارێزگا؟، هەربۆیە تاكوئێستا نەگەیشتینە ئەنجام.
بە پێى زانیاریەكى ترى سیاسى لە لقى 14ى موسل، هاتنى نجێفى بۆناوچەكانى برایەتى پەیوەندى بە و رێگەوتنە هەواڵگریە هەیە كە لەنێوان ئەشواق ئەوان داهەیە و چونكە ئەو ئەندام ئەنجومەنى برایەتى داوى كردوە حەدبا بارگرژیەك بخاتە ناوچەكە تاكو بە دانانى ئەو رازى بن و لەپێناو مانەوەى خۆیان لەموسل.
ئەو سەرچاوە وتى" ئەشواق جگە لەوەى كادرێكى كۆنى ناو رێكخراوى قوتابینان و ئافرەتانى بەعس بوو هاوكات چاڵاكوانێكى ناو هێزى قودس و فیداى بوو چەندین كارى نهێنى بەم دوایان بۆ بەعس كردوە ئێستاش پەیوەندیەكى بەهێزى هەیە لەگەڵیان. هەربۆیە بەردەوام بەعسیەكان سەردانى دەكەن.
ئێستاكە ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى برایەتى داواى كردوە كە حەدبا حزبە كوردیەكان لە سنورى موسل دەربكات بە بیانوى داگیركردنى بالەخانەى حكومى.
هەروەك سەرچاوەكان ئاماژەیان پێكرد سەیر لەوەدایە كە ئاخۆ ئەو ئەندامە لەم لیستە دوور ناخرێتەوە كە سەرچاوەى ئەو هەموو كێشەیە؟؟
لەكۆتایى نوسین و خستنە رووى زانیاریەكان دەمەوێت ئەوە بخەمە روو بۆ جەماوەرى ئەمەكدارى كوردستان و قەزاى مەخموور كە لە پێناو ناساندن و ئاشكراكردنى كەسانى لەمجۆرە و خائین و خۆفرۆشەكان هەمیشە وەك خودان قەلەمێكى بوێر بە بشتیوانى خوا تاكو مینبەرى كوردستان پۆست هەبێت هەموو راستیەك دەخەینە روو و چاوەروانى شتى گەورەتریش بن كە دەبێتە هۆى شلژانى تەواوى پێگەى پارتى لە سنورەكە؟؟.
مەخموور
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست