زۆربه‌ی لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌نگ به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ده‌ن له ئه‌وروپا
Saturday, 20/02/2010, 12:00
ئه‌ندامێكی پایه به‌رزی ناو ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌وروپا پێ ڕاگه‌یاندین كه ڕێكخستنه‌كانی پارتی له ئه‌وروپا له‌وپه‌ری سستی دایه وه به هۆی پشت گوێ خستنیان له‌لایان سه‌ركرادایه‌تی پارتی زۆربه‌ی كادیرانی پارتی دوره‌په‌رێزن له پارتی وه زۆر نارازین له ئه‌دای حیزبه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی پارتی له هه‌نده‌ران. ئه‌وئه‌ندامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه پارتی ئێستا له ئه‌وروپا وه‌كوو سه‌هۆڵ ئه‌توێته‌وه.
ئه‌وبه‌رپڕسه‌ی پله‌به‌رزی پارتی له ئه‌وروپا كه نه‌یه‌ویست ناوی ئاشكرا بكرێ ئه‌وه‌شی دركاند كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌و تێچونه‌كی حه‌تمی ئه‌چێ. هه‌یكه‌لی پارتی له ئه‌وروپا به‌س به‌ناو ماوه وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان له حیزبه‌كه‌یان زۆر نارازین و له قوڵایی دڵیانه‌وه دژی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی بنه‌ماله‌ی خێله‌كین به‌ڵام ناتوانن به ئاشكرا هه‌ڵوێست وه‌رگرن.
چه‌ند لایه‌نێكی ناو ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌وروپا گوزارشت له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانوو لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌نگ ده‌ده‌ن به لیستی ٣٢٩ كه لیستی گۆڕانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست