کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەرباكانى كوردستانى نوێ!!

Sunday, 06/09/2009, 12:00


ئارام سەنگاوى بەرهەم هێنانى حەربا لەناو حیزبى كوردیى بۆتە مۆدیلێكى باو، هەموویشیان زیاتر بوارى رۆژنامەگەریى گرتۆتەوە و ئەگەر بەوردییەوە سەیرى رەوشە رۆژنامەنووسیەكە بكەى، لەماوەى ساڵێكا چەندین قەڵەمباز و سەنگەر گۆڕین و رەنگ گۆڕینى نوسەرو كۆلكە رۆژنامەنوس ئەبینى، كوردستانى نوێش بۆتە پێشەنگى ئەم مۆدیلە قێزەونە.
مەریوان مەسعود و كاروان عەلى كە لەپێناو پۆست و پارەدا، بەقەڵەمبازێك هاتنە رۆژنامەى ئاسۆ و هەرزوو بوونە داردەستى ستران عەبدوڵڵا، هێندەى پێنەچوو لەسەر وەرگرتنى نزیكەى 100 ملیۆن دینار لە نێچیرڤان بارزانى و هەڵوشینى ئەو پارەیە بەبێ پرسى ستران، بووە هەراو لە رۆژنامەى ئاسۆ دەركران و هاتنەوە كوردستانى نوێ، لەوێش كەم رۆژ هەبوو زەمى ستران نەكەن، بەڵام كاتێك بۆ شەڕى لیستى گۆڕان، ستران بووە سەرنوسەرى كوردستانى نوێ، هەمووان چاوەڕوانى ئەوە بوون جەنگێكى نوێ رووبات، بەڵام بەپێچەوانەوە پێش هەموو كەس چوون بۆ ماچوموچ و وتیان: كوردستانى نوێ لاپەرەیەكى گەشى بەهاتنى ستران هەڵدایەوە؟ بەڵام ئەبێ ئەم دووانە تا كۆتایى تەمەنیان چەند رەنگ و سەنگەر بگۆڕن؟ هەزار رەحمەت لە حەربا، ئاخر حەربا بەپێى ویستى خۆى ئەو بەزمەى هەڵنەبژاردووەو سروشت ئەو سیفاتە قێزەونەى داوەتێ، بەڵام خۆ ئەمانە بەناو رۆشنبیرن و باشیش دەزانن كە قێزەونە، چۆن ململانێ لەگەڵ حەربادا ئەكەن؟.
حەرباى سێیەم كە دارا عومەر حەمەیە، ئەو دارایەى بووە گەورەترین مەینەتى بۆ خاتوو لەیلا عەلى و سەرەنجام خۆى كوشت، ئێستا بۆ ئەوەى بەدوور بێ لە تڕۆكردن، دەستى داوەتە یەخەى ئەو لایەنانەى بەدڵى یەكێتى نین.
حەرباى چوارەم كە محەمەد كەریمە كاتى خۆى كۆبوونەوەى كوردستانى نوێى بەجێهێشت چونكە لەجیات ئەو، فەلاح كەریمیان كردە ستافى جەریدەكە، هەردەیوتەوە فەلاح بۆنى شیرى خاو لەدەمى یەت منیش پێشمەرگەى كۆنم، بەڵام ئێستا بەبڕیارى تایبەت كراوەتە ستافى نوسەران، كەم رۆژ هەیە بۆ رازی كردنى دڵى مەسئولەكانى، بابەت لەسەر پارێزگاى سلێمانى و كۆمپانیاى وشە نەنووسێ! سەیرە جەنابیان هەرزوو دەستى كردە زەمى كاوە محەمەد و شێركۆ مەنگوریى و وتی: ئەوانە نە پیاوى سەحافەن نە هى ئەوەن شەرى كۆمپانیاى وشەیان پێ بكرێت!
حەرباى پێنجەم كە فەلاح كەریمە وەك محەمەد كەریم وتەنى بۆنى شیرى لێدێت بەڵام بۆئەوەى لە ستافەكە لاى نەبەن، كەم رۆژ هەیە بەو كەس و لایەنانە نەوەڕێت كە رەخنە لە دەسەڵاتى تاڵەبانى و بەرهەم و كۆسرەت ئەگرن!. ئاخر فەلاح كە لەهەموو ژیانیدا خاوەنى دوو بابەتى جوان نیە، بابەتێكى فكریى نییە، ئەگەر وانەبێ چۆن لە ستافەكەدا جێى ئەبێتەوە؟
حەرباى شەشەم عەدالەت عەبدوڵڵایە، ئەو ناعەدالەتەى كە لەبەر خاترى ئەوەى ئۆتۆمبێلێكیان نەدایێ، خۆى بەلەسە كرد و گۆڤارى واڵاپریسى دامەزراند، بەڵام سەیر لەوەدایە تائێستاش لەزنجیرە ((یەك))ى موچەى كارمەندانى دەزگاى راگەیاندنى یەكێتى بڕى ((1,500,000) یەك ملیۆن و نیو موچەیەتى، لەكاتێكدا هیچ پۆستێك و ئەركێكیشى لەوێ نەماوە-ئەگەر نكۆڵى بكات ئەوا بەڵگەنامەى رەسمى بڵاوئەكەینەوە-.
حەرباى حەوتەم كە لە هەموویان قێزەونترە هەڤاڵى تێكۆشەر ستران عەوڵایە كە لەبەر پەیوەندیى لەگەڵ كچان ناویان ناوە ستیان یان ست ڕان). ئەم هەڤاڵە تێكۆشەرە كە كەركوكیەو بەزنجیرە وتار لەسەر مادەى 140 ئەنوسێ، خانووەكەى لە كەركوك بە عەرەب فرۆشت، دواى ئەوەى لەئەنجومەنى وەزیران گەورەترین گەندەڵ بوو، دواتر بۆ خۆژیاندنى خۆى و بنەماڵەكەى لافى دامەزراندنى یەكەمین رۆژنامەى ئەهلى لێئەدا كە رۆژنامەى ئاسۆ بوو، بەقەڵەمبازێك بۆوە بەحیزبى تەنها بۆ ئەوەى شەڕى گۆڕان بكات. دەزگاى خەندان كە ئەو خاوەن ئیمتیازى بوو، ناویان نابوو خێزان، ئاخر ئەم كەسانەى لەوێ دامەزراند بوو بەڵگەشمان لەبەردەستایە:
-شیلان فەتحى خێزانى وەك بەرپرسى سەنتەرى راپرسى لەكاتێكا هیچ جۆرە راپرسییەكى ئەنجام نەداوە
-سازان فەتحى ژنخوشكى كە ماوەیەك لەمەوبەر رەقابە فەسڵى كرد
-گۆران فەتحى ژنبراى كە ئێستاش لە خەندانە
-خەندە جەمالى ژنى گۆران فەتحى
-رۆكانى براى ستران وەك پارێزەر
-شەرەفەدینى براى وەك پەیامنێرى كەركوك
هەروەها كۆمەڵێك گرێبەستى لەگەڵ كەسانی تر مۆر كردووە بەبێ ئەوەى كار بكەن، لە ئایندەیەكى نزیكیشدا ئەو گرێبەستە تەزویرانە بڵاوئەكەینەوە
ئێستاش كۆمەڵێك بەچكە حەرباى تر لە كوردستانى نوێ ماون، بەڵام ناوهێنانیان بۆ ئەو كاتە بەجێ ئەهێڵین بزانین ئایا گەورە ئەبن و وەجاخى سەرەتان یان بڵێین ستران روون ئەكەنەوە یان نا؟

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە