ئەرێ بە ڕاست ....... ئێوە چ مرۆڤ گەلێکن ؟؟!!
Thursday, 07/04/2011, 12:00
ئێوە کە تینوو یەتیتان بە خوێن دەشکێ ... چۆن جامێ ئاوى سازگار لە ئێمە دەگرن !!! ئێوە کە هەر بە کوشتن ئارام دەگرن ... چ ئەمەلێ لە گۆڕدایە تا ئێوەى پێ ئیسلاح ببن !!!
هەر بکوژن .... هەر ببڕن...تا ئەتوانن...بزانن ئەوە ئێمەى گوڵ بەدەستین کە هەمیشە ئیرادەمان بە هێزترە تا ئێوەى چەک بە دەست .... بەڕۆژ سیناریۆ دزێوە کانتان بخەنە کار بۆ ئەو خەڵکە هەژارە و بە شەویش چە تەکانتان... تا بەربنە گیانى ...ژن و مندڵ وقوتابى و زانا و مامۆستا.... ئێوە فێرن بە بۆنى باروت و دوکەڵ... ئێمەش بە گوڵ و ڕەیحانە .... ئێوە لەگەڵ دەنگى تەقە و ژاوەژاودا گۆشکراوون.... ئێمەش ڵەگەڵ دەنگى ناسکى بوول بوولى بە یان و ناڵە و دەف و شمشاڵى شوان .... ئێوە لەگەڵ دیمەنى خوێن و تاریکى و ڕەشیدا ڕاهاتوون .... ئێمەش لەگەڵ دیمەنى ناسکە
بە یانی یەکى تەڕى بەهارى ئەم کودستانە ......ئێوە هەر بە تۆقاندن فێرن ......نازانن ماناى بەزەیى....حاشا... ئێوە غە ریبن بەم کوردستانە .... بە ئاو و هەوا و کەژ و کێوى ئێرە.... ئەم دڵڕەقیەتان لە کوێ وە هێنا ؟؟!! چ جێ یەکى ئێرە بۆنى دڵڕەقى لێ دێ تا ئێوەى فێرکردبێ ؟؟!! نازانم چۆن دەتوانن باوک بن ؟؟!! کە باوکایەتى لەکەسانى کە زەوت دەکەن و لەباوکایەتیان دەخەن ...... چەندین منداڵ هەتیوودەخەن .... لە وێناى ئەنەسەکان...
ئاااااخ....چ ویژدانێک.... چ دڵڕەقێک ئێوەى پێ ڕەوایە .... دڵنییام کە ڕۆڵە کانى خۆشتان گەو رە ببن .... هەربە زیندووى لە دڵى خۆیانا لە گۆڕتان دەنێن ...
چۆن دەتوانن هاوسەربن ؟؟!! لەکاتێکدا چەندین تاراى سپیتان ڕەش کرد ..... چەندین هیواو ئاواتتان لە گۆڕنا ..... جەرگى چەندین ژنى بەش مەینەتى ئێرەتان لەت لەت کرد ... ئەرێ بەڕاست ...
ئێوە چ مرۆڤ گە لێکن ؟؟؟!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست