جێگره مۆمیا کراوه‌که‌ی مه‌سعودو هێسرهوانهکهی سه‌ری ره‌ش و سمێڵ قهیتانیهکهی مه‌کته‌بی سیاسی.
Saturday, 18/04/2009, 12:00
ره‌نگه له ناو خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و کادیرو پیشمهرگهکاندا ئه‌م سێ ناوه‌ی سه‌ره‌وه بخرێته ده‌نگدان هه‌مو به‌کۆی ده‌نگ یان جێگره مۆمیا کراوه‌که یان سمێڵ قهیتانیهکه ی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێرن ، به‌ڵام من ته‌نها و گه‌ر که‌سیشم له‌گه‌ڵدا نه‌بێت ده‌نگ بههێسرهوانهکهی سه‌ری ره‌ش ده‌ده‌م و هه‌ر ئه‌و هه‌ڵده‌بژێرم چو ، عه‌لی عبدوڵا که‌هه‌ر له سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه تا ئێستا له مرۆڤێکی مۆمیا کراو به‌ولاوه هیچی دیکه نیه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانێ بۆخۆشی بریارێک ده‌ربکات و قسه‌شی بایی پولێک قه‌ڵب لێ وه‌رناگیرێ و تائێستاش که‌س نه‌به‌باش و نه‌به‌خراپ ناوی نه‌هێناوه ، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر رونی بکه‌مه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی هه‌ورامی هه‌یه ده‌ڵێ پادار گیره بێ پێ ماڵی وێمانه، یانی پێدار بگره بێ پێ ماڵی خۆمانه ، عه‌لی عبدوڵای به‌سه زمانیش بێ پێیه‌و مۆمیایان کردوه .
فازڵ میرانیش که ناسراوه به سمێڵ قهیتانیهکهی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌رو ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه ناتوانێ ته‌حه‌فوزێکی هه‌بێ له‌سه‌ر هیچ مه‌وزوعێک یان ساناترین ره‌خنه بگرێت ، به‌ڵام ده‌توانێ خۆی به‌سه‌ر جه‌وهه‌ر نامیقدا رابوهشێنێت و له میدیاکاندا هه‌زیلانه بکه‌وێته زهمو زه‌مکاری و لاپه‌ره‌یه‌کی رۆژنامه بێ سه‌ره‌و به‌ره‌که‌ی خه‌باتی پێ ره‌شبکاته‌وه که ئه‌و رۆژنامه‌یه نه سیاسیه‌و نهکۆمهڵایهتی و جگه له به‌رپرسان که‌سێکی که نایخوینێتهوه ، دیاره ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌م دواییه‌ش که سمێڵ قهیتانیهکه کردویه‌تیه سه‌ر جه‌وهه‌ر نامق رۆبۆرتانه بوه‌و به خواستی خۆی نه‌بوه ، لێره‌دا که‌سایه‌تی فازڵ میرانیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که هێنده زه‌عیف و ترسنۆک و بێ وه‌فایه ، چونکه به‌درێژایی ساڵانی شاخ و شار و تا ئه‌وکاته‌ش که جه‌وهه‌ر نامق هاته‌وه ماڵه‌که‌ی خۆیی و کۆیله‌یه‌تی پێ قبوڵ نه‌کرا هه‌ر هاورێ و هاو سه‌نگه‌ر بوون ، ئالێره‌وه که‌سایه‌تی و ناپاکی وکۆیله‌یه‌تی فازڵ میرانی به‌ده‌ر ده‌که‌وێت و له‌و ساته‌شه‌وه که فازڵ میرانی ئه‌م که‌له شه‌کره‌ی شکاندوه تانوسینی ئه‌م باسه‌ش له لایه‌ن تاکی کورده‌وه شه‌رمه‌زار ده‌کرێت و له نێو کوچه‌و کۆڵان و بازاردابوهته وێردی سه‌ر زمان و جنێو باران ده‌کرێت .
منیش لێره‌وه به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێم گه‌ر هاتو خوانه خواسته له نێوان ئه‌م سێ ئاده میزادهدا پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردن هاته ئاراوه ده‌نگ به هێسرهوانهکهی سه‌ری ره‌ش بده‌ن چونکه ئه‌و هێسرهوانه ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه له ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و مه‌کته‌ب سه‌رۆکدا ، هه‌رکه‌سێک ئیشی که‌وتبێته ئه‌و هێسرهوانه نه‌ی خستۆته به‌یان و بۆخۆی کاره‌که‌ی بۆ راپه‌راندوه ، که‌واته هێسرهوانهکه له جێگره مۆمیا کراوه‌که‌و سمێڵقهیتانیهکه قودره‌تی زیاتر و به‌ریز تره. نه‌ک که‌سانی وه‌ک فازڵ میرانی بێ ئابرو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست