کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژیانمان له‌ده‌ست گورگی هار قوتار کرد، به‌ڵام هاویشتمانه‌ به‌رده‌م چه‌قه‌ڵ!

Sunday, 05/04/2009, 12:00


هێشتا به‌دڵی من له‌ کوردستان پۆست نانوسرێت ،هێشتا ره‌خنه‌و ناو زراندنی جه‌لال و مه‌سعودو هاوپێوه‌نده‌کانی خاتر ده‌گیرێن ، ئه‌مانه‌ ده‌بێت بێ ئابرویان بکه‌یت حه‌یاو ناموسیان له‌ هه‌مو دونیا بۆ نه‌هێڵیت ، که‌رامه‌تیان بشکێنیت ، بیانه‌که‌ی به‌ په‌رۆی بێنوێژ، شه‌ره‌فیان بروشێنیت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ مانه‌ بێشه‌ره‌ف تر نیه‌، وه‌ک سه‌گ سنکیان که‌یت، بیان که‌یت به‌ قوربانی سه‌گ، چونکه‌ سه‌گ حه‌یوانێکه‌ به‌ڵام هه‌زار هێنده‌ی جه‌لال و مه‌سعود و هه‌تیو مچه‌کانی چوار ده‌وریان به‌وه‌فایه‌، ئه‌مانه‌ تاسه‌ر ئێسقان خائین و تاوانبارن ، خوێن مژو به‌کرێ گیراون ، ئه‌مانه‌ کاسه‌لێسی دوژمنانی کوردبون له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، ئه‌مانه‌ ده‌بێ سیخی سور بکه‌ی به‌ سکیانداو داخیان بکه‌ی ، لوتو گوێیان ببری ، به‌چه‌سپی دوقولوی ئه‌سڵ په‌ڵه‌ی ره‌ش به‌نێو چاوانیانه‌وه‌ بنه‌خشێنی، هێشتا هه‌ر به‌دڵی من نابێ.
وه‌رن با کوده‌تایان لێبکه‌ین ، وه‌رن با به‌ردبارانیان بکه‌ین ، وه‌رن باشاربه‌ده‌ریان بکه‌ین ، وه‌رن باسامنه‌کانیان له‌ نێو خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماودا دابه‌ش بکه‌ین ، نه‌هێڵن به‌ پێلاوه‌کانی پێی خۆیانه‌وه‌ ده‌ربازیش ببن ، با به‌ پیی پێخاوس ئه‌م ووڵاته‌ به‌جێ بهێڵن ، وه‌رن به‌ به‌ ریباته‌ سوره‌کانیان بیان خنکێنین. وه‌رن به‌ قسه‌م بکه‌ن ئه‌گینا دوارۆژێکی نادیار چاوه‌رێمان ده‌کات ، چونکه‌ ئه‌مانه‌ هه‌تیومچه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان رۆژێک دادێ بمان فرۆشن هه‌روه‌ک فرۆشتوینیان، ئه‌وه‌نیه‌ جه‌لال چه‌کی له‌ تورک وه‌ر گرتوه‌ بۆ لێدانی په‌که‌که‌ ، ئه‌وه‌نیه‌ پێیه‌کیان له‌ ئێرانه‌و پێیه‌کیان له‌ تورانه‌، تۆبڵێی بۆچی ده‌چن ؟
ئاخر کوردی به‌ش مه‌ینه‌ت تۆ له‌ده‌ست گورگ خۆت نه‌جات دا به‌ڵام خۆت هاویشته‌ به‌رده‌م چه‌قه‌ڵ، پێت وانیه‌ رۆژێک برسی ببێ بتخوا؟ جا به‌خۆت ده‌زانی که‌ نه‌ی خواردوی، راپه‌رینت کرد هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژی به‌ڵام مافیاکانی کوردستان دوهه‌م ئۆکسجینی کاربۆنیشی لێ گرتویت ، ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی کردوییت هه‌رچی درگا هه‌یه‌ لێی داخستویت، چاوه‌رێی چی ده‌که‌ن ، ده‌یخه‌نه‌ ده‌ست خوا ؟ ده‌ڵێن خوا که‌ریمه‌، منیش ده‌ڵێم خوا که‌ریمه‌ ، به‌ڵام خۆ خواش ئه‌قڵ و شعوری پێ به‌خشیوی تا چاک و خراپ جودا بکه‌یته‌وه‌ ، بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ گوێی ئه‌م ریشه‌ سپیمه‌ بکه‌ن و یه‌ک بگرن بۆ له‌ناو بردنیان ، ئێوه‌ش نوسه‌رانی کوردستان پۆست سیاسه‌تی نوسینه‌کانتان بگۆرن ، نه‌رمی مه‌نوێنن له‌ نوسینه‌ کانتان ، ره‌خنه‌ کانتان نه‌ک به‌چه‌کوش به‌ڵکو با به‌ مێکوتێکی سه‌رزلبێت، وابێت مێشکیان پان بکرێته‌وه‌ ،ئێوه‌ ش ره‌وه‌ندی کورد ووڵاتانیان لێ تێبگه‌یه‌نن ، پییان بڵێن ئه‌مانه‌ له‌ میله‌ت بوون به‌ هه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر گه‌ر فریامان نه‌که‌ون حه‌په‌لوشیان کردوین، کێچ بکه‌نه‌ که‌وڵیان تا به‌ده‌نگتانه‌وه‌ دێن، ئێوه‌ ستافی کوردستان پۆست دیکۆمێنته‌کان زیندانی مه‌که‌ن لای خۆتان ، نیشانی هه‌مو دونیای بده‌ن ، پیان بڵێن ئه‌مانه‌ شه‌ره‌فی میله‌تێکی مه‌زڵومیان له‌ به‌ین برد، سامانی ئه‌م گه‌له‌یان تاڵان کرد .پێیان بڵێن ئه‌وه‌ی به‌عس بۆی ته‌واو نه‌کرا ئه‌مان به‌زیاده‌وه‌ ته‌واویان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە