کاک نێچیر زۆر به درۆ شاخ داره‌کانت پێکه‌نیم ، هاهاهاها!
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
زه‌عیم علیش زه‌عیفی فه‌رمانده‌ییه‌کانی لای شێخ جه‌عفه‌ر باسکرد!پێکه‌نینم ته‌نها به ئه وه ده‌هات 16 ساڵه له ئه‌و میدیانه‌ی که تۆ باسی خراپه‌یان ده‌که‌یت که ئه‌وان هه‌میشه راستگۆیانه ده‌نوسن به‌ڵام تۆ‌و ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵ و فهسادهکهت درۆر ده‌که‌ن و ئێستا که شهرواڵهکهتان هاتۆته خوارێ وهه‌ڵبژاردن له پێشه که‌و تونه‌ته درۆ کردن هه‌ر وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یتان ، ده‌تانه‌وێ سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردوستان بۆ لای خۆتان رابکێشن ، منیش پێت ده‌ڵێم ئه‌و عه‌یامه گوزه‌شت که خه‌ڵکی برواتان پی بکات جونکه متمانه‌ی ته‌واوتان لای میله‌ت نه‌ماوه و زه‌ربی سفرن ،به‌چی ئابرویهکهوه ئێستا باسی گه‌رمیان ده‌که‌یت و فرمێسکی درۆینی بۆ ههڵدهرژیت ئه‌وه چی حهیایهکه ، 16 ساڵه میدیای ئازاد سه‌رو پۆته‌ڵاکی ئێوه داده‌گرێته‌وه که دزو فه‌سادو گه‌نده‌ڵ و شه‌رواڵپیس مه‌بن ، خزمه‌تی میله‌ت بکه‌ن ، پێتان ده‌ڵێن داهاتی کوردستان مه‌دزن و له بانکه کانی ئه‌وروپا مه‌یان شارنه‌وه ، پێیتان ده‌ڵێن کچانی کورد ئه‌تک مه‌که‌ن ، پێتان ده‌ڵێن جاسوسی بۆ دوژمنانی کورد مه‌بن، پێتان ده‌ڵێن به‌ری ره‌نجی خه‌باتی ئه‌م میله‌ته له سۆزانیه‌کاندا سه‌رف مه‌که‌ن ، پێتان ده‌ڵێن خه‌ڵکی برسی مه‌که‌ن ، له‌مه‌زیاتر ئه‌و میدیا ئازادانه چی ووشه‌یه‌کیان له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمن نوسیوه بۆ ئیشاره‌تت پێ نه‌دا له به‌رده‌م قوتابیه‌کانی په‌رله‌مان ، کهنهبینرا ته‌نها کهسێکێان له سه‌ر ئه‌و به‌ناو متمانه‌یه‌ی که به‌خشیوتانه به جێگره‌که‌ت (عیماد ئهحمدو هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆ‌و داماوهگیرفان خاڵیه‌کانی پێشمه‌رگه که له‌تاو بێ موچه‌یی هه‌مو سه‌رگه‌ردان بوه، تۆراست ده‌که‌یت و میدیا ئازاده‌کان درۆ وانیه؟ له وته بێنرخهکانتا باس له وهدهکهی وڵاتان ته‌نها چاو له‌وه‌ده‌که‌ن که مافی مرۆڤ و مافی ژن و دیموکرسی گرنگه
به‌ڵام ئیتر باسی ئه‌وه‌ت نه‌کرد که ئێمه که‌وتوینه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی توند سه‌باره‌ت به‌و تاڵان و برۆیه‌ی ده‌ستمان داوه‌تێ ، ئه‌ی بۆ تکات نه‌کرد که له خۆته‌وه باچی دیکه دزی نه‌که‌ین و میله‌ت له مه‌زیاتر برسی نه‌که‌ین ئیرت جێگا نه‌ماوه پاره‌ی میله‌تی لێ بشارینه‌وه. بۆ ئه‌مه‌یان روت هه‌ڵنه‌هات باسی بکه‌یت .
تائێره زۆرت پێ پێکه‌نیم ، ئه‌وه‌شی که ماوه لێره‌دا ئیشاره‌ی پێ بکه‌م چه‌ند شتێکه .
1| له‌م رۆژانه‌ی رابوردو زه‌عیم علی و شێخ جافری تازه وه‌زیر له دانیشتنێکیاندا باسی هێزه‌کانی هه‌ردو لایان کردبو ، به‌لام زه‌عیمی شه‌رواڵپیس زه‌می هه‌ندێ له فه‌رمانده‌ییه‌کانی پارتی کردبو که یه‌ک له‌و فه‌رمانده‌ییانه ، فه‌رمانده‌یی سلیمانی بوبو ، به‌ڵام نێچیره فه‌نی ده‌زانی وه‌ڵامی شێخ جعفه‌ر بۆزهعیمه کۆیله‌و خوێری پیاوه‌که‌ی تۆ چی بو، پێی گوتبو کاک زه‌عیم هه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌ییه بو که یه‌کیه‌تی گیری خواردبو به‌ده‌ستیه‌وه، ئه‌م قسانه‌ش به موبایل ته‌سویر کراوه به‌ڵام ده‌بێ به‌دوایدا بچین و به هه‌ر نرخێک بێت به ده‌ستی بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی دواجار خۆت‌و مامه ههشایهرهکهت داوای به‌ڵگه‌مان لێ نه‌که‌ن.
2\ ده‌زانی له کاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی دوشمه هه‌رچی پێشمه‌رگه‌ی ئێوه هه‌یه له ژوره‌کانی ناو باره‌گا کاندا له چاوه‌روانی ئه‌وه‌دا بوون که شێخ جه‌عفه‌ر ببینن بۆ سوێند خواردن و چهمولهیان دادبو به دیار که‌ناڵه‌کانه‌وه ، کاتێکیش شێخ جه‌عفه‌ر سوێنده‌که‌ی خوارد له هه‌مو لایه‌که‌وه پێشمه‌رگه کانی ئێوه دایان له چه‌پڵه رێزان ، من هۆکه‌ی باس ناکه‌م به‌ڵام خۆتان له‌من و له پێشمه‌رگه‌کانتان باشترده‌زانن .
3\ له کۆی ئه‌و هه‌مو به‌ناو په‌رله‌مان تاره ته‌نها حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود که به‌دیار ده‌که‌وت به نابه‌دڵی و وه‌ک ئه‌وه‌ی سوغرهی پێ بکه‌ن ده‌ستی بۆ هه‌ڵبرین ، ئایا به‌رای ئێوه هه‌م سێ وه‌زیره هێنده مایه‌و مورو خاوه‌ن ره‌وشتی به‌رزن ، ئه‌ی بۆ له‌ماوه‌ی ئه‌م 17 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆ گهنتان متمانه‌تان پێ نه‌داون ، یان په‌رله‌مانتاره هیچ له بارانه بوه‌کان سیفاتی په‌رله‌مانتارییان تێدانیه و له‌تاو موچه مۆڵ‌و چه‌وره‌که‌ی خۆیاندا نه‌یان توانی ده‌ست به‌رز نه‌که‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست