کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لیستى ئیسلامى، یان تاكە لیستى بەدیهێنانى ئامانج و بەرژەوەندییەكانى بزوتنەوەى ئیسلامى!

Friday, 30/10/2009, 12:00


هەروەك ئاشكرایە لەچەند مانگى ڕابردوودا هەڵمەتى هەڵبژاردن گوزاشت، هەروەها هەڵبژاردنیش ئەنجام درا، هەریەكەو بە شێوازێك باسى ئەنجامدانى خزمەتگوزارى دەهۆنیەوە كە لەدواى هەڵبژاردن ئێمە كە گەیشتینە پەرلەمانو حكومەت ئەم كارە باشانە ئەنجام دەدەین. بەڵێنەكانیش كە بەهاوڵاتیان دەدرا شتى جوانو چاك بون، بەڵام بەشێوەیەكى گشتى سەرجەمى بەڵێنە وتراوەكان بەپێى لایەنەكان جێبەجێ كردنو نەكردنى دەگۆڕێت باسى ئێمە ئەمەنى یە، ئەوەى كە زۆر ناشازو نەشیاوە لیستە ئیسلامى یەكەى بزووتنەوەى ئیسلامى یە كە بەناو خەڵكیدا لیستى خۆى وا بڵاوو كردەوە كە تاكە لیستى ئیسلامى یەو سەرنجى خەڵكانێكى بەلاى خۆیدا پەلكێش كرد تەنانەت لە كۆمەڵو لایەنەكانى تریش. لافو گەزافى ئەوەى لێ دەدا كە كۆمەڵێك پڕۆژەى جوان بە ئەنجام دەگەیەنێت هەروەها دژى گەندەڵى دەوەستێتەوە سەیرەكە لەوەدا یە ئەوكەسانەى كە دەنگیان پێدا لەبەر ئەوەبوو كە بزووتنەوە وەڵامى پرسیارەكانیانى لایە كەچى وەك بینیمان وا دەرنەچوو نوێنەرەكەیان لەگەڵ ئەم چەند دانیشتنەى پەرلەمان لە پێشى پێشەوە دانیشتووەو نققەى لێوە نەدەهات ئاى(سیاسەت بنى چەند قوڵە) چەند خۆشە بەتایبەت بۆ ئەوانەى كە بزووتنەوە نەبوونو دەنگیان پێدا لەدواى ئەو هەموو وەعدانەى كە دەیاندا بە هاووڵاتیان هەر لەسەرەتاوە لەلاى پەرلەمانتارانى بزووتنەوە دنیا بوو بە شامى شەریف، ئاخر خۆ ناحەقیشیان نى یە چونكە لەگەڵ لیستى كوردستانى وەعدو بەڵێنى تایبەتییان هەبوو. گفتیش بە خەڵكى دەدرێت بەناوى تاكە لیستى ئیسلامى یەوە خەڵكى كەیفى خۆیەتى دوایى دڵیان چاك دەبێت! بەهەرحاڵ تاكە لیستى ئیسلامى دەركەوت كە تاكە لیستى بەدیهێنانى بەرژەوەندى یەكانى بزووتنەوەى ئیسلامى دەرچوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە