کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپیشاندانی خه‌لکی له‌ پیره‌مه‌گروون ، ده‌ربڕی بێزاریی خه‌لکییه‌ له‌ دژی گه‌نده‌لی ده‌سه‌ڵات.

Thursday, 24/12/2009, 12:00


به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پیشتگوێخستنی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دانیشتوانی پیره‌ مه‌گروون خۆپیشاندانیك سازده‌كه‌ن و رێگه‌ی سه‌ره‌كی دووكان سلێمانیش ده‌گرن و داوای لابردنی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌رێوه‌بره‌ی ئاسایش ده‌كه‌ن.
سه‌عد چاوشین یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ران به ‌ئاژانسه‌کانی راگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین هه‌روه‌ها دژی وته‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌له‌به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نه‌ورۆزدا وتبووی (خه‌ڵكی پیره‌مه‌گرون كوێرن و چاویان كاره‌كانی حكومه‌ت نابینن)، بۆیه‌ ئێمه‌ داوای لابردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی وبه‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و ئاسایش ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵن و تاكوئێستا هیچیان بۆشاره‌كه‌ ئه‌نجامنه‌داوه‌، ناوبراو و تیشی خۆپیشانده‌ران زیاد له‌500 كه‌س ده‌بن، هه‌روه‌ها رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران و ته‌قه‌كردن روویداو یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌رانیش به‌خه‌ستی برینداربووه‌. هۆكاری‌ ڕووبه‌روبونه‌وه‌كه‌ش له‌ به‌رئه‌وه‌بوو به‌رێوبه‌ری‌ ئاسایشی‌ ناحیه‌كه‌ به‌ بۆ كس دای‌ له‌ هاوڵاتی‌ خۆپیشانده‌ر (دڵشاد سه‌رمۆردی‌).
جێگه‌ی‌ باسه‌ تا دوایین ساته‌کانی خۆپیشاندان  ڕیگه‌ی‌ سلیمانی‌ دووكانیان به‌ربه‌ست كردوه‌, و ڕێگه‌که‌یان داخست.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە