کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ژن هێنانى مامۆستا عەلى باپیر قوڕ كردنە سەر لیستى كۆمەڵى ئیسلامى یە!!!

Thursday, 12/11/2009, 12:00


سلێمانى
ماوەیەكە مەسەلەى ژن هێنانى مامۆستا عەلى باپیر بۆتە بنێشتە خۆشەى سەرزارى چینو توێژەكان هەتا ئێرە ئاسایى یە چونكە هەر ئەو چاوەڕوانە دەكرێت بەتایبەت لە لایەنو كەسە عەلمانى یەكان، بەڵام ئەوەى كە ئاسایى نى یە ئەوەیە ئەم قسەو بەدەمەوە هەڵبەستنانە زۆر بەداخەوە لەلاى هەندێ لە فەردو لایەنە ئیسلامى یەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە، بە بێ ئەوەى چوبنە بنجو بناوانى ئەنجام دانى ئەسڵى ئەم كارەى جەنابى مامۆستا عەلى باپیر من بۆ بەرچاو ڕۆشنى هەموو لایەك حەزدەكەم ئەوە بخەمە ڕوو ژن هێنانى مامۆستا عەلى باپیر بەپێى ئەم پێوەرانە هیچ ناشەرعى یەكى تیانى یە،
یەكەم: كەدەوترێت مامۆستا ژنى سێ هەمى هێناوە باسى ئەوە ناكرێت كە یەكێك لە هاوسەرەبەڕێزەكانى بە ڕوداوێكى دڵتەزێن كۆچى دوایى كرد كەواتە لەم حاڵەدا مامۆستا یەك هاوسەرى هەیە، ئەم هاوسەرەشى توشى نەخۆشى فەقەرات بووە چەند جارێك سەردانى تارانى پێ كراوە سودێكى واى نەبووە جگە لەوەى سەردانى دكتۆرەكانى كوردستانى كردووە بۆیە دكتۆر پێى ڕاگەیاندووە كە نابێت هیچ ئیشێك ئەنجام بدات و خۆى ماندو بكات هەروەها من وەك شایەد حاڵێك ماوەى چەند مانگێك لەمەوبەر سەردانى ماڵیانم كرد لەگەڵ خێزانم زانیم كە ئافرەتێكى خزمیان هاتبوو بۆ هاوكارى كردنیان لەبەر ئەوەى خێزانى تواناى نەبوو، بۆیە ئەگەر خێزانى مامۆستا كەمێكیش لەسەر دڵى گران بوبێ خۆ لەلایەن مامۆستاوە پرسى پێ كراوە، باشە لە وەها كارێكدا مامۆستا كەماڵەكەى یەكێك لە قەرەباڵخترین ماڵە بۆ سەردانو میوانى ئێ خۆ كچەكانیشى بە شوداون ئەى ئەگەر بهاتایەو مامۆستا چەند خزمەتكارێكى هەبوایە دەبو ئەو كاتە چ هەڵایەكى لەسەر بنرایاتەوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەندێك كەس بەم نانو پیاز پێوە خواردنەش ناوەستن ئەوە بڵاو دەكەنەوە كە خێزانەكەى تۆرابێت كە ئەمە جگە لەدرۆیەكى شاخدار هیچى تر نى یە زنهێنانى مامۆستاو هەركەسێكى تر كارێكى تایبەتى یەو هەركەسەو لە خۆى بەر پرسە
دووەم: گوایە ئەم كارەى مامۆستا كاریگەرى لەسەر حیزب دەبێتو دۆستو لایەنگرانى كۆمەڵى ئیسلامى توشى شۆك كردووە بە پێچەوانەوە ئەوەى من بزانم وەك كارێكى تایبەتى تەماشا دەكرێت پرس كردنى مامۆستاش بە سەركردایەتىو مەكتەب سیاسى كارێكى زیادەیە. هەروەها بە ئەنجامدانى ئەم كارەى مامۆستا هیچ ئینساف نى یە كە بووترێت بەكەڵى ئەمیرایەتى نایەت منیش بڕوام وایە جگە لە مامۆستا كەسێكى تر ڕەنگە نەتوانێت ئەو بەر پرسیارێتى یە وەر بگرێت.
Gmail.com@halojaf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە