گۆشەگیری ئەوپەری ستەمی فاشیزمە
Thursday, 26/07/2012, 12:00
دۆزی ڕەوای ئازادی نەتەوەی گەلی كورد لە پێناو ڕزگاری وسەربەخۆی, دو(2) سەدەی بەسەردا تێپەڕی و ئەمڕۆش هێشتا نەتەوەكەمان بۆ ئازادی تێكۆشان دەكات.28 شۆڕش لە دژی داگیركاری و خۆین مژی لە ئەم نیشتیمانەدا هەڵقولاوە. یەكەمین شۆڕش بە پێشەنگایەتی بابانەكانی شاری سلێمانی لە ساڵی182 دا لە دژی پاشاكانی عوسمانی دەستی پێكردو ئەم زنجیرە ناڕەزاییە دەس بە دەس هەتاكو ئەمڕۆ بەردەوامە. ئەم شۆڕشانە جۆرێكی دەڕبڕینی ناڕەزای گەلەكەمان لە بەرامبەر كۆیلایتی بوو, ویستی ئازادی و دادپەروەری بوو, بەلام بە زەبری چەك سەركوت كران و رێبەڕی شۆرشەكانیش بە پەتی سێدارە سزادەدران. لە بەدرخانەكان هەتا سمكوی شكاك, سەید ڕەزای دێرسیم و شیخ سەعیدی پیران و قازی محمد و بە دەیان رێبەڕی دیكەی كورد بە شێوازی جیا جیا شەهیدكران و لە سێدارە دران.داگیركاران هەموو جارێ دو(2) مەرجیان لە پێش رێبەڕانی كورد داناوە: یان دەبێت خیانەت بكەی بۆ ئەوەی نەكوژرێت و ژیانی تاكەكسی خۆت بەسەر بەریت, یان ئەگەر خۆڕاگری بكەی ئەوا چارەنوسەت پەتی سێداریە.ئەم سیاسەتە, واتا قەدەخەكردنی كورد و كوردستان وەكو یاسای داگیركاری لە هەموو گۆرەپانەكانی ژیاندا بەجێكراوە.
ئەم سیاسەتە چەپڵە ئێستاش لە ناو نەچووە و رۆژ بە دوای رۆژدا خۆی زاڵا دەكات.وەك دەزانرێت رێبەڕ ئاپۆ(بەرێز عەبدولا ئۆجەلان) لە سالی 1999وە لە دورگەی ئیمراڵی دا, گۆشەگیر كراوە و لە ژیر قۆرسترین سیستەمی ئەشكەنجەی دەرونی و جەستەیدا بە سەردەبات. رێبەڕ ئاپۆ لە ئەنجامی پلانێكی نێودوڵەتی لە كینیا بە دەستی سیخورەكانی سیا و مۆساد ڕفیندراو رادەستی دەوڵەتی تورك كرایەوە.ئەوە 14 ساڵە لە زیندانی تاكەكسی ئیمراڵیدا رێبەرەكەمان رووبەرووی دڕندانەترین و بێ ئەخلاقانەترین مامڵەی كاربەدەستانی تورك ئەبێتەوە و چەن جارێك هەوڵی شەهیدكردنی لە ڕێگای ژەهرخواردكردن و پەلاماری جەستەی دراوە كە بە ووریایی پارَیزەرەكانی و گەلی كورد ئەم كردەوە شەیتانییە پوچەڵ كراوتەوە.دامودەزگا نێودەوڵەتیەكانیش كە بە قسەی خۆیان هەڵگری ئاڵای مافی مرۆڤەو دادپەروەرین چاوویان ئەم بارو دۆخە لە كوردستاندا نابینێت و بە نهێنی پشتگیری دەوڵەتی تورك دەكەن. هەر لە بەردوامی سیاسەتی قڕكردنی نەتەوەی كورد و ڕێبەرەكەیدا دەوڵەتی تورك لە بەرواری27/7/2011 وە هەتاكوو ئێستاش واتا زیاتر لە ساڵێكە مافی دیداری ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ بنەماڵەكەی وپارێزەرەكانی لێ زەوت كردوەو هیچ ئاگاداریەكیش سەبارەت بە بارۆدۆخی ژیانی نازانرێت.
دەوڵەتی تورك و زلهێزە هاوپەیمانەكانی بە ئەو سیاسەتی كە لە سەر ڕێبەرئاپۆ و گەلەكەمان پەیڕەوی دەكەن, دەیانەوە مێژووی دڵتەزێنی كورد جاریكێتر لە كەسایەتی ڕێبەرئاپۆدا دووپات كەنەوە. واتا تراژیدێایەكێتر بە سەر گەڵی كورد دا بەسەپێنن. بەڵام ئەم جارە ئێمە محكومی ئازادین و جگە لە ژیانێكی بەشەرف و ئابڕوومەندانە ئامادەنین سووكاییەی و بێ رێزی بە نرخەكانمان پەسەند بكەین.وەك چۆن كاتی پلان گێڕی نیودەوڵەتییەكەی 15/شووباتی 1999 لە چوارگۆشەی كوردستان بە ڕوحی نەتەوەی وە خاوەنداری لە ڕێبەرئاپۆ كرا ولە منداڵ ,پیر ,ژن وپیاو ڕژانە ناو شەقامەكان و بە دیان كوردی بە شەرەف ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا, ئێستاش بە هەمان ڕوحەوە ئەبێت هەموو چین و توویژەكان روناكبیرو كەسایەتی ئاینییەكان و كرێكارو بە تایبەت گەنجان خاوەنداری لە ڕێبەرئاپۆ بكەین. هەروەها داوا لە ڕێخراوە مەدەییەكان و پارتە سیاسیەكان دەكەین كە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن وهەڵویست بنوێنن بەرامبەر ئەو سیاسەتە چەپەڵانە. بۆ هەر كوردێكی بە شەرەف و مروڤەكی بە ووێژدان ئەمە ئەركێكی نیشتیمانییەو ئەخلاقییە.
لە سەر ئەم بنەماییە وەك گەنجانی وڵات پارێزی كوردستان داوا لە سەرجەم خەڵكی نیشتمان پەروەری باشووری كوردستان و بە تایبەت خەڵكی سلێمانی دەكەین ڕۆژی 27/7/2012 كاتژمێر 8ی شەو لەشەقامی سالم(سەهۆڵەكە) بەشداربن لە خۆپیشاندنی ئیدانەكردنی سیاسەتەكانی گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و گەڵەكەمان لە باكوور لە لایەن دەوڵَەتی توركەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست