کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەولەتی كوردی لە نیوان سەرمایەدارەكانی كوردستان و گۆڕاندا

Tuesday, 01/02/2011, 12:00




سەرلەنوێ هیزەكانی كوردستان بۆ چەواشە كردنی خەلكی، ژاوەژاویك دەخەنەوە، نەوشیروان داوای هەلوەشاندنەوەی پارلەمان دەكات كە خۆی بەشیكی پیكهینەریتی، دەستەودایەرەكەی تالەبانی و بارزانییش سەرسوورمان دەردەبرن.

بە پیچەوانەی سالانی رابووردووەوە، بەبێ گروپەكەی نەوشیروان، تالەبانی نەدەبووەوە بە سەرۆك كۆمار، ئەمە هەروەك چۆن بەبێ ژاوەژاوەكەی نەوشیروان تالەبانی و بارزانی بە ئاسودەگی لەسەر تەختی پادشایی دانەدەنیشتنەوە.
خەلكی دەستەویەخەی دەستەلات بووبوونەوە، پیاوانی دەستەلاتیش خەریكی خۆپیچانەوە بوون بۆ راكردنیكی تر. بەلام نەوشیروان، وەك چۆن شوان پەزەكان لە بن سیبەری دارێكدا مۆل ئەدات بۆ دۆشین، ئا بەو جۆرە سەرلە نوێ هەموو خەلكی لە سایەی دەستەلاتە گەندەلەكەی تالەبانی وبارزانیدا خڕ كردەوە، ئەمەیش بە مەبەستی تایبەتی و لە پیناوی جیبەجیكردنی ئارەزووە تایبەتیەكانی نەوشیروان خۆیدا. نەوشیروان دەیەویت وا لە خەلكی بگەیەنیت كە ئەگەر ئەو لەسەر تەختی پادشایی بوو، ئەوا خەلكی بە ئاسوودەگی ژیان دەگوزەرینن.

ئەمە هیچ نیە هەلخەلەتاندن نەبیت، وە ئەمەیش یەكەمجار نیە نەوشیروان هەلماندەخەلەتینیت. ئیمە شاهیدین بۆ مێژوو ئەو لە شاخەكان بە ئاشكرا لایەنگری دەرەبەگەكانی ناوچەی پشدەر بوو دژی بزووتنەوەی جووتیاران، ئیستا ئەو چۆن دەتوانیت لایەنگری هەژاران بیت لە شارەكان؟ ئەمە جێی سەرسوورمانە.
ئیستایش لەم یاریەدا كە جەماوەری تیا دەبیتە قوربانی، هیچ ناچنینەوە جگە لە مەرامە تایبەتیەكانی سیاسیە چاوچنۆكاكان، ئەو مەرامەی سامان و دەستەلاتی لە پشتەوەیەو هیچی تر. ئەوان برایانە هەموو شتیكیان لە نیوان خۆیاندا دابەش كرد، وە بە دان پیانانی نەوشیروان خۆی، ئەویشیان لە سامانی یەكێتی بێ بەش نەكرد. كام سامان؟ ئەو سامانەی لە خۆین و ئارەقی ناوشانی رەنجدەرانی خەلكی كوردستان كۆ دەكریتەوە، ئەو سامانەی لەسەر حسابی هەژار كردنی رەنجدەرانی كوردستانە، ئەو سامانەی پلەو پایەی سیاسی ئەوان بەرز دەكاتەوەو رەنجدەرانی كوردستان لەبەردەمیاندا بچووك دەكاتەوە، ئەو رەنجدەرانەی لە خۆینی خۆیان ئازادیان بە خەلكی دەبەخشی، ئەو رەنجدەرانەی دەیانەویست بە ماندووبوونیان دوونیایەكی نوێ پیشكەش بە خەلكی بكەن، ئەو رەنجدەرانەی بەبێ ترس بەرهەلستی شەوو تاریكیان دەكرد، ئەو رەنجدەرانەی باڕفتی شەوە ساردەكان ولیزمەی ترسێنەر، قرچەی هاوینی شاخەكان و تینوێتی، كەمینەكانی دەولەتی بەعس و جاشەكانیان، تۆپ و فرۆكە تۆقینەرەكان ریگایان پینەدەگرتن.
دەموچاوە بڵحەكانی كوردستان لەو هەموو شەهامەتە، لەو هەموو پیاوەتیە، لەو هەموو پالەوانێتیە پارەو پوول دەچننەوە، دەست لە ناو دەستی سەرمایەدارەكان هیزە پۆلیسی و داپلۆسینەرەكان بەهیز دەكن دژی منالان و خیزانی ئەو رەنجدەرانەی لە خوێنی خۆیاندا دەتلانەوە بۆ پیشكەش كردنی دونیایەكی بێ هەژاری بە نەوەكانی دوای خۆیان.

ئاخ، ئاخ بۆ تەنیا جارێك رێ دەكەوت لە سووچیكی مەزارە پیرۆزەكانتانەوە سەرێكتان دەهێنایە دەرو سەركردە بڵحەكانی دوای خۆتانتان بەچاوی خۆتان دەبینی، نە گردێك و نە دووان، نە بینایەك و نە سیان، نە سەیارەیەك و نە دەیان بەشیان ناكات، رووناكی هەموو گەڕەكە تاریكەكانی شاریش لە شەودا، تەنیا مولیدە گوێ كەڕكەرەكانی ئەوانە، ئەوان شەرم ناكەن بە چاوی خۆیان دەبینن هەموو مالێك تاریكە مالەكانی ئەوان نەبیت. وە دوای 20 سالیش لە دەستەلاتەكەیان، هەموو رۆژێك دەقیژێنن بە گوێماندا ئەمسال گرفتی كارەبا چار دەكەین، ئەمە لە كاتیكا كە هەر لەو سالە درۆینەیەی ئەواندا دەیان بینا بەرز دەكریتەوە، سەرمایەدارەكانی كوردستان وسیاسیەكان سامان لە زەویەوە تا ئاسمان هەلدەچنن. خوێنی رەنجدەران بووە سامان بۆ چەند سەرمایەداریك و سامانیش بووە پاریزەری دەستەلاتە بۆگەنەكەی ئەوان.
ئیستایش نەوشیروان دەیەویت بیرمان بباتەوە كە كوردستان لە دوو چینی جیاواز پیك دیت، سەرمایەدارەكان ودەستەلاتەكیان لە لایەك، وە رەنجدەران لە لایەك.
سیاسەتبازەكان لە خوێنی رەنجدەران سەرمایەو سامان كۆدەكەنەوە، هیزە پۆلیسیەكانی پێ بەهێز دەكەن دژی خەلكی، چەند سەرمایەداریكی بڵحی وەك فاروقی مەلا و بامۆكیەكانیش، وەك دیوی شاردراوەی دەموچاوە بڵحەكانی خۆیان بەكار دێنن بۆ داگیر كردنی هەموو سووچێكی شار. نە فاروقی مەلاو نە ئاسۆ بامۆكی و نە هیچ سەرمایەداریكی تر لە توانایاندا نیە بەبێ هاوبەشی كردنی سیاسەتبازەكان تەنیا پرۆژەیەك ئەنجام بدەن، ئەوان داردەستی دەستەلاتن، سیاسەتبازەكان دزیەكان بەوان دەكەن و پاشان لەگەلیان دابەش دەكەن، ئەوان دوو دیوی دراوێكن، دوو باڵی دەستەلاتێكن، دوو برالەن سامان دابەش دەكەن، نەوشیروانیش لەو سامانە بیبەش نیە. بۆیە دەبیت لە راپەرینی داهاتوودا هەموویان پیكەوە رووبەرووی هیرشی داهاتووی رەنجدەران ببنەوە، ئەوان هەموویان پیكەوە دەخرینە یەك قەفەسی تاوانەوە.
برووخێ دەستەلاتی تالەبانی وبارزانی وسەرمایەدارەكان، بروخێ پارلەمانی كوردستان بە دەستەودایەرەكەی نەوشیروانیشەوە.
سەركەوتن بۆ خەباتی رەنجدەران.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە