ئاگاداركردنەوەیەكى بەپەلە بۆ گشت ئەندامە دلسۆزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان
Wednesday, 01/07/2009, 12:00
ئەم بابەتە بۆ سنورى دەسەلاتى پارتى بنەماڵە دەگریتەوە داوادەكەین دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان بۆیە لێرەدا بەهەمووئەندامان و لایەنگرانى یەكێتى نیشتمانى دەلێم چۆن دەنگ دەدەیتە لیستێك كەتائیستا سود مەند نەبووى بەوەرگرتنى چارچە زەویەك وەك كریچیەك لەم سنورە لەكاتێكدا بەدەیان پارچە زەوى بەناهەق دراوەتە ئەندامانى پارتى بنەماڵەو بەعسیەكانى سەردەمى دیكتاتۆریەت هەموو بریارەكانى حوكمەت لە ناوچەو رێكخراوە فاشلیەكانەوە دەدرا لەكاتیكدا بۆ بۆتونەبوو وەك فەرمانبەرێك لە دامەزراوەیەكى حكومى دابمەزریت بەتەسكیەى ئەوان نەبى بەلام بۆ ئەوان هەبوو لەبیرت نەچێت لە بچوكترین مافى ژیانت بێبەش بوى بەجۆرێك مامەلەت لەگەڵدا دەكرا وەك ئەوەى خەلكى ئەم ولاتە نەبى لە كاتیكدا زۆرترین قوربانى دان و خۆیند ڕێشت لەپێناو رزگارى و سەربەخۆى كوردستان هەموو ئەو دستكەوتانەى كە دۆێنێ لە كوردستان بەدى هاتوون لەسەر دەستى پارتەكەى ئێوەبوو ئەمرۆ پارتى بنەمالەى بارزانى بەرهەمەكەى دەخوات هەروەك ئەمرۆش ئەم هەوڵە دەبینرێت لە بانگەشەكانى هەلبژاردن بۆیە پێتان دەلێم ئەندامە دلسۆزەكانى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لایەن گران چۆن دەنگ دەدەن بەلیستێك بەناو لیستى كوردستانى كەهیچ زەمانەتێك نیە ئەوشتانەى بەرامبەرتان كرا لەم سنورەى بنەمالە دووبارە نەبێتەوە وەئەگەر سەركردایەتى یەكێتى دەلێت لەداهاتوودا پشت بەرێكەتنامەى ستراتیجى دەبەستین ئەوە لەرابردوودا رێكەتنامەى ستراتیجیمان بینى كە دەتوانین ناوى بنین رێكەوتنامە تەنەزول بۆ بنەماڵە نەك رێكەوتنامەى ستراتیجى ئەندامان لایەن گران دۆستانى یەكێتى دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى درێژەپێدان و دووبارە بونەوە و بەكەم سەیر كردنى تۆیە بە كەسى پلە دوو بێبەش لە هەموو ماف ژیانێك لەم سنورى بنەماڵیە دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى شەرعیەتى دان و بەشدارى كردنتانە لە 31ى ئاب دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى درێژەپێدان جەوسانەوەى چینى هەژارو كرێكارە دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى گەندەل و نایەسانى و دزینو بردنى سامانى ووڵاتە دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى خوێندنى كورە مەسولە لە زانكۆكانى ئەروپاو دونیا وەرنەگرتنى تۆشە لە پەیمانگاكانى ناوەخۆ دەنگ دانتان بەلیستى كوردستانى لەدواتردا گەزینى پەنجەى پەشیمانیە دەنگ بدەن بەلیستى گۆران چونكە هەركاك نوشیروانە یەكێتیە جوان و ئازاوبویرەكەى دوینێ نەك یەكێتیە بێدەسەلات و ترسنوك و گەندەلەكەى ئەمرۆى ئازاد ئەرسەلان بایزو مەلا بەختیار دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان چونكە هەركاك نەوشیروانە دەتوانێت دەستى بنەمالە ببڕێت و رێگیرە لەبەردەم مانەوەى ئەم میرنیشنە لێرەدا رێزم بۆ سەرجەم چین و تویژو بێلایەن و حیزبە سیاسیەكانى ترى كوردستان هەیە كەباسى بێبەش بوون و لە ماف ژیانى ئێوەم تێدا نەكردوە لە ناخەوە ئازارم دەدات وە ماف خوران ئازارى ئیوەش ئەگەر زیاتر نەبى كەم ترنیە بەلام ئەم بابەتەم تایبەت زیاتر بوو بەئەندامان و لایەنگرانى یەكێتى لە سنورى پارتى بنەمالە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست