کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەموویان بە نەوشیروانیشەوە، دەسستیكی یەكگرتوون دژی كۆمەلانی خەلك

Monday, 15/03/2010, 12:00


هەموویان بە نەوشیروانیشەوە، دەستیكی یەكگرتوون دژی كۆمەلانی خەلك. هەموویان لە خزمەتی سەرمایەدا شەونخوونی دەكیشن. هەموویان ئەلقە لە گوێی ئاغاكانیان، وە دەبینن چۆن نەوشیروان و تالەبانی، جاریكی تریش كۆمەلانی خەلكی چەوساوەی كوردستانیان هەلخەلەتاندەوە. نە بارزانی، نە تالەبانی، نە نەوشیروان ناتوانن تەنیا ساتیكیش لە ژیانیان تەرخان بكەن بۆ خزمەتی چەوساوەكان، بۆ خزمەتی ئەوانەی كرێی كاری رۆژیكیان، بەشی سفرەی ئیوارەیەكیان دەكات و بەس. ئەوانە نەك هەر ناتوانن لە ئازاری سەختی نەبوونی و هەژاری و بیكاری و كرێچێتی تیبگەن، بەلكو بە هەموو تواناشیانەوە، بەردەوام، لەسەر حسابی برسی كردنی خەلكی چەوساوە، لەو سامانە زیاد دەكەن كە بامۆكیەكان و فاروقی مەلا و كۆمپانیاكانی نۆكان و كۆرەك خری دەكەنەوە، ئەو گردانە بالا تر دەكەن كە عەرشیكیان بۆ خۆیان پیكەوە ناوە لە سەری.

هەمووتان بەچاوی خۆتان دەبینن ئەوەی نەوشیروان ئەنجامیدا، بە خزمەتی بارزانی و تالەبانی كۆتایی دیت، ئەو بارزانی و تالەبانیەی بوخچەكانیان بۆ هەلاتنیكی تر پیچابووەوە، ئەوەتا جاریكی تر لەسەر تەختی عەرش، حوكمرانی دریژە پیدەدەن، هەروەك چۆن هەژار كردنی كۆمەلگا دریژە پیدەدەن، دزی و ساختەكاری و پاراستنی سامانی دەولەمەندەكان برەو پیدەدەن. ئەوان هەموویان، بە نەوشیروانیشەوە، دەستیكی یەكگرتوون لە پارلەماندا دژی هەرە هەژارەكانی ئەم كۆمەلگایە، كۆمەلگایەك كە لە ژیر هەر سەقفیكی تاریكدا، چەندان حیكایەتی جوانی پر لە پالەوانیتی و پر لە كارەسات دەبیسترێت، وە لە ژیر چراخانی هەر سەقفیكی پر لە سامانیشدا، چەندان حیكایەتی ناشیرینی پر لە دزی و درۆزنی و ساختەكاری دەبیستریت.

دەبا با نەوشیروان نەتان وەستینیت.
Email: [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە