ئه وه ی له مشک بێ جه واڵی ده دڕێ!
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
جه لال تاڵه بانی نه مرد تا به چاوی خۆی بینی و ئه و ئاواته شی هاته سه رئاواتی خیانه تانی تری که له ته مه نی خۆیدا کردوویه تی. به تایبه تی ئه و هه موو چاوه شی و ڕیسواییه ی که جه لال بۆ مه سعودی 31ی ئاب کردی له کاتی هه ڵبژاردنه کانی ساڵی ڕابردوو بۆ په ڕله مانی کوردستان. ئه و چاوه شییه ی که مه سعود خۆشی بۆ خۆی نه ک هه ر نه یکرد، به ڵکو به کوڕو برازاو عه شیره ته که شی نه کرد، ته نانه ت مه حه مه دی مه لا قادری و د. فوئادیش ومه سینه هه ڵگره کانی تریش وه ک ئه وه ی جه لالیان بۆ نه کرد. له کاتێکدا که ئه وان له زانکۆیی بنه ماڵه و کولیه ی مهسینه حه یاته که شه هاده ی ده ره جه یه کیان وه رکگرتووه. ئاواته که ی جه لال تاڵه بانیش ئه وه یه، که کوڕه که ی خۆشی واته قوبادی جوان ته علیم داوه تا هه مان چاوه شی و ڕیسوایی یه کانی باوکی بۆ مه سعودی سه رۆک جاشی 31ی ئاب ئه نجام بدا.
ئه وه تا ئه و قوباد تاڵه بانییه ی که به ناو نوێنه ری حکومه تی سێبه ری نێچیره، له ترسی ئه وه ی نه کا پارتی جێگه که ی ئه ویش به ده ردی جێگه ی د. به رهه می به رن، که د. ڕۆژیان له جێگه ی دانا له به غدا. که وتۆته بالۆره لێدان بۆ وه فدی بنه ماڵه، که به سه ردانێکی ئابڕووبه رانه و هیچ حساب بۆ نه کردنی میلله تی کورد و، به تایبه تیش یه کێتی به ناو هاوپه یمانی ستراتیژی(ته قڵه پێلێدان). که وتۆته چاوه شیه ک بۆ مه سعود و کوڕو برازایه که ی و چاوه شه کانی، به وه ی که وتارێکی له سایته که یدا نووسیوه به ناوی (ههرێمێك و زلهێزێك: پهیوهندییهكی تایبهت) وه هه روه ها سایتی روداو نێتیش دایناوه، وه ک هه موو ئه و شتانه ی تر که به بنه ماڵه هه ڵا ده ڵێن دایده نێ.
قوبادی جوجه جه لال باش ده زانێ که ئه و وه فده ی به سه رۆکایه تی مه سعود چوون بۆ ئه مه ریکا ته نها و ته نها وه فدایه تی بنه ماڵه یاخود پارتی بوون. وه هیچ فڕی به مه سه له ی کورد و هاوپه یمانی ناستراتیژی نێوان پارتی و یه کێتی یه وه نه بوو، و وه ته نانه ت هیچ حسابێکیان بۆ حکومه ته که ی به ناو د. به رهه میشیان نه کرد. قوباد تاڵه بانی له و چاوه شی یه یدا باس له وه ده کا که گوایه، په یوه ندی ئا وا که به و شێوه باشه له نێوان هه رێمێک و زلهێزێکی وه ک ئه مریکا دا ته نانه ت ئه مه ریکا ئه و په یوه ندی یه ی له گه ڵ کیوبک و سکۆتلاندیش دا نی یه و بانگهێشتی کۆشکی سپی ناکرێن. قوباد تاڵه بانی خۆزگه ئه وه ی له میلله ت نه ده شارده وه، که کیوبک،یه کان په یوه ندی یه کی ئابوری زۆر به هێزیان له گه ڵ ئه مه ریکا دا هه یه، وه هاتوو چۆ ی نێوانیان به ئه ندازه یه که، که وه کو ئه وه وایه کیوبکیه ک له ناو ئه مه ریکادا بێت و بچێ، که ئه مه ریکا له گه ڵ هیچ هه رێـمێکی دیکه ی جیهاندا نیه تی. به ڵام ئه گه ر وای دابنێین قسه که ی قوباد ڕاسته، به ڵام نه کیوبک و نه سکۆتلاند ئه و کێشه یه یان نی یه له گه ڵ وڵاتی که نه دا و به ڕیتانیا وه ک ئه وه ی که کوردستانی باشوور له گه ڵ ئێراقدا هه یه تی. وه کیوبک سکۆتلاند به شێکی گرنگ و به هێزن له گه ڵ وڵاته کانی خۆیاندا و وه ئه گه ر مافی خۆیان له ئینگلیزه کان و میلله تانی تری که نه دا و به ڕیتانیا زیاتر نه بێ به هیچ شێوه یه ک کهمتر نی یه. کیوبک و سکۆتلاند نه کێشه ی سنووریان هه یه، نه کێش ی ئیعتڕاف پێکردنیان هه یه، نه کێشه ی وڵاتانی دراوسێیان هه یه، نه کێشه ی دیکتاتۆرییان هه یه، نه کێشه ی گه نده ڵی و...هتد له گه ڵ که نه دا و به ڕیتانیا.
وه کیوبک سکۆتلاند به هیچ شێوه یه ک ناچار و پێویست و مه منوونی ئه مه ریکا نین، وه ک ئه و په یوه ندی و مه منوونی و پێویستی یه ی که کورد هه یه تی له گه ڵ ئه مه ریکا و وڵاتانی تر. چونکه کیوبک و سکۆتلاند هه ر کێشه یه کیان گه ر هه شبێ ئه وا له ڕێگای که نه دا و به ڕیتانیاوه کێشه کانی خۆیان چاره سه ر ده که ن. بۆ یه به راورد کردنی هه رێمی کیوبک و سکۆتلاند له گه ڵ کوردستانی باشوور نیشانه ی کاڵفامی قوباده له سیاسه تدا.
قوباد نه له دانیشتنه کاندا نه له وێنه کاندا که له گه ڵ وه فدی کوردی ئه مه ریکادا گیراون یان ده رنه که وتووه، وه یان له خواری خواره وه بێگومان له دوای نێچیر و مه سرور و ته نانه ت چاوه شه کانی تریشیانه وه هاتووه. ته نانه ت له سایتی سه رۆکی ساخته چیشدا که ناوی سایتی سه رۆکایه تی هه رێمی کوردستان ه، که ناوی ئه ندامانی وه فده که ی نووسیوه قوباد دواهه مین ناو هاتووه. جه لال به جۆرێک خۆی ڕه زیل کردووه که ئیدی تازه پارتی حیساب بۆ هیچ شتێکی حزبی بنه ماڵه ی تاڵه بانی ناکا. به ڵام جه لال هه ر بۆخۆشی ئه وه کارییه تی، که ده یه وێ کوڕه که شی وه ک خۆی بکا، چونکه هاکا بابۆی بارزانی له ئه مه ریکا له شوێنی دانرا. ئه وکاته ش هاوار بای پوولێکه وه ک وه ک ئه وه ی که بۆ جێ ی د. به رهه میان کردوو، وه ئه وه تا کۆسره تیش ته نها خاڵی سفری به ده سته وه ماوه و، ئه ویش ده بێ هه ر سیر بخواو زووڕنا لێدا. کاتێ ئه و نوسینه بێ ئابڕوویه ی قوبادم خوێنده به ڕاستی جگه له و په نده کوردییه ی که هه رچی له مشک بێ جه واڵی ده دڕێ، زیاتر شتێکی ترم پێ شک نه هات تا هێمای بۆ بکه م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست