یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستان لە نێوان چوارسەد ملیۆن دینارى بودجەو تەڕاتێنى ئومێد خۆشناو
Tuesday, 15/06/2010, 12:00
ئاشكرایە كوردستان لە ڕووى گەندەڵیەوە لە ڕیزى هەرە پێشەوەى وڵاتانى هەرە دواكەوتووى دنیایە،بێگومان هۆكارى بوونى گەندەڵیش گەلێكن و لە ناویاندا نەبوونى دەستەیەكى چاودێرى كاراى دارایی كە چاودێرى دارایی بكات و لە لایەكى تریشەوە بەرژەوەندى بەرپرسان لە بوونى گەندەڵى لە پێناو پاراستنى بەرژەوندى تایبەتى خۆیان، یەكێك لەم دەزگایانەى كەوا خەریكە نغرۆ دەبێت لە ڕووى گەندەڵیەوە (یەكێتى لاوانى دیموكراتى كوردستانە كە سكرتێرەكەى (ئومێد خۆشناو)ە و لە كۆنگرەى حەوتەمى ئەم ڕێكخراوە هەڵبژێردرا بە پشتیوانى ڕاستەوخۆى (محمود محمد) ئەندامى مەكتەبى سیاسى (پ0د0ك) ساڵێك لەمەو بەر ،وەك پێشتر بەڵێنمان پێدان كەوا چەند زانیاریەك لەڕووى گەندەڵیەكانى ئەم ڕێكخراوە بڵاو دەكەینەوە ئێستاش بە پشت بەستن بە زانیارى چەند ئەندامێكى سەركردایەتى ئەم ڕێكخراوە بە پێویستمان زانى كە ئەمانە بخەینە بەرچاوى جوێنەر بۆ ئەوەى ئێوە و ئەندامانى ڕەشو رووت كادیرانى چەوساوە بڕیار بدەن:
1. بوودجەى گشتى ئەم رێكخراوە (400000000)(چوارسەد ملیۆن دینار)ە جگە لە داهاتەكانى یاریگاكان و وەبەرهێنانى تركە تەنها (ئومێد خۆشناو)و (تەیمور تەیمور)ى بەرپرسى دارایی ئاگادرى هەموویانن
2. چۆنیەتى تەوزیع كردنى ئەو بودجەیە :156 سەدو پەنجاو شەش ملیۆن بۆ لقەكانى ئەم رَیكخراوە یە ئەوى تریش كە دەمینێتوە لە ئافرەت و خواردن خواردنەوە و دەعوەتكارى لە پێناو دوارۆژى (ئومێد خۆشناو) خەرج دەكرێت و ئەوەى تریش دەچێتە گیرفانى (ئومێد خۆشناو)و (تەیمور تەیمور)كە بەرپرسى دارایى و داهاتە لە م رێكخراوە0 بێ ئەوى هیچ چاودێریان لە سەر بێت
3. كۆمەڵێ كەسى تر لە سكرتاریەتى لاواندان بەرامبەر بە مەبلەغێكى كەم رازى و بێ دەنگ كراون و نقەبراو بوون
4. برێكى زۆرى ئەم پارەیە كە بۆ كرێو كردنەوەى خولى جۆراو جۆر سەرف دەكرێت كەمێى دەدرێتە لقەكان و ئەوەى خولەكانیش لوش دەكرێت بە گشتى و ئۆتومبیلى دوا مۆدیلیان پێ كریوەو ئەوەى دواى ئۆتومبیل كرینیش دەچیتە گیرفانى (ئومێو تەیمور)
5. لە كۆى ئەو زەوى و زارانەى كە تاپۆكراونە سەر ئەم ڕێكخراوە لە لایەن حكومەتى هەرێمى كوردستان زەوى ژمارە(45-2631وارش) كەزەویەكى زۆر باشەو دەكەوێتە نزیك ماجدى مۆل فرۆشراوەو بە نوسراوێكى رەسمى تەنازولەكەى نوسراوە وئاراستەى شارەوانى دووى هەولێر كراوە و (تحسین ێابر احمد)ناوێك دەست نیشانكراوە بۆ ئەوەى تەنازول بۆ كەسى ناوبراو بكات و ئێستا وێنەى نوسراوەكە بە هامشى شارەوانى لە لامان هەیە.
لە كۆتایی ئەم راپۆرتەش دووپاتى دەكەینەوە كەوا چاوەڕوانى زیاتر بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست