کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌بار یاوه‌ر: پێشمه‌رگه‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕ ناكه‌ن

Monday, 30/03/2009, 12:00


ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌به‌غدا ئاماژه‌ به‌پلانێكی‌ سێ قۆڵی‌ عێراق‌و توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ لێدانی‌ په‌كه‌كه‌، ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانیان دانه‌نێن، وته‌بێژی‌ هێزه‌ی‌ پاراستنی‌ هه‌رێمیش جه‌خت له‌به‌شدارینه‌كردنی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌وه‌ له‌هیچ پڕۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ دژی‌ په‌كه‌كه‌.

له‌كاتی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا بۆ عێراق‌و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵیدا، تاڵه‌بانی‌‌و نێچیرڤان بارزانی‌ په‌كه‌كه‌یان سه‌رپشككرد له‌چه‌كدانان‌و جێهێشتنی‌ عێراق.

زوبێر ئایدار سه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌لی‌ كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"داواكه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌، بێمانان، چونكه‌ چه‌كدانان قبووڵ ناكه‌ین‌و ئه‌و لێدوانانه‌ش گه‌لی‌ كوردی‌ تووڕه‌ كردووه‌".

ئایدار وتیشی‌"بۆ به‌رپرسانی‌ كورد نه‌هاتووه‌ داوای‌ چه‌كدانانی‌ په‌كه‌كه‌ بكه‌ن، ده‌بێت بارزانی‌‌و تاڵه‌بانی‌ له‌ئاستی‌ لێپرسراوێتیدا لێدوان بده‌ن".
دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو، كه‌ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ به‌داواكه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ رازی‌ نه‌بێت، دووچاری‌ هێرش‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ گه‌وره‌ی‌ توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و عێراق ده‌بێته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌، جه‌بار یاوه‌ر وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ "هیچ پلانێك له‌ئارادا نییه‌، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ چه‌ك دانه‌نێت، عێراق به‌ هاوكاری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مه‌ریكا هێرشی‌ بكه‌نه‌ سه‌ر".

هێمای‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ عێراق داوای‌ هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ له‌ هێزی‌ پاراستنی‌ هه‌رێم بكات، ئه‌وان هه‌ڵوێستیان روونه‌‌و به‌شداری‌ هیچ پرۆسه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ ناكه‌ن دژی‌ په‌كه‌كه‌.

وتیشی‌ "كێشه‌ی‌ په‌كه‌كه‌ كێشه‌ی‌ ئێمه‌ نییه‌‌و به‌شداری‌ هیچ پرۆسه‌یه‌ك دژی‌ په‌كه‌كه‌ ناكه‌ین، لایه‌نگری‌ كاری‌ سیاسین نه‌ك سه‌ربازی‌".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە