له‌سه‌ر وتنی گۆرانی کوردی گه‌نجێک کوژرا
Wednesday, 30/12/2009, 12:00
ئامانج خه‌لیل
ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه له‌سه‌ر ووتنی گۆرانی به کوردی، گه‌نجێکی 15 ساڵان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا به‌ده‌ستی پۆلیسێکی تایبه‌ت کوژراو یه‌کێکی تریش به‌سه‌ختی بریندار کرا.
به‌وته‌ی شاهید حاڵه‌کان، ڕووداوه‌که له گه‌ڕه‌کی یوسف نادی ئه‌نقه‌ره له‌کاتژمێر 6 ئێواره‌دا ڕوویدا، کاتێک چه‌ند گه‌نجێکی کورد له‌ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه‌و گۆرانی کوردی ده‌ڵێن، تیمێکی پۆلیسی تایبه‌ت هه‌ڵده‌کوتێته سه‌ریان و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵیاندا رووده‌دات.
شاهید حاڵه‌کان ئاماژه به‌وه‌ده‌که‌ن که گه‌نجه‌کان بۆ کۆتایی هاتنی کێشه‌که، شوێنه‌که به‌جێده‌هێڵن، به‌ڵام یه‌کێک له پۆلیسه‌کان له‌پشته‌وه ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێده‌کات و گه‌نجێکی 15 ساڵان به‌ناوی (ئیمره گه‌زه‌ریه‌وه) ده‌کوژرێت و یه‌کێکی تریش به‌ناوی (زه‌فه‌ر شیشمه‌کی) به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
هه‌روه‌ها ڕاگه‌یه‌نرا که بکوژه‌که کارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منیه‌تی ئه‌نقه‌ره‌یه‌و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خۆی و تیمه‌که‌ی ده‌ستگیر کراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست