له‌میسان خولێكی وه‌رزشی به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كرێته‌وه
Sunday, 13/06/2010, 12:00
هاوڵاتی
وه‌كو رێزلێنانێك له‌گیانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی پارێزگای میسان، خولێكی رۆژنامه‌نووسیی تایبه‌تمه‌ند به‌بواری وه‌رزشی به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كاته‌وه.
له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ هاوڵاتی نێردراوه، عوده‌ی موختار سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، باس له‌وه‌ده‌كات كه كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله رۆژنامه‌نووسییه تایبه‌تمه‌نده له‌بواری وه‌رزشیدا، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی مێژووی رۆژنامه‌نووسیی وه‌رزشی بێ وێنه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌ناونانی خوله‌كه، كه له11ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكردووه، سه‌رۆكی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی پارێزگای میسان، ده‌ڵێت خوله‌كه شه‌ره‌فی ناوی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمانی هه‌ڵگرتووه، وه‌ك ده‌ربڕینێكی یه‌كێتییه‌كه‌مان بۆ زیندوو هێشتنه‌وه‌ی شه‌هیدانی ووشه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پارێزگا‌و خێڵ‌و نه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، زیاتر له50 رۆژنامه‌نووس به‌شداری ئه‌و خوله‌یان كردووه.
بڕیاره خوله رۆژنامه‌نووسییه‌كه، به‌داگیرساندنی 100مۆم بۆ ڕێزلێنان له‌گیانی سه‌رده‌شت عوسمان كۆتایی پێبهێنرێت.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه، نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی پارێزگای میسان، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو، كه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه، رایبگه‌یه‌نن كهعێراقییهكان هه‌موو یه‌ك دهستو یه‌ك دڵن‌و سه‌رده‌شت عوسمان كوڕی هه‌موو عێراقه، نه‌ك ته‌نیا پارێزگایه‌كی دیاریكراو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست