کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌ی‌ مایكل رۆبن سه‌باره‌ت به‌دادگایكردنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی

Thursday, 19/03/2009, 12:00


ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا جێگای سه‌رسوڕمان نییه‌، له‌سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا ئه‌و حاكمانه‌ی كه‌ به‌عس داینابوون نه‌یانده‌توانی له‌دژی به‌عسبن، ئه‌وحاكمانه‌ش كه‌ یه‌كیتی دایناون هه‌رگیز نه‌یان توانیووه‌ له‌دژی سه‌ركرده‌كانی یه‌كیتی بن. ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا دژی‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی شه‌رمییه‌ بۆ سیسته‌می دادوه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ هه‌رگیز په‌یوه‌ندییان به‌منه‌وه‌ نه‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌.

من ته‌حه‌دای جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كه‌م باشكاتم لێبكات، سه‌رۆك تاڵه‌بانی با هه‌رچییه‌كی هه‌یه‌ بیخاته‌ ڕوو. زیاتر له‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كاربه‌ده‌سته‌كانی تاڵه‌بانی هه‌ڕه‌شه‌ی شكاتیان لێكردم، به‌ڵام كاتێك به‌هێزه‌وه‌ به‌ڵگه‌كانم خسته‌ڕوو قوباد‌و كوڕه‌كه‌ی بارزانی شكاته‌كه‌یان سه‌حب كرده‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانن كۆنتڕۆڵی حاكمه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌ن.

ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ كوردستاندا مرد، به‌هه‌مان شێوه‌ ئازادی خستنه‌ڕووی راستییه‌كانیش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە