گـه‌نـجــانــی كــه‌لار روو لــه‌قـه‌نـدیــل ده‌كـــــه‌ن و ده‌بـنه گـــــه‌ریـــــلا
Monday, 28/09/2009, 12:00
به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی كه‌لار به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتن.
ژماره‌یه‌ك گه‌نجی دانیشتووی كه‌لار شاره‌كه‌یان به‌جێهێشت‌و به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندیكردن به‌ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ره‌و قه‌ندیل به‌ڕێكه‌وتن، به‌پێی قسه‌ی ئه‌و گه‌نجانه دوای ئه‌وان، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تریش روو له‌قه‌ندیل ده‌كه‌ن.
ئاسود ئیبراهیم یه‌كێكه له‌و گه‌نجه كه‌لاریانه‌ی كه ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێكه‌وت به‌ره‌و قه‌ندیل بۆ نێو ریزه‌كانی په‌كه‌كه، له‌لێدوانێكدا وتی "وه‌كو هه‌ڵوێستێك له‌به‌رانبه‌ر لاوازبوونی پرسی كورد له‌نێو گه‌نجانی كوردستانی باشور، بڕیارماندا كه‌بۆ یه‌كجاری بچینه نێو ریزه‌كانی گه‌ریلا".
ئاسود ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و گه‌نجه كه‌لاریانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بۆ رۆیشتنه نێو گه‌ریلا ژماره‌یان شه‌ش گه‌نجه‌و پێشتریش چه‌ند گه‌نجێكی تر رۆیشتوون، هه‌روه‌ك بڕیاره ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تریش كه‌لار به‌جێبهێڵێن‌و رووبكه‌نه قه‌ندیل.
وتیشی "زۆرێك له‌و گه‌نجه‌نه‌ی كه‌لار كه ده‌چنه نێَو په‌كه‌كه، گه‌نجی چالاك‌و هۆشیارن‌و له‌خه‌مخۆریان بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان، بڕیاری رۆیشتنه نێو گه‌ریلایانداوه".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست