کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌مال میراوده‌لی‌: بارزانی‌ به‌رپرسیاره‌ له‌و كوشتووبڕو براكوژی‌‌و گه‌نده‌ڵی‌‌و نایه‌كسانیه‌ی‌ له‌كوردستاندا روویداوه‌

Tuesday, 21/07/2009, 12:00


قسه‌كه‌رێك له‌ كه‌مپینی‌ كه‌مال میراوده‌لی‌ ره‌خنه‌ له‌شێوازی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ وته‌كانی‌ كه‌مال میراوده‌لی‌ كاندیدای‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم ده‌گرێت‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌مال میراوده‌لی‌ له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ نامه‌یه‌كی‌ بۆ مه‌سعود بارزانی‌ ناردووه‌ كه‌ تیایدا داوای‌ لێده‌كات بكشێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه‌ به‌ڕێوه‌ نه‌چێت ناتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

ئه‌و قسه‌كه‌ره‌ی‌ كه‌مپینی‌ كه‌مال میراوده‌لی‌ له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ هۆكاری‌ ناردنی‌ ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر مه‌سعود به‌رزانیدا هه‌یه‌تی‌‌و ده‌ڵێ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ بنه‌مایه‌كی‌ ئازادی‌‌و دادپه‌روه‌ری په‌یڕه‌و ناكرێت، چونكه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵات‌و داموده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌دا سه‌د خراونه‌ته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ یاساو رێنمایه‌كانی‌ كۆمسیۆن.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ كه‌مپینی‌ د.كه‌مال ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بارزانی‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌ پاڵپشتی‌ ئه‌و خروقاتانه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌دات.

قسه‌كه‌ری‌ كه‌مپینه‌كه‌ ده‌ڵێت بارزانی‌ لێپرسراوه‌ له‌و هه‌موو ناعه‌داله‌تی‌و شه‌ڕی‌ ناوخۆو كورد كوشتن‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی‌ كه‌ هه‌ژده‌ ساڵه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا روویداوه‌، به‌بڕوای‌ ئه‌و ئه‌م هۆكارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ ته‌قیه‌نه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌م ده‌سه‌ڵاته‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات له‌ به‌رانبه‌ر نه‌كشانه‌وه‌ی‌ بارزانیدا ئه‌وان چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانیان ئیستقاله‌كردنی‌ بارزانییه‌ له‌ سه‌رۆكی‌ حیزبه‌كه‌ی‌، چونكه‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم نابێت سه‌رۆكی‌ حیزبێك بێت له‌گه‌ڵ‌ ئاشكراكردنی‌ ته‌واوی‌ سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كانی‌‌و سه‌لماندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ خۆی وه‌ك كه‌سێكی‌ فایل پاك‌و بێگه‌رد‌و به‌ڵگه‌ بێنێته‌وه‌ كه‌ به‌شدار نه‌بووه‌ له‌تاوانه‌كانی‌ كوشتوبڕو شه‌ڕی‌ براكوژی‌‌و خه‌ڵك كوشتن‌و گه‌نده‌ڵی‌، چونكه‌ ئه‌م بنه‌مایانه‌ پێوه‌ری‌ سه‌ره‌كین بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌دا قسه‌كه‌ری‌ كه‌مپینه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌دات كه‌مال میراوده‌لی‌ دووجار داوای‌ منازه‌ره‌ی‌ راسته‌خۆی‌ له‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم كردووه‌، هاوكات ئه‌و وته‌یه‌ی‌ مهابات قه‌ره‌داغی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ بارزانی‌ داوای‌ منازه‌ره‌ی‌ له‌ كه‌مال كردووه‌، به‌ڵام كه‌مال ئاماده‌ی‌ ئه‌و منازه‌ره‌یه‌ نابێت، ئه‌و پێیوایه‌ قبوڵنه‌كردنی‌ منازه‌ره‌ مانای‌ نه‌بوونی‌ باوه‌ڕه‌ به‌ خۆی‌و دیموكراسی‌‌و باوه‌ڕنه‌بوون به‌وه‌ی‌ میلله‌ت ئه‌و مافه‌ی‌ هه‌یه‌ بزانێت سه‌ركرده‌كه‌ی‌ ئاستی‌ رۆشنبیری‌‌و كه‌سایه‌تی‌ سه‌ركرده‌كه‌ی‌ له‌چ ئاستێكدایه‌، وتیشی‌ كه‌سایه‌تی‌ راسته‌قینه‌ی‌ سه‌رۆك له‌و به‌رنامانه‌دا نابینرێت كه‌ بانگه‌شه‌ی‌ بۆ ده‌كات، به‌ڵكو له‌منازه‌ره‌ی‌ راسته‌وخۆدا ده‌رده‌كه‌وێت.

ته‌ئكیدیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ مه‌سعود بارزانی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ رابوردووی‌ سه‌رۆكایه‌تیدا وه‌ك سه‌رۆكی‌ میلله‌تی‌ كورد ره‌فتاری‌ نه‌كرووه‌، به‌ڵكو سه‌رۆكی‌ حیزب‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ خۆی‌ كردووه‌.
Monday, July 20, 2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە