کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌په‌رله‌مان په‌یمانامه‌ی‌ سیڤه‌ر زیندوو ده‌كه‌مه‌وه‌" كوردێك‌ به‌ 7480 ده‌نگ‌ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا

Monday, 25/05/2009, 12:00


رێژین ئیبراهیم ـ سوید
پێنج كوردی‌ دانیشتوی‌ وڵاتی‌ سوید له‌سه‌ر لیستی‌ پارته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، خۆیان كاندید كردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا‌و له‌و نێوه‌دا كاندێكیان ته‌نها به‌ 7480 ده‌نگ ده‌چێته‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌.

پێنج كورد له‌پارته‌ جیاوازه‌كانی وڵاتی سوید، خۆیان كاندید كردووه‌ بۆ یه‌كێتی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، له‌وانه‌ ڕێبوار حه‌سه‌نی‌ 49 ساڵ،كه‌كارتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ ژماره‌ 12یه‌، له‌سه‌ر لیستی‌ پارتی‌ سه‌وزی‌/ژینگه‌. هه‌روه‌ها رێبوار حه‌سه‌ن كوردێكی‌ شاری‌ سلێمانیه‌‌و خۆی‌ كاندیدكردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، له‌ساڵی‌ 1991 رووی‌ كردووه‌ته‌ وڵاتی‌ سوید‌و ماوه‌ی‌ 11 ساڵه‌ ئه‌ندامی‌ شاره‌وانی‌‌‌و لێپرسراوی‌ كۆمپانیای‌ ئاو له‌شاری‌ ستۆكهۆڵمی‌ پایته‌ختی‌ سوید.

رێبوار حه‌سه‌ن پێیوایه‌"پێویسته‌ كورد وجوودی‌ هه‌بێت له‌په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپادا‌و بتوانین كار بۆ دۆزی‌ كورد بكرێت".

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند"ئه‌گه‌ر من بگه‌مه‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا به‌ڵێن ده‌ده‌م كار بۆ كورد‌و كوردستان بكه‌م‌و ده‌نگی‌ كورد له‌كوردستانه‌وه‌ بگه‌یه‌نمه‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، چونكه‌ به‌ڕاستی‌ ئه‌گه‌ر بچیته‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا ناتوانیت ده‌نگی‌ كورد نه‌گه‌یه‌نیته‌ ئه‌وروپا".

ناوبراو ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌"من له‌وساته‌ی‌ كه‌كوردستانم به‌جێ‌هێشتووه‌، هه‌ده‌فی‌ من ئه‌وه‌ بوو كه‌بێمه‌ ده‌ره‌وه‌ كارێك بۆ كورد بكه‌م، هه‌وڵبده‌م ده‌نگی‌ كورد بگه‌یه‌نمه‌ ده‌ره‌وه‌".

رێبوار حه‌سه‌ن به‌ڵێن به‌هه‌موو كورد ده‌دات كه‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ كوردبكات له‌په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا‌و ده‌ڵێت"من كارتی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌م 12 له‌ناو هه‌موو پاڵێوراوه‌كاندا من كه‌مترین ده‌نگم ده‌وێت كه ‌7480 ده‌نگه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بچمه‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا، له‌وێ‌ گرنگی‌ زیاتر به‌بواری‌ ژینگه‌‌و ئاو بده‌م‌و هه‌روه‌ها بتوانین له‌و رێگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تێك بكه‌ین".

ناوبراو جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌"له‌به‌رنامه‌مدایه‌ له‌په‌رله‌ماندا په‌یمانامه‌ی‌ سیڤه‌ر زیندوبكه‌مه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وكات ساڵی‌ 1920رێكه‌وتنامه‌ی‌ سیڤه‌ر له‌ماده‌ی‌ 62‌و63‌و64دا دانی‌ نا به‌مافه‌ كانی‌ كوردا له‌سه‌ر چاره‌ی‌ خۆنوسین، له‌رێكه‌وتنامه‌ی‌ لۆزان له‌ساڵی‌ 1923دا ئه‌و مافه‌ سڕایه‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌م زیندووی‌ بكه‌مه‌وه‌‌و دیسانه‌وه‌ به‌كۆنكرێتی‌ له‌په‌رله‌ماندا قسه‌ی‌ له‌سه‌ر بكه‌م".

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا له‌ 7حوزه‌یرانی‌ 2009ده‌ست پێبكات، وڵاتی‌ سویدیش هه‌ڵده‌ستی‌ به‌هه‌ڵبژاردنی‌ 18 ئه‌ندامی‌ پارت‌و لیسته‌ جیاوازه‌كان، بۆ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا كه‌سه‌رجه‌می‌ 736ئه‌ندام ده‌بێت كه‌خۆی‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كردووه‌.

هاوكات پێنج ئه‌ندامی‌ كوردی‌ دانیشتووی‌ ووڵاتی‌ سوید له‌سه‌ر لیستی‌ پارته‌ جیاوازه‌كان له‌سوید خۆیان كاندید كردووه‌ بۆ په‌رله‌مانی‌ ئه‌وروپا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە