کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تائێستا نازانرێت كێ‌ رفاندوونی‌ له‌ ئه‌حمه‌دئاوا چوار ئه‌مریكی‌ ده‌ڕفێنرێن

Friday, 31/07/2009, 12:00


جیهاد جه‌لال
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند، كه‌ دوێنێ‌ پێنج شه‌ممه‌، له‌ناوچه‌ی‌ ئه‌حمه‌دئاوای‌ ده‌ڤه‌ری‌ هه‌ورامان، چوار ئه‌مریكی‌ رفێنراون، به‌ڵام تائێستا نازانرێت كێ‌ رفاندوونی‌‌و له‌كوێن، پۆلیسی‌ ناوچه‌كه‌ش ئاماده‌نیین هیچ لێدوانێك بده‌ن.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ له‌ناوچه‌كه‌، به‌سایتی‌ هاوڵاتی‌ وت"دوێنێ له‌ناوچه‌ی‌ ئه‌حمه‌دئاوا، چوار ئه‌مریكی‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نادیاره‌وه‌ رفێنراون‌و تائێستا هیچ هه‌واڵێكیان نییه‌‌و كه‌سیش به‌رپرسیارێتی‌ رفاندنه‌كه‌یانی‌ نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ".

وتیشی‌"گه‌ران به‌دوای‌ رفێنه‌ران‌و هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنی‌ رفێنه‌رانی‌ ئه‌مریكییه‌كان به‌رده‌وامه‌‌و تائێستا رووداوه‌كه‌ به‌نهێنی‌ هێڵراوه‌ته‌وه‌".
به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست هاوڵاتی‌ كه‌وتووه‌، له‌دوای‌ رفاندنی‌ ئه‌و چوار ئه‌مریكییه‌وه‌، له‌دوێنێوه‌ ناوچه‌كه‌ نائاساییه‌‌و ئه‌مڕۆش هێلیكۆپته‌ر به‌ناوچه‌كه‌دا گه‌راوه‌.

هاوڵاتی‌ زۆر هه‌وڵیدا لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ بدوێنێت، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی‌ ئه‌منی‌ ئاماده‌نییه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.
Friday, July 31, 2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە