چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر راوكردن برایه‌كی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستگیركرا
Saturday, 30/05/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستانی گه‌رمیان، رایگه‌یاند چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی دارستان، برایه‌كی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵاتیان ده‌ستگیركردووه له‌كاتی راوكردندا، "دوو ئاسك‌و كه‌روێشكێكی كوشتووه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كهدهستگیركراوهكه سێ كه‌سی تری له‌گه‌ڵ بووه‌و ئۆتۆمبێلێكی پاترۆڵیان پێبووه، كه له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه پۆلیسهكهی دارستاندا به‌شه‌ڕهاتوون، دواتر دوو فیشه‌ك به‌ر پاترۆڵی راوكه‌ره‌كان كه‌وتووه‌و سێ كه‌سه‌كه‌ش ههڵاتوونو وتی"به‌ڵام براكه‌ی وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دیار ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه ماوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌ستگیركراوه‌و شه‌وێك زیندانی كراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه باسیله‌وه‌شكرد كه بۆ گرتن یان كوشتنی هه‌ر ئاسكێك ملیۆن‌و نیوێك غه‌رامه دانراوه‌و بۆ كوشتنی كهروێشكێكیش پێنجسه‌د هه‌زار دینار، به‌و پێیه ده‌بووایه ده‌ستگیركراوه‌كه سێ ملیۆن‌و نیو غه‌رامه بكرایه، به‌ڵام وتی"ته‌نها پێنجسه‌د هه‌زار دینار غه‌رامه كرا".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست