کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کۆنفرانسیک بۆ پرسی کورد ئه‌نجامدرا

Friday, 25/09/2009, 12:00


له‌بائامانج خه‌لیل. بروکسل
له‌سه‌ر پرسی کوردخ پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌تورکیا، دوێنێ‌ پێنجشه‌ممه،‌ کۆنفرانسێک له‌باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان ئه‌نجامدرا.

گوڵته‌ن کشاناک، په‌رله‌مانتاری ده‌ته‌په‌ی تورکیا، که‌ به‌شداری له‌کۆنفرانسه‌که‌دا کردبوو، وتی"کۆنفرانسه‌که‌ تایبه‌تبوه‌ به‌ پرسی کورد له‌ تورکیاو چاره‌سه‌رکردنی پرسه‌که‌."

وتیشی"له‌کۆنفرانسه‌که‌دا راگه‌یه‌نرا که‌ مه‌رجه‌ که‌ تورکیا دان به‌ ناسنامه‌ی گه‌لی کورد دا و مافی په‌رورده‌ به‌ زمانی دایک بنێ."

هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ باسی به‌ره‌وپێشچونه‌کانی ئه‌مدواییه‌ کراوه‌و بۆ پرسی کورد،"بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و مافانه‌ش گه‌ره‌نتی بکرێن ده‌بێت له‌ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێبکرێت‌و گۆرانکاری له‌ ده‌ستوردا بکرێ".

له‌کۆنفرانسه‌که‌دا نوێنه‌رانی کۆمیساری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان‌و ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ، کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له‌باکوری کورستان، پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی، په‌رله‌مانتار گوڵته‌ن کشاناک، به‌شداریان کرد که‌ مافی یه‌که‌می قسه‌ کردنی پێ درا.

له‌هه‌مان کۆنفرانس دا محمود شاکار ، پاریزه‌ری عه‌بدوڵا ئۆجالان‌و سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی ماف، به‌شداری کرد‌و باسی له‌"پرسی کورد کرد له‌ڕووه‌ حقوقیه‌که‌وه‌".

هه‌روه‌ها محه‌ره‌م ئه‌ربای، سه‌رۆکی لقی ئامه‌دی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ، ڕاپۆرتیکی 10 لاپه‌ڕه‌یی له‌سه‌ر پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ تورکیا پێشكه‌ش به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە