له‌كه‌لار خۆپیشاندانێك بۆ پشتیوانی لیستی هیوا ئه‌نجامدرا
Sunday, 14/06/2009, 12:00
دڵشاد ئه‌نوه‌ر
لایه‌نگرانی پارتی چاره‌سه‌رو به‌شێك له‌هاوڵاتیانی قه‌زای كه‌لار له‌دژی بڕیاره‌كه‌ی كۆمیسۆن‌و دادگا، له‌باره‌ی بهشدارپێنهكردنی لیستی هیوا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا.
ئاسود ئیبراهیم ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌رمیانی پارتی چاره‌سه‌ر، له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی هاوڵاتی وتی"ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ پشتیوانیكردنی لیستی هیوایه كه له‌لایه‌ن كۆمیسۆنهوه بڕیاردا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانیان پێنه‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه رێگه‌نه‌دان به‌و لیسته كارێكی نایاساییه.
لیستی هیوا بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌لایه‌ن پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستانه‌وه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام به‌بیانووی ئه‌وه‌ی لایه‌نگری پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات، له‌لایه‌ن كۆمیسۆنهوه رێگه‌ی پێنه‌درا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات.
پێشووتریش ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند"ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمیسۆن له‌ژێر كاریگه‌ری‌و داواكاری توركیا بێت، ئه‌وه سه‌رۆكی كۆمیسۆن ده‌وری داواكاری گشتی توركیا دهبێنێتو سه‌ربه‌خۆ نییه".
Sunday, June 14, 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست