ئه‌مریكا ره‌خنه له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت
Wednesday, 04/03/2009, 12:00
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئاسایشی كوردستان 107 زیندانی ئه‌شكه‌نجه‌داوه
ئا: سه‌فین محه‌مه‌د
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌خنه له پێشلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێت، ئاشكرای ده‌كات له‌ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا چه‌ندین جۆری ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كاردێت.
له‌ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وشی مافی مرۆڤ له‌جیهاندا، به‌شێوازی بۆ عێراق‌وهه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكراوه، پێشلكارییه‌كانی ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم خستووه‌ته‌ڕوو.
كوشتنی نایاسایی و بارودۆخی زیندانه‌كان
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵی 2007وه، چه‌ند راپۆرتێك هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێزی له‌راده‌به‌ده‌ری كوشنده له‌لایه‌ن پۆلیس‌و ئاسایشی هه‌رێمه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك. نوسیویه‌تی له 17/8/2008دا كوڕێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌گوندی سرێشمه (خه‌لیفان) به‌ده‌ستی پۆلیسی خه‌لیفان ده‌كوژرێت.
ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، كه‌ڕه‌خنه‌ی له‌ڕه‌وشی زیندانه‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی گیراوه‌كان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
جارێكی تر راپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پێشلكارییانه، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات رێگری له‌سه‌ردانی رێكخراوه‌كان بۆ زیندانه‌كان كراوه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستور هه‌موو شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام چه‌نده‌ها حاڵه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دان هه‌بوون له‌زیندانه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمدا، به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌گشتی بریتی بوون له‌ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌كاره‌با، ئاوی سارد (كه‌ئاسه‌واری كه‌م له‌سه‌ر جه‌سته‌ی قوربانیه‌كه به‌جێده‌هێڵن) هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێز له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمه‌وه به‌كارهێنراوه.
راپۆرته‌كه ئاشكرایكردووه، ژماره‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ی له‌زیندانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا توشی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه هاتوون (107) زیندانیه، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ نه‌یانتوانیوه به‌گوێره‌ی پێویست سه‌ردانی زیندانه‌كانی ئاسایشی هه‌رێم بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راپۆرته‌كه‌یاندا ئاشكرایانكردووه، ساڵی 2008 له‌هه‌رێمی كوردستاندا 2200 حاڵه‌تی زیندانیكردن هه‌بووه، ئه‌م ژماره‌یه ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه‌له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێم‌و هه‌واڵگری هه‌رێمه‌وه ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها هاتووه له 16/12 ساڵی پاردا 660 زیندانی له‌كۆی 4000 ئازادكراون به‌گوێره‌ی یاسای لێبوردنی گشتی هه‌رێم.
پێشێلكردنی ئازادی راگه‌یاندن‌و ئازادی سیاسی
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌و قۆرخكارییه‌ی یه‌كێتی و پارتی ده‌كات له‌بواری راگه‌یاندندا، باس له‌و فشارانه‌ش ده‌كات كه دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه ده‌یكه‌نه سه‌ر رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزبه حاكمه‌كانی هه‌رێمدان‌و له‌ژێر سیاسه‌تی ئه‌م دوو حیزبه دا كارده‌كه‌ن، به‌جیا له‌مانه چه‌ند میدیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ن كه گه‌نده‌ڵی حكومه‌ت‌و حیزبه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن (ڕووماڵ ده‌كه‌ن) له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئاوێنه، گۆڤاری لڤین، رادیۆ نه‌وا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو هه‌ڕه‌شه‌ی غه‌یره ره‌سمی له‌رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌رێمی كوردستاندا روو له‌زیادبوونه، به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژنانه‌نوسانه‌ی كه ره‌خنه له‌حكومه‌ت‌و حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌گرن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نمونه‌ی داواكه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق هێناوه‌ته‌وه كه له 26/1/2008دا له‌دژی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی تۆماریكردووه، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق نوسراوه‌و ره‌خنه له‌تاڵه‌بانی ده‌گرێت.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان كردووه، كه‌هێزه‌كانی ئاسایش تۆمه‌تبار ده‌كات به به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌دژی رۆژنامه‌نوسان.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه رۆژنامه‌نووس شێرزاد شێخانی یه‌ك مانگ زیندانی كراوه به‌هۆی ناكۆكیه‌ك له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێردا، كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌نووسان له 22/7 دا نامه‌یه‌كی مه‌حكومكردنی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و تیرۆركردنی سۆرانی مامه حه‌مه (رۆژنامه‌نووس له‌گۆڤاری لڤین) ئیدانه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باس له‌و رێگرییانه ده‌كات، كه له‌به‌رده‌م چالاكی‌و به‌شداری سیاسی‌دا هه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان. جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و رێگرییانه پێشێلكردنی ده‌ستوره.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه هه‌رچه‌نده به‌پێی ده‌ستور ئازادی رێكخراوبوون‌و خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌سته‌به‌ر كراوه، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستاندا چه‌ند حاڵه‌تێكی پێشێلكاری‌و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران هه‌بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه قۆرخكاری و كۆنترۆڵكردنانه‌ی كه له‌به‌رده‌م به‌شداری سیاسی و رای جیاوازدا هه‌یه. باس له‌هه‌وڵه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات بۆ به‌حیزبی كردنی كۆمه‌ڵگا.
له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن یه‌كێتی‌و پارتیه‌وه فشار له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌بووه بۆ بوون به ئه‌ندامی ئه‌م دوو حیزبه.
هه‌روه‌ها هاتووه بوون به‌ئه‌ندام له‌حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێمدا سودی هه‌یه، بۆ مه‌سه‌له‌ی كاركردن‌و خوێندن، یه‌كێتی‌و پارتی چه‌ند جار رێگریانكردووه له (دامه‌زران)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌ندامی خۆیان نین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه له‌هه‌رێمی كوردستان كاره بازرگانیه‌كان كۆنترۆڵكراوه، هاتووه بازرگانه‌كان ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن كه ته‌نده‌ره بازرگانیه‌كان زیاتر له‌رێی په‌یوه‌ندی سیاسی‌و خزمایه‌تیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
جیاوازی ره‌گه‌زی‌و بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه
مه‌سه‌له‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له‌راپۆرته‌كه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، تیشكیش ده‌خاته سه‌ر بێمتمانه‌یی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵێ‌نی مه‌ده‌نی له‌ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌و راپۆرته‌دا هاتووه كوشتن به‌بیانووی شه‌ره‌ف له‌هه‌رێمی كوردستاندا زۆر بڵاوه، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له‌راپۆرتێكدا ئاماژه ده‌ده‌ن به كوشتنی 77 ئافره‌ت له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف له‌نێوان مانگی 1 بۆ مانگی 7 هه‌روه‌ها 211 ئافره‌ت قوربانی سوتاندن بوون.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر 154 ئافره‌ت له‌نێوان مانگی 1 بۆ مانگی 11 له‌هه‌ولێر كوژراون، هه‌روه‌ها هاتووه به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان له 2 / 4/ 2008 سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی (كوشتنی شه‌ره‌ف) ده‌ستگیركراون‌و دواتر ئازادكراون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ساڵی 2007دا 528 حاڵه‌تی كوشتنی شه‌ره‌ف هه‌بووه، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌م ژماره‌یه به‌هه‌ڵه ده‌زانن‌و پێیان وایه ژماره‌كه زیاتره.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندوو هه‌رچه‌نده به‌پێی یاسا مه‌كته‌به كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناتوانن ده‌ست وه‌ربده‌ن له‌كاروباری دادگا‌و یاسادا، به‌ڵام له‌نێوان مانگی 10و 11دا (5) مه‌سه‌له‌ی كوشتن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م مه‌كته‌بانه‌وه چاره‌سه‌ر كراوه.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه كه خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان به‌پێی یاسا قه‌ده‌غه نیه‌و حاڵه‌تی خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستاندا هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست