له ناو یه‌كێتیدا پیاو پیاوانێیه‌یه‌و پرس به‌كه‌س ناكرێت"
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
سالار ره‌حمان عه‌لی، پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكی ئۆڵۆمپی كوردستان
دیمانه: سعود هاشم
سالار ره‌حمان عه‌لی، پاڵێوراو بۆ سه‌رۆكی ئۆڵۆمپی كوردستان كه ئامۆزای كۆسره‌ت ره‌سوڵه، جێگری سكرتێریی گشتی یه‌كێتی، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات چیتر ناعه‌داله‌تی‌و گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵات قبوڵنه‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كۆسره‌ت ره‌سوڵ یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆری پێناخۆشبووه كه گۆڕان له یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه.
هاوڵاتی: پێتوایه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه قوربانیان بۆ ئه‌م ئه‌زموونه‌داوه ئێستا له ژێر سایه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پاداشتیاندراوه‌ته‌وه؟سالار ره‌حمان: به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و ئه‌زموونه موسته‌فیده زۆرینه‌ی ئه‌وكه‌سانه كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكه ئه‌نفالكراوه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی قوربانیان بۆ ئه‌م ئه‌زموونه‌داوه ئێستا ئه‌وان به‌شێكی په‌راوێزخراوی ناو كۆمه‌ڵگان‌و خراپترین گوزه‌رانیان هه‌یه‌و هه‌ندێكیشیان له خوار هێڵی هه‌ژاریدان، بۆیه جێگه‌ی داخه كه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه پاداشتی ئه‌وانه بداته‌وه كه رۆژانێك له پێناو ئه‌م ئه‌زموونه تێكۆشاون‌و ئه‌م ئه‌زموونه به خوێنی ئه‌وان هاتووه‌ته كایه‌وه. ده‌بێ له‌مه‌و دوا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردی كاربكرێ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی تاكه كه‌سی، به‌داخه‌وه به‌رپرسان ئێستا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، ئاوڕ له‌كه‌س نادرێته‌وه به‌هۆی پیاوپیاوانێیه‌وه.
هاوڵاتی: به‌ڕای تۆ هۆكاره‌كانی شكستی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنی گۆڕان چی بوو؟سالار ره‌حمان: هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی یه‌كێتی بكه‌ین خه‌ڵك به‌و په‌ڕی جۆش‌و خرۆشه‌وه پشتگیری لێكردووه، 70%ی كوردستان یه‌كێتی بوو به‌ڵام یه‌كێتی نه‌مافی به جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا نه‌مافی به گه‌نجه‌كاندا نه به‌و خانه‌وادانه‌ی قوربانیان بۆ كردووه، ئێستاش ئه‌وه‌ی له ناو یه‌كێتی هه‌یه ته‌نیا باڵباڵێن‌و پیاو پیاوانێیه‌و هیچی ترنییه، پرس به‌كه‌س ناكرێت.
هاوڵاتی: هاتنه پێشه‌وه‌ی ره‌وتی گۆڕان به‌م ماوه كه‌مه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟سالار ره‌حمان: من ئه‌ندامی گۆڕان نیم هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ببمه ئه‌ندامیش شه‌ره‌فێكه‌بۆم، چونكه گۆڕان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی كورد‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه دزێوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵَگا هه‌وڵده‌دات‌و بوونی گۆڕان شتێكی چاكه. له ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنیش پارتی‌و یه‌كێتی ئه‌وه‌نده له‌ناو خه‌ڵك ده‌گه‌ڕان به تایبه‌ت مام جه‌لال‌وكاك مه‌سعود ئه‌وه‌نده پاره‌یاندا به‌خه‌ڵك له‌پێناو ده‌نگ ئێستاش هیچیان بۆ خه‌ڵك نه‌كردووه، خه‌ڵكیش تینووی خزمه‌تگوزاری‌و مافه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیه‌تی.
هاوڵاتی: پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو كۆسره‌ت ره‌سوڵ بچێته ناو باڵی ریفۆرم، ئایا هه‌ڵویسَتی له‌م جۆره هه‌بووه له لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه؟ هه‌روه‌ها بۆچو‌ونێكی تریش هه‌بوو كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئازاد كردبوو له ده‌نگدان؟سالار ره‌حمان: به‌ر له‌هه‌موو شتێك كاك كۆسره‌ت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك‌و به‌هیچ كه‌سێكی نه‌وتووه پاڵپشتی لیستی گۆڕان بكه‌ن، له‌هه‌موو كۆبوزنه‌وه‌یه‌كیش ئه‌وه‌ی دووپات كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی زۆر پێ‌ناخۆش بوو كه براده‌رانی گۆڕان له ناو یه‌كێتی هاتنه ده‌ره‌وه، چونكه گۆڕان له‌ناو یه‌كێتی دروستبوو، ئه‌وان هاوڕێی خه‌باتكردنی یه‌كترین له‌هه‌مانكاتدا كاك كۆسره‌تیش یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه دژی گه‌نده‌ڵیه، ئه‌وه هه‌قیقه‌تێكی مێژوویه بنه‌ماڵه‌ی ئێمه كه كاك كۆسره‌ت ئامۆزامه‌و 35 شه‌هیدمان هه‌یه من بۆ مێژوو ئه‌مه ده‌ڵێم تائێستا یارمه‌تیه‌كی وای نه‌داوین كه جیابین له خه‌ڵك یاخود له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی دیكه شتی بۆ كردبین.
هاوڵاتی: تۆ ده‌ڵێیت داوایكردووه ده‌نگ به لیستی كوردستانی بدرێت، ئایا رێگری له‌كه‌س كردووه ده‌نگ به گۆڕان نه‌دات؟سالار ره‌حمان: كاك كۆسره‌ت له‌هیچ شوێنێك به‌كه‌سی نه‌وتووه ده‌نگبده‌نه فلان، به‌ڵام له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان ئاشكرایكردووه كه ده‌نگ به لیستی كوردستانی ده‌دات.
هاوڵاتی: ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند نووسینێكی ره‌خنه‌ییت له كوردستان پۆست له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی كوردستان بڵاوكرده‌وه هۆكاری ئه‌و ره‌خنانه چی بوون؟سالار ره‌حمان: هه‌ركه‌سێ ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی هه‌بێت پێویسته راستگۆیانه له شته‌كان بڕوانێت به تایبه‌ت له لایه‌نی گه‌نده‌ڵی، من 3 بابه‌تی ره‌خنه‌یم بڵاوكرده‌وه به‌نیاز بووم كیتابێكیش له‌م باره‌یه‌وه بڵاوبكه‌مه‌وه پاشان به‌هۆی چه‌ند خزمێكه‌وه له سوید وتیان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان جوان نییه ئه‌م شتانه بڵاوبكرێته‌وه ره‌خنه‌كانیش له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی بوو له كوردستان له‌سه‌ر گشت فه‌رمانگه حكومی‌و به‌رپرسه‌كان‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رپرسانی یه‌كێتیش بوو.
هاوڵاتی: تۆ یه‌كێكی له وه‌رزشوانه دێرینه‌كانی هه‌ولێر تێبینیت چییه له‌سه‌ر بواری وه‌رزشی له‌كوردستان ؟سالار ره‌حمان: ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری بارودۆخی وه‌رزش له كوردستان بكه‌یت ده‌گه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی شه‌رمكردن دامان گرێت، له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرین سه‌یری وه‌رزشی كوردستان ده‌كرێت كه ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆی سه‌كردایه‌تی كورده، چونكه ئه‌مانه خۆیان راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌خه‌نه ناو كاروباری وه‌رزشی‌و كه‌سانی تایبه‌تی خۆیان له پله وه‌رزشییه‌كان جێگیر ده‌كه‌ن به تایبه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی، كه كوڕی به‌رپرس هه‌یه وه‌ك به‌ردی دامه كه‌سێك دێنێ‌و یه‌كێكی ترده‌بات، لێره‌دا میزاجیان ده‌ور ده‌بینێ، تیپی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كه هاتووه‌ته سوید به نوێنه‌رایه‌تی كورد هاتوون، هه‌ڵسوكه‌وتی وایانكردووه جێی سه‌رسوڕمان بووه، ئێستا خه‌ڵك هه‌یه له‌ناو لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی خوێنده‌واری نییه‌و نازانێت ناوی بنووسێت، خه‌ڵكی تر ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه وه‌ك نوێنه‌ری كورد كوڕه‌كه‌ی شه‌وانه 100 دۆلار له‌سه‌ر یه‌ك مێز داده‌نێت ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر حیسابی وه‌رزشه‌و به زه‌ره‌ری وه‌رزش ته‌واو ده‌بێت، ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه پسپۆڕه له ده‌ره‌وه یاخود له ناوه‌وه هه‌یه گشتی په‌راوێز خراون.
هاوڵاتی: تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێن به‌رپرسانی پارتی‌و یه‌كێتی وێڕای سیاسه‌ت تۆپی پێشیان قۆرخكردووه؟سالار ره‌حمان: قسه‌یه‌كی زۆر راسته، به‌رپرسانی پارتی‌و یه‌كێتی له بارگرانیه‌ك به‌سه‌ر كۆڵی خه‌ڵكه‌وه هیچی ترنین، داوا له وه‌رزشوانانی كوردستان ده‌كه‌م چیتر قبوڵی ئه‌وه نه‌كه‌ن كوڕه به‌رپرسه‌كان ته‌ده‌خولی وه‌رزشی كوردستان بكه‌ن.
هاوڵاتی: ئێستا له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێین، جه‌نابت خۆت بۆ هیچ پۆستێكی نوێ داناوه چ حیزبی چ وه‌رزشی؟سالار ره‌حمان: پێموایه له‌م كابینه‌یه‌ش گۆڕانكارییه‌كی واناكه‌ن، چونكه پێشتر ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بوایه گۆڕانكاریان ده‌كرد، به‌ڵام نه‌یانكردووه، چونكه ئه‌وانه زۆر باش ئاگاداری وه‌زعه‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به پۆستیش له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی دانرام به‌س قبوڵم نه‌كرد، چونكه له‌هه‌ر شوێنێك ئیشتكرد ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوت نه‌بوو نه‌یكه‌یت باشه.
هاوڵاتی: كه‌واته سنوریان بۆ دانابویت؟سالار ره‌حمان: كه قسه‌م له‌گه‌ڵیانكرد وتم ده‌مه‌وێ ئاڵوگۆڕێكی باش بكه‌م، براده‌رانی ئه‌وێش وتیان سه‌باره‌ت به ئێمه ئاماده‌ین به‌ڵام ره‌نگه له‌سه‌ره‌وه قبوڵ نه‌كرێت، داواش له‌خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان ده‌كه‌م چیتر ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تیه قبوڵ نه‌كه‌ن له‌م ده‌سه‌ڵاته‌و له میدیای ئازاد قسه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست