کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە پەلە سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بریارى چوونە ریزى خۆپیشاندەرانیان دا

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


پاش تیپەر بوونى ماوەی 12 رۆژ لە بێدەنگى كارمەندانى تەندروستى لە مەڕ رووداوە قێزەوونەكەى جاشەكانى لقى 4 و دووبارە بوونەوەى هەمان سیناریۆ لە چەندین شوێنى تر و خۆبیشاندانى جەماوەرى بەشەرەفى كوردستان بەر دەوام لە شارو شارۆچكەكان و لە ناو گۆرەپانى ئازادى بەردەركى سەراى سلیمانى ....

پاش فشارى بەردەوامى كارمەندان بۆ سەر سەندیكاكەیان و دەستەى سكرتاریەت و لقى سلیمانى و رەخنەیەكى زور لە ئاست بێدەگى سەندیكا و ........

پاش چەندین هەرەشە و چاو سوور كردنەوەى بەردەوامى مەلا بەختیار و دەسەلاتەكانى ناو پارتى و یەكیتى لەو سەندیكایە بە مەبەستى هەلوێست وەر گرتنى كارمەندان لە دژى خۆ پیشاندەران ....

بەڵام خۆشبەختانە سەندیكاى كارمەندانى تەندروستى بریارى چوونە ریزى خۆ پیشاندەران و داكۆكى كردن لە داواكاریەكانیان و بە رەوا زانینى داواكانیان دا و بۆ ئەم مەبەستەش بریاریان داوە رۆژى 4 شەممە 2 / 3 / 2011 لە بەردەم نەخۆشخانەى فریاكەوتن هەڵوێستەیەكى هیمنانە بكەن و تیایدا پشتگیرى سەندیكاكەیان بۆ خۆپیشاندەران دووپات بكەنەوەو ئیدانەى هەر توندو تیژییەكیش بكەن لە بەرامبەر جەماوەرى سەر شەقام و بە راشكاوانەش لە دژى سیاسەتى پارتى و تۆقاندن و كوشتنى رۆڵەى كورد هەلوێست وەر بگرن .

بۆیە داواكارین لە سەرجەم كارمەندان بە هەموو چین و توێژەكانیانەوە لە كاتى دیاریكرودا ئامادەى ئەو كوبوونەوەیە بن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە