قۆناغه‌كانى ده‌ركه‌وتنى تيرۆريزمى فهنتامهنتاليزمى ئيسلامى
Saturday, 02/11/2013, 12:00
يه‌كێك له‌و بهڵايانهى ئهورِۆ به‌رۆكى جيهانى كردووه ، له رۆژ هه‌ڵاته‌وه تا رِۆژئاواو له پانتاى جوگرافى كنارهكانهوه تا ناوه‌ند و بۆته په‌تايه‌كى كوشنده‌و مێژووى قۆناغى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى هاوچه‌رخى مرۆڤايه‌تى له خوێن ههلَكێشاوه ، بزاوتى فهندامهندايزمى ئيسلامى سياسيه ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و رِاستيهش رِچاو بكه‌ين كه ((ئۆرجينالَ نيشتمانى)) ئه‌م بزاوته رِۆژههلاتهو به تايبه‌تى وڵاتانى عه‌ره‌بى . ئه‌م به‌ڵايه له بناغه‌دا بۆ خۆى ((بزاوتێكى سياسى تيرۆرستى ئاينيه)) خۆى له كاژێكى ئاينيدا مانڤێست كردووه و له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما باگراوه‌نده ئاينيه خۆى ده‌ژێنێت كه به‌شێكى سه‌ره‌كى بارى سايكۆلۆژى زۆربه‌ى تاكى رِۆژههڵاتى سيخناخه له‌و كولتوره په‌رستشه كه بۆته رِاستيهكى رِههاو پيرۆز . هه‌رچه‌ند له ناوهرِۆك و فۆرمى سياسى و شێوازى ئه‌نجامدانى چالاكيه تيرۆرستهكانى ههلَگرى رِهگهزى فاشيزم و نازيزمى سه‌ده‌ى رِابردووى ئۆرۆپايه وه‌كو رِهوتێكى سياسى رِاگوزهر ، ئه‌وانيش بۆ خۆيان له جه‌نگى جيهانى دووه‌مدا ده‌رئه‌نجامى ديوه قێزهوهنهكهى مۆدێرنه بوون . ئه‌م بزاوته نامۆيه به مۆدێرنه‌و هه‌ر بيركردنه‌وه و پێشكه‌وتنێك له ده‌ره‌وه‌ى هزرى تێولۆژياو هه‌ژموونى تۆتاليتارانهى ئايينى ، هه‌روه‌ها دوژمنێكى سه‌ر سه‌ختى ده‌رئه‌نجامه كولتورى و عه‌قڵانى و رِۆشنبيريهكايهنى مۆدێرنه‌ى سياسيه ، ئه‌م ته‌وژمه سياسيه ئاينيه تيرۆرستيه به چه‌ند قۆناغێكدا تێپهرِيوهو ئێستا گه‌يشتۆته كۆتا قۆناغى خۆى به تايبه‌تى پاش رِابوونهكانى به‌هارى عه‌ره‌بى . قۆناغى يه‌كه‌م له حه‌فتاكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌توانيين به قۆناغى بنج داكوتان و ده‌ركه‌وتنيان ناو بنێين ، ئه‌م ته‌وژمه وه‌كو رِێخراوێكى سياسى جيهادى له ميسردا دروست ده‌بێت و قوتپييهت به مه‌رجه‌عى رِاسته قينهى خۆيان ده‌زانن كه مه‌به‌ستيان ((سه‌يد قوتبى)) رِاديكالَه وه‌كو رِێخراوى ((تهكفيرو هجره)) و ((موسلَمانان)) ئه‌م رِێخراوانه بانگه‌شه‌ى جيهاد ده‌كه‌ن و له رِووبهرى ميسرو هه‌ندێك ووڵاتانى نزيك له ميسر بڵاو ده‌بنه‌وه . له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م رِيخراوانه به تايبه‌تى له نه‌وه‌ده‌كان پتر له جه‌زائير گه‌شه ده‌كه‌ن و فرسه‌تى كارى ترس و تۆقاندن و تيرۆرستى ئه‌نجام ده‌ده‌ن . هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌م قۆناغهيان به قۆناغى قه‌تيس مانه‌وه‌يان به شێوه‌يه‌كى به‌ربڵاو له پانتاى رِۆژههڵات دا ناو زهد بكه‌ين ، زياتر سه‌ر قالَ ده‌بن به ململان و كێشمه كێشه سياسيه‌كانى ناوخۆيانهوه . پاشان قۆناغى دووه‌م دێت كه به قۆناغى ده‌ركه‌وتنى ((بن لادن و ، زه‌واهيرى)) ناسراوه‌و به شێوه‌يه‌كى كردارى چالاكى تيرۆرستى له گۆرِهپانى سياسيدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن . يه‌كه‌م كاريان دروست كردنى رِێخراوێك به ناوى ((به‌ره‌ى شهرِى جيهانى دژ به جوله‌كه و خاج دروشمه‌كان)) و دواجاريش رِێخراوى ((قاعيده))ى به ناو بانگ پێك دێنن . له‌م قۆناغه‌دا يه‌كه‌م ئامانج و ستراتيژييان و ، دروشمى سه‌ره‌كى سياسيان زياتر له چوار چێوه‌ى رِستهيهكدا ده‌جوڵانه‌وه به ناوى ((شهرِ كردنى دوژمنه دووره‌كان پێش نزيكه‌كان)) به‌و مانايه‌ى په‌لاماردانى رِۆژئاوا له نێو مالَهكانى خۆيان دا كه پشتيوان و هاوكارى سيسته‌مه ئيسلاميه كافره رِۆژههڵاتيهكان ده‌كه‌ن به رِاى ئه‌وان . ئه‌م گۆرِانكاريه له كارى رِێخراوهيدا خه‌ونێكى چهپهڵانهى فاشستانهى بن لادن بوو كه ئه‌زموونێكى درێژى هه‌بوو له شهرِ كردن دژ به يه‌كێتى سۆفيهت له ئه‌فغانستان . پێيوا بوو ئه‌و يه‌كه‌م ئيمپراتۆرى شهرِ كه يه‌كێتى سۆفێته رِوخاندوه و ، پێويسته له سهريشى ئيمپراتۆرى شهرِى دووه‌م كه ئه‌مريكايه برِوخێنێت . ئه‌مه ئه‌و خهيالَه پووچه ميتافيزيكيه ناعهقڵانيهيه كه سه‌رچاوه‌كه‌ى ديدێكى سهلهفيانهو كلاسيكهو نا جۆره له گهلَ پێوه‌رى هاوسه‌نگى هێزه به شهرِ هاتووه‌كان ، سه‌رچاوه‌كه‌شى جهل و كورافهو ئايدلۆژى كولتورى لوت به‌رزى بهدهويانهى ئايينى عه‌ره‌بيه كه خۆيان زۆر به‌رزو بهرِێز دێنه به‌رچاو ،به‌ڵام به كردار لێوان لێ‌ون له وهحشيگهرى و بهرِبهرِيهت ،وه‌كو بينامان له سوريا مرۆڤ ده‌كوژن و جه‌سته‌شى ده‌خۆن ، لێكدانهوهكانيان دوور له هه‌ر پێوه‌رێكى زانستى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ئابوورى و پێشكه‌وتنه‌كانى تكنۆلۆژيا كه كۆمهلَگاكانى جيهان پێى گه‌يشتوون و ، كه به ته‌واوى بارودۆخى ژيانى ئينسان و بيرو ديدگاو تێگه‌يشتنى بۆ مرۆڤ و ده‌ورو بهرومێژووى دنيا گۆرِيوه . ئه‌م گروپانه بێ ئه‌وه‌ى گرنگى و كارێگه‌رى كات و قۆناغ و بارودۆخ و پێشكه‌وتنه‌كان رِهچاو بكه‌ن له به‌رامبه‌ر رِۆلَ و رِاگردنى هاوسه‌نگى سياسى و تكنۆلۆژياى سه‌ربازيدا كه ئه‌م هێزانه پێگه‌يشتوون ، دهگهرِێنهوه بۆ ئه‌و خهيالَه شهرِانگێزهى كه پێيوايه ئه‌م شهرِه تيرۆرستانهى كه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن هاو شێوه‌ى شهرِه يه‌كه‌مه‌كانى سه‌ره‌تاى ئيسلامه له سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك خێلَه بهدهويهكانى عه‌ره‌ب ، كه له بيابانهوه و به خه‌ون و خهيالَ و كهلَكهلَهى پتر به ده‌ست هێنانى ده‌سكه‌وتى ((غه‌نائم)) و كهنيزهك و ئه‌و به‌هه‌شته سه‌ر زهمينيهى كه نه‌ته‌وه‌كانى ده‌وروبه‌ريان له‌و سامان و به‌رو بوومهى به پيتى خاكه‌كه‌يان لێى به‌هره‌مه‌ند بوو بوون ، زياتر دنه ده‌ريان بوو بۆ يه‌كه‌م جار ((ئيمپراتۆرى فارسيان)) رِوخاند و دواجاريش نۆبه‌ى ((ئيمپراتۆريه‌تى بيزهنتى)) هات . ئه‌م تاكتيكهيان زۆر به‌رده‌وام نه‌بوو ته‌نها هه‌ندێك كارى تيرۆرستيان ئه‌نجام دا دژ به هاوڵاتيانى سفيل و بێ‌تاوان تا سالَى 2005 پاشان چالاكيه‌كانيان به ته‌واوى به‌ر ته‌سك بووه‌و هيچ بوارێكيان بۆ نه‌مايه‌وه ، ته‌نها كار‌و جولَهيان بۆ رِوبهرێك دهگهرِان بتوانن خۆيانى تێدا حه‌شار بده‌ن و ناوه ناوه‌ش كارى بچوك و ئاسانى تيرۆريستى ئه‌نجام بده‌ن . سه‌رئه‌نجام به شێوه‌يه‌كى ناچارى تيرۆرزمى فهنتهمهنتاليزم رِوويان كرده عێراق و يه‌مه‌ن و ، ئهورِۆش ليبياو دوورگه وه‌كو ژينگه‌يه‌كى خۆ پارێزى بووه‌ته دالَدهيهك تێيدا خۆيان حه‌شار داوه . شۆرِشهكانى به‌هارى عه‌ره‌بى باش‌ترين ده‌رفه‌تێكى له‌بار بوو بۆ خولَقاندنى بۆشايهكى سياسى كه ئه‌م گروپه تيرۆرستانه بتوانن سوود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌ر بگرن و خۆيانى تێدا بگونجێنن و بگوێزنه‌وه بۆ قۆناغى سێيه‌م و به گهرِانهوهى هه‌تاهه‌تايى بۆ نيشتمانه ئۆرجينالَهكهى خۆيان پاش ئه‌وه‌ى له ئۆرپا و ئه‌مريكا نا‌ئومێد بوون ، ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى ميسرو رِووبه رِووبوونهوه توندرِهوهكان له سنوورى تونس و جه‌زائير هاو شێوه‌ى كرده‌وه تيرۆرستهكانى سه‌ره‌تاى ئه‌م ته‌وژمه فاشستهيه كه له قۆناغى يهكهمدا ئه‌نجاميان ده‌دا، ئه‌وه‌ش بهلَگهى قسه‌كانمانن . كه‌واته ئه‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه وڵاتانى عه‌ره‌بى باش‌ترين ژينگهيهكه بۆ ماوه‌يه‌كى دورو درێژ ئه‌م ته‌وژمه تيرۆرستهيه تێيدا ده‌توانێت به‌رده‌وامى بداته ژيانى سياسى و ناعه‌قڵانى خۆى و ژه‌هرى كوشنده‌ى خۆى تێدا بهتالَ بكاته‌وه ، چونكه كه‌ره‌سته‌ى فيزيكى به خێو كردن و ژياندنى فهنتامهنتاليزم له‌م ولاتانه زۆر فره‌وان و هه‌ميشه له به‌رده‌ستدايه . فهنتامهنتاليزمى ئيسلامى له‌م وڵاتانه پرسێكى بونيادگهريهو رِاگوزهر نييه ، به‌و مانايه‌ى وابه‌سته نييه به دۆخ و رِوداوێكى سياسيه‌وه له مه‌ودايه‌كى دياريكراودا رِووبدات و دواجاريش بتوانرێت ئيحتوا بكرێت . پاش له كار خستنى ده‌سه‌ڵاتى ((ئيخوان موسلمين)) له ميسردا تيرۆر زۆر به هێزه‌وه گهرِاوهتهوه و ، هه‌روه‌ها له پاش به ده‌سته‌وه گردنى ده‌سه‌ڵات له لايه‌ن حزبى ((نه‌هزه‌ى)) ئيسلامى تيرۆر زياتر به هێز بووه . كوردستانيش به‌شێكه له رِۆژههڵات و پتر له وڵاته عهرهبيهكانهوه نزيكهو يه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كيه‌كانى تيرۆرزمى فهنتامهنتاليزمى ئيسلامى و هه‌رده‌م ده‌ڤه‌رێكى كراوه‌يه بۆ خۆ بهتالَ كردنه‌وه‌ى ژه‌هرى كوشنده‌يان و ئه‌نجامدانى وێرانكارى ، جگه له‌وه‌ش ژێرخانێكى رِێكخستنيان بۆ خۆيان له پاش رِاپهرِينى 1991 له كوردستان چێ كردووه له لايه‌ن هه‌ندێك گروپه‌وه وه‌كو گرايهكى خه‌وتوو هه‌ميشه له ئاماده باشيدان ، له هه‌ر ده‌رفه‌ت و چركه‌ساتێكدا بۆيان بلوێت ده‌به‌نه كه‌ره‌سته‌يه‌كى له بار بۆ كار ئاسانى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تيرۆرستى ، ته‌قينه‌وه‌كانى ئه‌م دوايه‌ى هه‌ولێرى پايته‌ختى كوردستان به‌شێك له‌و كرده‌وه چهپهڵانهيه بوو ، گه‌ر شانه‌ى خهوتويان نه‌بوايه له كوردستان محالَ بوو بتوانن كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆرستى له‌و چه‌شنه ئه‌نجام بده‌ن . كه‌واته پێويسته ئهورِۆ زۆر به جدى و تواناوه ههولَى پايهمالَ كردنيان بدرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست